ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
مانگرتن لە خواردن لە لاڤریۆی یونان ١٣١ رۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لەخواردن کە بە ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی لاڤریۆی یونان دەستیپێکردووە لە لایەن گرووپی ٢٧هەمینەوە لە ڕۆژی ١٣١هەمینەوە بەردەوام دەکات. -
لە میرسین بنەماڵەیەکی کورد لەلایەن ڕەگەزپەرەستەکانەوە هێرش کرایە سەریان، ٢کەس بریندار بوون
بنەماڵەیەکی کورد کە لە باشووری کوردستان هاتوونەتە میرسین، لەبەر کورد بوون لەلایەن رەگەزپەرەستە تورکەکانەوە هێرش کرایە سەریان. ٢ کەس بە قوورسی بریندار بوون. هێرشبەرەکان ناسران بەڵام بەڕێوەبەڕان خۆیان لێ کەڕکردووە. -
کۆدار: سەرهەڵدانی گەل دەبێتە تەواوکەری بەرخۆدانی گەریلا
کۆدار: هێرشی هەمە لایەنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەرهەرێمەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە سەرتاسەری باشووری کوردستان بەرفراوانبووە. ئیدانەکردنی ئەم داگیرکاریە تەنیا بە شەڕی گەلی شۆرشگێڕمسۆگەردەبیت. ئەم هێرشانە وەک پاکتاوە و بە تووندی ئیدانەی دەکەین. -
٥٣ساڵ بەسەر تیرۆرکردنى سولەیمانى موعینى و خەلیل شەوباش دا تێپەڕی
٥٣ ساڵ لەوە پێش سولەیمان موعینی یەكێك لە سەركردە دیارەكانی شۆڕشی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتیى مەلا مستەفا بارزانی تیرۆركرا و تەرمەكەیان رادەستی ساواک و حكومەتی پاشایەتیى ئێران کردەوە. -
هەدەپە: بەرپرسیاری هێرشی سەر ناوەندی گشتیمان دەسەڵاتە
هەدەپە رایگەیاند کە دوێنێ شەو هێرش لەبەرانبەر ناوەندی گشتیان ئەنجامدراوە و بەرپرسیاری ئەوەش دەسەڵاتە کە هەموو کاتێک پارتەکەیان دەکاتە ئامانج. -
لەدژی هەوڵی داگیرکەری ئازەربایجان، بانگەوازی 'کشانەوە'
لەدژی داگیرکاری ئازەربایجان لە ئەرمینیا کە ئاگربەست پێشێل دەکات، فەرەنسا بانگەوازی 'کشانەوەی' کرد، ئەمریکاش رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن. -
لە کۆپنهاگن چالاکی پانکارت بۆ ئازادی ئۆجالان
لە کۆپنهاگن لە چوارچێوەی کەمپەینی 'ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد' پانکارت لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵواسران. -
هەدەپەییەکان لەگەڵ شاندێکی کەتەلۆنی کۆبونەوە
هەدەپەییەکان لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی چەپی کۆمارپارێزی کەتەلۆنی، بە شێوەی ئۆنلاین کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا بریاردرا کە لە تورکیا و ئیسپانیا چالاکی هاوبەش ئەنجام بدەن. -
گەنجانی کورد لە ئەسینا چالاکیان ئەنجامدا: تۆڵە دەکەینەوە!
