یەکەکانی تۆڵە: لە ئامەد پاسەوانێکى سوپای تورک سزا درا

یەکەکانی تۆڵەی شەهید نومان ئامەد رایانگەیاند، لە ئامەد پاسەوانێکى سوپای فاشیستیی تورکیان سزا داوە.

یەکەکانی تۆڵەى شەهید نومان ئامەد رایگەیاند "سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ ١٠ی ئاب لە گەڕەکی حوزوئەڤلەریی ئامەد چالاکییەک لە دژی پاسەوانێکى سوپای تورکی داگیرکەری فاشیست ئەنجامدرا، کە بە پارەی فاشیستەکان پاسەوانی بۆ ئەو سوپای داگیرکەرە دەکرد. لە چالاکییەکەدا ئەو پاسەوانە بێکاریگەر کرا و یەکەکەشمان بە سەلامەتی لە ناوچەی چالاکییەکە دوورکەوتنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو زوڵم و گوشارەى دەوڵەتی تورکی بێ ئەخلاق ناتوانێت رزگاریان بکات. تێکۆشانمان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بێ پسانەوە لە خۆ نوێکردنەوەدایە، بە بڕیار و پێداگرییەوە فاشیزم و عەقڵیەتەکەى فڕێ دەدەینە زبڵدانی مێژووەوە".

ژ.ت