یەکینه‌ی تۆڵە به‌رپرسایه‌تیی خۆی له چالاکییەکانی ئیسته‌نبووڵ ڕاگه‌یاند
گرووپی «یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید خەلیل ژێهات» بەرپرسایه‌تیی خۆی له دوو چالاکی ڕاگه‌یاند كه ڕۆژانی ١٢ و ٢١ی حوزەیران/٢٢ و ٣١ی جۆزەردان له ئیسته‌نبووڵ ئه‌نجام دران.
گرووپی «یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید خەلیل ژێهات» بەرپرسایه‌تیی خۆی له دوو چالاکی ڕاگه‌یاند كه ڕۆژانی ١٢ و ٢١ی حوزەیران/٢٢ و ٣١ی جۆزەردان له ئیسته‌نبووڵ ئه‌نجام دران.
لە ڕاگه‌یه‌نراوێكی یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید خەلیل ژێهات-دا لە کە لە ماڵپەڕی «راپەڕینی گەل» بڵاو کراوه‌ته‌وه، یه‌كینه‌كه بەرپرسایه‌تیی خۆی له چالاکیی سابوتاژ لە گۆڕەپانی سوڵتان ئەحمەد و چالاكیی دژبه بۆری غازی سروشتی ڕاگه‌یاند.
بەپێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ١٢ی حوزەیران\٢٢ی جۆزه‌ردان کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی سوڵتان ئەحمەد کە یەکێکە لە ناوەندە گەشتیارییەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکییەکی سابوتاژ ئه‌نجام دراوه. لە ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «بەهۆی ئەوەی شوێنی چالاکییەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ درا، ده‌رباره‌ی ئەنجامەکانی چالاکییەکە هیچ زانیارییەک به‌ده‌ستنه‌خرا.»
یه‌كینه‌كه ڕاشیگه‌یاند، ئێوارەی ڕۆژی ٢١ی حوزەیران\٣١ی جۆزه‌ردان، شۆفڵێک سووتێنرا کە بۆ ڕاكێشانی بۆری غازی سروشتی لە ئیسته‌نبووڵ کاری دەکرد. شۆفڵەکە به ڕاده‌یه‌كی زۆر سووتا و وای لێهات کە كه‌ڵكی پێوه نه‌مێنێت.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «داهاتی كه‌رتی گه‌شتیاری بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەبێتە بۆمب و لە جوگرافیای کوردستان دەبارێت، بۆیە ناوەندە گەشتیارییەکان بەردەوام دەبنە ئامانجی چالاكییه‌كانمان.»
s.m