یەکەی تۆڵەى شەهید محەمەد سەڤگات لە قۆنیا ٢ چالاکییان ئەنجامدا

یەکەی تۆڵەى شەهید محەمەد سەڤگات رایگەیاند، بۆ یادی زیلان لە قۆنیا ٢ چالاکییان ئەنجامداوە.

یەکەی تۆڵەى شەهید محەمەد سەڤگات رایگەیاند، لە ٢٨ی حوزەیراندا ٢ چالاکییان لە قۆنیا ئەنجامداوە و لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە:

"لە ٢٨ی حوزەیران لە ناوچەى کولو لە قۆنیا زەوییەکانى گەنمی رەمەزان گیورسەن و جەودەت ئۆگوزی فاشیست ئاگریان تێبەردرا. لەو چالاکییەدا سەدان دۆنم زەویی گەنمی ئەو فاشیستانە سوتێنران.

لە هەمان رۆژەدا لە کولو زەویی فاشیستێکى تری بە ناوی محەمەد ئاکتان و مەکینەکانی کشتوکاڵیی ئەو فاشیستە سوتێنران. لەو چالاکییەدا زەوییەکە و مەکینە و کەرەستە کشتوکاڵییەکانى ئەو فاشیستە بوونە خۆڵەمێش.

هەڵمەتی تۆڵەمان بەرفراوانتر دەبێت و هەر چەند فاشیست، سیخوڕ و خائین هەبێت، با بیان بێت، بەڵام هەر دەبنە ئامانجمان.

ئەو ٢ چالاکییە بۆ یادی فەرماندە زەینەب کناجی (زیلان) ئەنجامدران، کە لە ٣٠ی حوزەیران دا لە چالاکییەکی فیدایدا شەهید بوو".

ژ.ت