ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بۆ پێشەنگەکانی پەکەکە نامە بۆ بلینکن وەزیری دەرەوەى ئەمریکا نێردرا
کۆمیتەى دۆخی خێرا بۆ رۆژئاوا نامەیەکی بۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نارد و داوای لێکرد، ئەو خەڵاتەى بۆ دەستگیرکردنی پێشەنگانی پەکەکە جەمیل بایک، دوران کاڵکان و موراد قەرەیلان دا -
لە شتوتگارت گوشارەکانی هیلبۆرن و ئیسلینگن ئیدانە کران
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک گوشارەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە شارەکانی هیلبۆرن و ئیسلینگن بۆ سەر کوردان و دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتمەداری کورد و مەزڵوم دۆرا هونەرمەندی کورد ئیدانە کران. -
گەنجان لە فڕۆکەخانەى زوریخ لە دژی گۆشەگیری چالاکییان ئەنجامدا
گەنجان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و لە دژی گۆشەگیری لە فڕۆکەخانەى زوریخی سویسرا چالاکییان ئەنجامدا. -
پەرلەمانتاری هەدەپە بۆ پەیمانی ئەستەنبوڵ رێپێوانیان ئەنجامدا
پەرلەمانتارانی هەدەپە لە ساڵیادی ئیمزاکردنی پەیمانی ئەستەنبوڵدا لەسەر رێگەی ئیتیقلالی تەقسیم رێپێوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، "ئێمە دەست لە پەیمانی ئەستەنبوڵ هەڵناگرین." -
بەرخودانی مانگرتن لەخواردنی زیندانیان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد لە ١٦٦هەمین رۆژدایە
چالاکیی زنیدانیانی سیاسی بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی ناو زیندانەکان لە ١٦٦هەمین رۆژدایە، مانگرتنەکەی مەخموریش لە ١٤٥ رۆژ و مانگرتنەکەى یونانیش لە ١٢٨هەمین رۆژدایە. -
کوردانی ڤییەنا نامەیان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نارد
کوردانی دانیشتووی شاری ڤییەنای پایتەختی وڵاتی نەمسا( ئۆتریش) ، بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامەیان بۆ نەتەوەت یەکگرتووەکان نارد. -
هێزەکانی رژیمی ئێران کۆڵبەرێکی کوردیان بریندارکرد
لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بۆسەر کۆڵبەران، لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک برینداربوو. -
بنەماڵەی شەنیاشار : بێدەنگ نەمێنن
بنەماڵەی شەنیاشار بانگەوازییان ئاراستەی سازی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد و وتیان" لەهەمبەر زوڵم بێدەنگ نەمێنن." -
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەی خۆیان بکەوێت جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییانکرد. -
گۆشەگیری و داگیرکەری لە جنێڤ و کۆربیل ئیدانە کران
لە شاری جنێڤی سویسرا و ناوچەی کۆربیلی سەر بە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک لەلایەن چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆژن گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە داگیرکەرییەکان ئیدانە کران. -
لە ستراسبۆرگ چالاکی دانیشتن بۆ ماوەی چوار هەفتە رادەگەیەنرێت
لەسەر بانگەوازی تەژەکە – ئە و کەجەدەکە – ئە کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا، ١٢ی ئایار دەست بە چالاکی دانیشتن دەکەن و گۆشەگیری و داگیرکەری و بڕیاری ئەمریکا لەدژی پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی شەرمەزار دەکەن. -
یەکینەکانی تۆڵە لە ٤ شار چالاکی ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بارگران ئەرکەندی لە ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، ئێلح و ئامەد چالاکی ئەنجامدا. -
بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٦٣هەمدا بەردەوامە
بەرخۆدانی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوام دەکات. بنەماڵە داوایانکرد کە دۆزەکە نە بە فەرمان ، بەڵکوو لە رێگەی یاساوە بجولێت. -
لە یوتۆبۆری یادی شەهیدانی سێدارە کرایەوە
کۆمیتەی یۆتۆبۆریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژىاک) بە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمێک لە کەسایەتیی شەهیدان فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هۆلی، فەرهاد وەکێلی و عەلی حەیدەریان یادی سەرجەم ئەو شەهیدانەی کردەوە کە لە مانگی گۆلان دا شەهید بوون. -
کەنەکە کۆنفرانسی دژ بە داگیرکەری رێکدەخات
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کۆنفرانسێک لە ١٥ی ئایاردا لە دژی هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان رێکدەخات. -
یادی ساریا دیار و هەڤاڵانی لە سویسرا کرایەوە
ساریا دیار (بیشەنگ هەزەر) کە لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گردی شەهید مونزوری گۆڕەپانی مامرەشۆی ئاڤاشین لەگەڵ هەڤاڵانی ١٠ رۆژ بەرخۆدانی کرد و دواتر شەهید بوو، لە لوزەرنی سویسرا یادی کرایەوە. -
لە کۆپنهاگن یادی شەهیدانی ٩ی ئایار کرایەوە
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک لەبەردەم کۆنسولخانەی ئێران، یادی شیرین ئەلەمهولی، فەرزاد کەمانگەر، عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەکیلی کرایەوە کە ٩ی ئایار لە لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لەسێدارەدرابوون. -
هێرشی داگیرکەری تورک لە لەندەن شەرمەزارکرا
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان لە لەندەن بە چالاکیەک شەرمەزارکرا. -
دوو کارگە، ناوەندێکی گۆڕینی پاشماوەی لایلون و کۆگایەک سووتێنران
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، ٢ کارگە، ناوەندێکی گۆڕینی پاشماوەی لایلون و کۆگایەکی کاغەزی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە. -
پەرلەمانتارانی سویسرا لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان پرۆژە پێشنیازێکیان پێشکەشکرد
لورێنس فیلمان ریەڵ پەرلەمانتاری پەرلەمانی فیدراڵی سویسرا لەبارەی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پرۆژە پێشنیازێکی بە ناوی "دەبێت ئێمە رێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆشەگیری دەربهێنین" پێشکەشی پەرلەمان کرد. -
دەوڵەتانی تورک و ئێران لە ئۆسلۆ ئیدانە کران
لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان و گوشار و لەسێدارەدانی ئیران لە دژی کوردان ئیدانە کرا. -
لە هێلسنکی یادی شەهیدانی ٩ی گوڵان کرایەوە
لە شاری هێلسنکیی پایتەختی فینلاند یادی شۆڕشگێڕان شیرین عەلەم هولی، فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی و عەلی حەیدەریان کرایەوە، کە لە ٩ی گوڵانی ٢٠١٠دا لەلایەن رژێمی ئێرانەوە لە سێدارەدرابوون. -
لە بەرلین لەدژی نەژادپەرستی رێپێوانێک ئەنجامدرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە رۆژی رزگاری ئەڵمانیادا، رێپێوانێک لەدژی زیادبوونی نەژادپەرستی و راسیزم ئەنجامدرا. -
لە مارسیلیا لەدژی داگیرکەری و گۆشەگیری میتینگ ئەنجامدرا
لە مارسیلیا هێرشی داگیرکەری و گۆشەگیری ئیمڕالی شەرمەزارکرا. -
کەنەکە: دادگاییکردن و سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان نایاسایی و نادادپەروەرانەیە
کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى (کەنەکە) رایگەیاند: "بڕیاری دادگای تەمیزی هەولێر سەبارەت بە چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی بادینان نایاسایی و نا دادپەروەرانەیە و سەروەربوونی یاسا و ئازادی را و را دەربڕین و دیموکراسی بەرەو ئاراستەیەکی ترسناک و ماڵوێنکەر دەبات.