یەکەکانى تۆڵە لە ئەدەنە و ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانى تۆڵەی شەهید هەلین موش، شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان لە ئەدەنە و ئیستەنبول چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەکانى تۆڵە لەبارەى چالاکییەکانیان لە ناوچەى جەیهانی ئەدەنە و سیلیڤریی ئیستەنبول راگەیاندراویان بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە "لە دژی هەر ئاگرێک، کە چەتە فاشیستە ناڕەسەن و بێ رەچەڵەکەکان لە کوردستانی بەردەدەن، لە هەموو شوێنێکی کۆماری تورکیادا ئاگر لە فاشیست و هاوکارانیان بەردەدینەوە".

راشیگەیاندووە "فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە یاری بە ئاگر دەکەن. ئێمە ناومان تۆڵەیە. مادام ئاگر بووەتە سیمبول و هێمامان، ئەوا ئەو ئاگرە گەش دەکەین و گوڕی پێدەدەین، گەورەی دەکەین و فاشیزمی پێدەسوتێنین".

یەکەی تۆڵەى شەهید هەلین موش ئەوەشی راگەیاندووە، لە ٩ی حوزەیران لە ناوچەکانی جەیهان و ساریچام لە ئەدەنە چالاکییان ئەنجامدا.

یەکەى تۆڵەى شەهید هەڵمەت و شەهید ئارین میرکان لە سیلیڤەریی ئیستەنبول بارهەڵگرێکى فاشیستەکانیان سوتاند و لە ئارناڤوتکۆیش ٣ ئۆتۆمبێلی تری کەشخەى فاشیستەکانیان سوتاند.

ژ.ت