یەکینەکانی تۆڵە: ئێمە لێپرسینەوە دەکەین

یەکینەکانی تۆڵە ڕۆژی لەدایبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند لێرسینەوە لە گۆشەگیری و هێرشی قڕکردن دەکەن.

یەکەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز و شەهید ئاتاکان ماهیر ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، "ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ کە ئیرادەی ئازادی گەلان و ژێردەستەکانە، پیرۆز دەکەین و بەلێن دووبارە دەکەنەوە کە یان ئێمە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین یان ڕێگە بە ژیان نادەین."

'هەڕەشە و هێرشی قڕکردن بەردەوامە'

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ئەوان ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نین و هێرشی قڕککردن لە چوارپارچەی کوردستانیش بەردەوامە.

یەکەکانی تۆڵە ڕاشیانگەیاند، لە کاتێکدا کە جیهان لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەنگدایە، ئەردۆغان و چەتەکانی بەردەوامی بە هێرشەکانیان بۆ سەر باکوور و باشووری کوردستان دەدەن و ئاماژەیان بەوەکرد، "بە قسەی 'نەخۆشی کۆرۆنا دەخەمە ناو زیندانیانی سیاسی' هەڕەشە لە زیندانیان دەکات و بە یاسایەکی نوێ چەتەکانی خۆی ئازاد دەکات، بەلام زیندانیانی بەشەرەفی سیاسی ڕووبەڕووی مەرگ دەکاتەوە."

'لێپرسینەوە دەکەین'

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەوترێت، "لەدژی شەڕی تایبەتی بێئەخلاق، ئێمە وەک یەکینەکانی تۆڵە لە هەموو جێگایەک بە ڕوحی بەرخۆدان دەجوڵیینەوە، وەک هێزی شۆرشگێری – دیموکرات، لە هەموو شتێک کە لە ئیمڕالی ڕوودەدەن، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە وەک بەرپرسیار دەبینین. کێ لەگەل ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هاوکاری بکات، وەک تا ئێستا و لە ئێستاش بەدواوە ئێمە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین و حسابیان دەپرسین. خرابەکاری لای هیچ کەسێک نامێنێتەوە، بە دروشمی ؛ ژیانێکی بێ رێبەرتی نەژی و مەهێلە بژی' ئێمە ئاگری تٶلەسەندنەوە گەش دەکەین، لەگەڵ ٤ی نیسان بە ڕۆحی نەورۆز پیرۆزبایی ئەنجامبدەن و لە کۆڵانەکان بن."

یەکەکانی تۆڵە لەبارەی چالاکیەکانیان ڕایگەیاند:

"٢٨ی ئازار: لە گۆڕەپانی سورمەلی ناوجەی خۆچۆرتی ڕێگای ئارموشی وان، یەکەکانمان رێگایان داخست و لەبارەی گۆشەگیری قسەیان کرد. یەکینەکانمان لەدژی کۆنتراکانی دوژمن کە هەوڵیاندا بچنە ناو گەڕەکەکە بە تەقەمەنی چالاکیان ئەنجامدا.

٢٩ی ئازار: لە گەڕەکی شابانیەی ناوچەی ئەرتەمێنتی وان لەدژی ماڵی جاشێکی ئاکەپە بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدرا.

٢٩ی ئازار: لە گەڕەکی سیخکی ناوچەی ڕێگای ئارموشی وان چالاکی چەکداری لەدژی قەرەقۆڵی پۆلیس ئەنجامدرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

٢٨ی ئازار: لە گەڕەکی کارشی یاکای ڕێگای ئارموشی وان یەکەکانمان ڕێگایان داخست و لەسەر گۆشەگیری گەلیان ئاگادارکردەوە."

ف.ق