یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە لە ئیزمیر ٣ چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید چیاگەر و شەهید زەریان ڕایگەیاند، لەنێوان ٢٢ و ٢٦ی تشرینی دووەم لەدژی هێزەکانی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە سێ چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوی یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەدا هاتووە، لە ئیزمیر ٣ چالاکی ئەنجامدراون. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئۆتۆمبێڵیکی ئاکەپە / مەهەپە تێکشکێنراوە و گورزێکی گەورە لە ئۆتۆمبێلێلی تر کەوتووە و دوو پارێزەری باڵەخانەکانی دەوڵەت کوژراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت، "٢٢ی تشرینی یەکەم لە گەڕەکی گەدیزەی ناچەی بوجای ئیزمیر ئۆتۆبوسێکی ئاکەپە / مەهەپە کراوەتە ئامانج و زیانیان پێگەیاندووە. ٢٥ی تشرینی یەکەمی کاتژمێر ١٨:٠٠ لە بوجای ئیزمیر ئۆتۆمبێلێکی ئاکەپە کە نرخەکەی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار لیرە بووە، کراوەتە ئامانج و ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێنراوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە ئەوەشی خستەڕوو، ٢٦ی تشرینی دووەم کاتژمیر ٢٣:٣٠ لە گەڕەکی فوراتی ناوچەی بوجای ئیزمیر، دەسەڵاتداری ئاکەپە/مەهەپە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پارێزەری باڵەخانەکانیان برینداربوون.

ف.ق