یەڵدریم: چارەنووسی وەڵات لەدەستی هەدەپە دایە

لە شاری بەرلین-ی ئەڵمانیا بە بەشداری هەزاران کەس میتینگێک بۆ هەدەپە ڕێکخرا. ئەحمەد یەڵدریم پەرلمانتار-ی هەدەپە لە میتینگەکەدا وتی، چارەنووسی وەڵات لەدەستی هەدەپە دایە.

دوویەمین میتینگی هەدەپە بە دەسپێشخەری کۆردیناسیۆن-ی هەڵبژاردن لە شاری بەرلینی-ی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوە چوو.بەهەزاران کەس بە دروشمی " بژی هەدەپە" نیشانیان دا کە بەرلین ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن.

میتینگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدان دەستی پێکرد و دواتر چەند وتار و بەرنامەی هونەری پێشکەش کرا.

' هەدەپە گلۆپەکە بشکێنێت و تورکیا ڕوناک دەکاتەوە'

نوێنەری کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان، سەید داوود ئوڤسەمەد، سەرۆکی ماڵی جەم-ی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان-ی بەرلین نوومام ئەمیر و نوێنەری کۆمەڵگەی ئیزەدییەکان-ی نووژیان گونای پەیامی یەکدەنگییان بڵاو کردەوە. پارلمانتار دی لینکە پاسکال مەیسیر-ش هاوکاری میتینگەکەی کرد و دەستنیشانی کرد کە ئەوان لەگەل هەدەپەدان. پارلمانتار دی لینکە هاکان تاش وتی،" ئەردۆغان لە ئێمە بترسە. هەدەپە گڵۆپەکەی ئاکەپە بشکێنێ و تورکیا ڕووناک بکاتەوە.

سیاسەتمەداری کورد  کەماڵ ئاکداش، هاو شارەوانی گیم گیم-ێ حسێن گونەش و هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە بەرلین یەکۆ ئەردیل ، لە میتینگەکەدا ئامادە بوون و دەستنیشانیان کرد کە ئەردۆغان لە ٢٤ی حوزەیراندا تێک بشکێت. هاوشارەداری جەزیر لەیلا ئیمرەت وەبیری هێنایەوە کە ئەو شارەوانیانەیکە  گەل بەدەستی هێنابو لە لایەن ئاکەپەوە دەستی بەسەرداگیراوە و وتی،" ئێمە خاوەن ئیرادە و هەڵوێستین و ئەم دۆخە دەگۆڕین."

' هەدەپە بە بەدیل دان تێکۆشان دەکات'

ئەحمەد یەڵدیریم پەرلمانتاری هەدەپە سڵاوی هەڤاڵانی هەدەپەی گەیاندە بەرلینییەکان وجەختی لەسەر گرینگی هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ کردەوە. یەڵدریم وتی،" هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران تەنیا هەڵبژاردنی ٦٠٠ پەرلمانتار بۆ ماوەی ٤ بۆ ٥ ساڵ نییە. ئەگەر هەدەپە بەندی هەڵبژاردن دەرباز نەکات، پارتەکانی دیکە چەندە دەنگ دێنن گرینگ نییە، ئەوان ناتوانن پێش لە ستەم و نادادپەروەری بگرن. ئەگەر هەدەپە بەندی هەڵبژاردنی دەرباز بکات ئەوا ستەمی ١٦ ساڵەی ئاکەپە کۆتایی پێدێت. هەدەپە تاکە کلیلە بۆ چارەسەری دۆخی تورکیا."

ک-ش