یەکینەکانی تۆڵە لە ئامەد و ئێلح چالاکی سووتاندن و سزادانیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز / شەهید ساڤاش ئامەد رایگەیاند، لە ئامەد و ئێلح لەنێوان ٢٥ و ٢٩ ئەیلولدا ڕیزە چالاکیان ئەنجامداوە.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز / شەهید ساڤاش ئامەد لەبارەی چالاکیەکانیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٢٩ی ئەیلول لە لە دەریێ مێردینێی ئامەد وێستگەی کارەبا بووە ئامانجی یەکینەکانمان و سووتا و لەناوچوو.

٢٦ی ئەیلول لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد لە بەردەم دەرگای فڕۆکەخانە چالاکی ئەنجامدرا. ئۆتۆمبێڵی ئۆڕال بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە هاتە شوێنی چالاکیەکە، بەڵام لەبەرانبەری بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدرا و دواتر بە چەکی سووک لێیدرا. لە چالاکیەکەدا ژمارەیەک هێزی دوژمن کوژران و بریندارکران بەڵام ژمارەیان نەزانرا.

٢٦ی ئەیلول لە ناوچەی فارقینی ئامەد ئۆتۆبوسێک کە بۆ دوژمن کاری دەکرد سووتێنرا و لەناوچوو.

لە نێوان ٢٥ – ٢٩ی ئەیلول لە ناوەندی ئامەد دروشمی 'کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن و پەکەکە' نووسران.

٢٦ی ئەیلول لە ناوچەی مەلیک ئەحمەدی سووری ئامەد محاویلەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا سووتێنرا.

٢٧ی ئەیلول لە یەنیشەهیری ئامەد ئۆتۆمبێڵێکی جۆری مستربۆشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کارەبا سووتێنرا.

٢٨ی ئەیلول لە ناوچەی ڕەزانی ئامەد دوو کەس بەناوەکانی ئاتۆ و سەمیع لە لایەن یەکینەکانمانەوە سزادران.

لەنێوان ٢٢ و ٢٩ ئەیلولدا دروشم لەبارەی گۆشەگیری نووسران و پانکارت هەڵواسران.

٢٧ی ئەیلول لە ناوچەی حەزۆی ئێلح بەنزینخانەیەک سووتێنرا.

٢٦ی ئەیلول لە قوبینی ئێلح بارهەڵگرێکی فاشیستەکان لەگەڵ کەلوپەلەکانی ناوی سووتێنران.

٢٨ی ئەیلول لە ناوەندی ئێلح کەسێک کە ناوی پارتەکەمانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنا و گەلەکەمان هەڵدەخەڵەتاند سزادرا."

ف.ق