یەکەی ژنانی پرشنگی خۆر لە ئیستەنبول ٢ چالاکییان ئەنجامدا
یەکەی دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر بۆ یادی شەهیدان لە ئیستەنبول ٢ چالاکییان ئەنجامدا و ٤ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند و رێگای هاتۆچییان داخست.
یەکەی دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر بۆ یادی شەهیدان لە ئیستەنبول ٢ چالاکییان ئەنجامدا و ٤ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند و رێگای هاتۆچییان داخست.
دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بۆ یادی زیلان، گوڵان و سەما یوجە لە ئیستەنبول ٢ چالاکییان ئەنجامداوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"ئێوارەی ٢٧ی حوزەیران لە ناوچەى سانجاک تەپەی ئیستەنبول ٤ ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانى ئاکەپە – مەهەپە سوتێنران.
هەروەها ئێوارەی ٢٨ی حوزەیران لە ناوچەى کوچوک چەکمەجەی ئیستەنبول پۆستەر بە بۆمبەوە هەڵواسرا و بۆ چەند کاتژمێرێک رێگای هاتوچۆ داخرا. هێزەکانی دەولەت چوونە شوێنی رووداوەکەوە و بۆ چەند کاتژمێرێک ناوچەکەیان گەمارۆدا.
یەکەى ئەنجامدەری چالاکییەکەمان، لە دواى ئەنجامدانی چالاکییەکەیان بە سەلامەت گەڕانەوە بۆ بارەگاکانی خۆیان".
ژ.ت