یەکێتی ڕۆژنامەوانانی ژنی کورد دامەزرا
ژنانی ڕۆژنامەوان وبواری ڕاگەیاندن لە دەرەوەی وەلات، لە بەلجیکا کۆنفرانسێکیان بەڕێوەبرد و دامەزراندنی یەکێتی ڕۆژنامەوانانی ژنانی کوردستانیان(ROJIN) ڕاگەیاند.
ژنانی ڕۆژنامەوان وبواری ڕاگەیاندن لە دەرەوەی وەلات، لە بەلجیکا کۆنفرانسێکیان بەڕێوەبرد و دامەزراندنی یەکێتی ڕۆژنامەوانانی ژنانی کوردستانیان(ROJIN) ڕاگەیاند.
ژنانی بواری ڕاگەیاندن لە کۆنفرانسەکەدا دەستنیشانیان کرد کە " ئێمە وەک ژنانی کوردی چالاک لەبواری ڕاگەیاندن بە ناچاری وەڵاتی خۆمان بەجێ هێشتووە، بەڵام بەگیان و دل لەگەل کوردستانین و ڕووداوەکانی کوردستان ڕووماڵ دەکەین. لەم کاتە بەدواوە لە چوارچێوەی یەکێتی ژنانی ڕۆژنامەوانی کوردستان درێژە بەخەباتی ئازادیخوازانەی خۆمان دەدەین."
کۆنفرانسەکە لە شاری خارلەرۆ-ی بەلجیکا بەبەشداری ٥٠ ئەندام کە لەدەزگەکانی ڕاگەیاندندا کاردەکەن بەڕێوەچوو.
ک-ش