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گۆشەگیری ئیمڕالی لە ئەسینا شەرمەزارکران. -
لە زیندانی سینجان بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە مانگرتن لە خواردن
زیندانیان لە زیندانی ژنانی سینجان بانگەوازیان لە رای گشتی کرد کە خاوەنداری لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن بکەن. -
چالاکی دانیشتن لەدژی گۆشەگیری و داگیرکەری لە ستراسبۆرگ دوو رۆژە بەردەوامە
چالاکی دانیشتنی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا و کۆنگرەی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتی ئەوروپا لەدژی گۆشەگیری و هێرشی داگیرکەری لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە. -
کوردان لە فینلەندا بە بۆنەی جەژنەوە سەردانی گۆڕی شەهیدی هەپەگەیان کرد
کوردستانیان لە فینلەندا بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە سەردانی گۆڕی شەهید کەنداڵ (حالیس جەیلان) شەهید هەپەگەیان کرد. -
لە مەخمورجەژن پیرۆز کرا
دوای نوێژکردنی جەژن لە مزگەوت، دانیشتووانی کامپی مەخمور چوونە سەردانی گڵکۆی شەهیدان، دواتر چوونە ناو کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و جەژنی ڕەمەزانیان پیرۆز کرد. -
کورد لە دژی هێرشی داگیرکەربۆگرتنی هەڵوێستێکی هاوبەش کۆدەبێتەوە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کوردستان (کەنەکە) لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ١٥ی گوڵان کۆنفرانسێک بەڕێوە دەبات. -
بوڵدان و سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە جەژنی رەمەزانیان پیرۆز کرد
پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە جەژنی رەمەزانیان پیرۆز کرد. -
رێکخراوە ئێزدییەکان: جەژنی رەمەزان لە بڕوادارانی دیموکرات و وڵاتپارێز پیرۆز بێت
رێکخراوە ئیزدییەکان لە ئەوروپا جەژنی رەمەزانیان لە وڵاتپارێزانی کوردستان و بڕوادارانی جیهانی ئیسلامی دیموکرات و مرۆڤدۆستان پیرۆز کرد و رایانگەیاند، "هیوادارین هەموومان جەژنەکانمان لە وڵاتی رزگارکراو، ئازاد و دیموکراتیکی خۆماندا پیرۆز بکەین". -
لە ڤییەنا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا. -
دەوڵەتی ئەڵمانیا سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵا ئۆجالانی زیندانیکرد
لە ئەڵمانیا بڕیاری زیندانیکردن بۆ سیاسەتمەداری کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرکرا، کە دوێنێ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە و بڕیاری داواکاری فیدراڵی ئەڵمانیا لە شار هیلبۆرن دەستگیرکرابوو. -
کەنەکە جەژنی رەمەزانی لە شەڕڤانانی ئازادی و گەلەکەمان و جیهانی ئیسلام پیرۆز کرد
کەنەکە بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و جەژنی لە زیندانیان، شەڕڤانانی ئازادی، گەلەکەمان و هەموو جیهانی ئیسلام پیرۆز کرد. -
چالاکی کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم بەردەوامە
چالاکی کوردستانیان بە ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە هەر چوارشەممە لە ناوەندی ستۆکهۆڵم بەرێوە دەچێت، ئەم هەفتەیەش چالاکی بەردەوام بوو. -
لە ستراسبوورگ چالاکی دانیشتنی چوارهەفتەییی لە دژی گۆشەگیری دەستیپێکرد
بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەرهەرێمەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ-ی کوردستان لە شاری ستراسبوورگ چالاکییەکی دانیشتن بۆ ماوەی ٤هەفتە دەستیپێکرد. -
لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتوەەکان لە ژنێف، گۆشەگیری ئیدانەکرا
چالاکانی کورد چالاکی ئێشکگری لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێف بەردەوام دەکەن. چالاکی بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری و پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا و مانگرتووانی سیاسی بەرێوە دەچێت. -
باتووفا چەکدار: دەبێت گەلەکەمان لە شوێنێک سەرهەڵدان بکات
باتووفا چەکدار یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار ئەوەی خستەڕوو کە بەرخۆدانی گەریلا گەریلا دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنێت و وتی، " گەلیش دەبێت لەهەر شوێنێک ڕاپەڕن." -
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە سێ شاردا چەند کارگە وئەمباری فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە-یان سووتاندووە
دەسپیشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە شارەکانی ئیستەنبوول، عوسمانیە و بالاکشەهیر چەندین چالاکییان ئەنجامدا و تێیدا چەندین کارگە، ئەمبار ، دوکان و ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە. -
بۆ پێشەنگەکانی پەکەکە نامە بۆ بلینکن وەزیری دەرەوەى ئەمریکا نێردرا
کۆمیتەى دۆخی خێرا بۆ رۆژئاوا نامەیەکی بۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نارد و داوای لێکرد، ئەو خەڵاتەى بۆ دەستگیرکردنی پێشەنگانی پەکەکە جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد قەرەیلان دا