ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە دژی گووشارەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا کۆن-مەد بانگەوازی بەشداری لەچالاکی کرد
کۆن-مەد لە دژی گووشارەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا لە نووررنبێرگ داوای لە کوردستانیان و دوستەکانیان و لایەنە دیموکراتیکەکان کرد کە بەشداری لە چالاکیی ئیدانەکردنی ئەو کردەویە بکەن. -
بنەماڵەی شەنیاشار داوای پشتگیرییان کرد
بنەماڵەی شەنیاشار بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام دەکەن،داوایا لە هەرکەسێک کرد کە پشتگیری لە بەرخۆدانی دادپەروەری بکەن. -
بەرخودانی زیندانیان بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ١٦٣هەمین رۆژدایە
چالاکیی زنیدانیانی سیاسی بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی ناو زیندانەکان لە ١٦٣هەمین رۆژدایە، مانگرتنەکەی مەخموریش لە ١٤٢ رۆژ و مانگرتنەکەى یونانیش لە ١١٨هەمین رۆژدایە. -
چالاکوانانی تەجەشە بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی گەریلا لە مارسیلیا چالاکییان ئەنجامدا
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە - TCŞ) لە شاری مارسیلیاری فەرەنسا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ سەر بارشووری کوردستان و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد. -
لە بێرن یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی دێرسیم کرایەوە
لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا یادی ٨٤هەمین ساڵیادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی دێرسیم کرایەوە. -
مەكتەبی سیاسی یەکێتی: پێشهاتێكی لەمجۆرەی بڕیاری سزادانی چالاكوانانی بادینان ، مەترسییەكی گەورەیە
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی کوردستان هەڵوێستی لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان ڕاگەیاند و تێیدا بڕیارەکەی بە پێشهاتێکی مەترسیدار بۆسەر سەروەری دادگاکان ناوبرد. -
ناردنی نامە بۆ ئازادی ئۆجالان بەردەوامە
کوردانی شاری لێماسۆل-ی قبرس بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامەیان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نارد. -
پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکییەکەی ناو دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا ؛ ٢ چالاکوان دەستگیرکران
پۆلیس هێرشی کردە سەرچالاکی گەنجان لە بەردەم دادگەی مافی مرۆڤی ئەرووپا لە ستراسبوورگ ، ٢ چالاکوان دەستگیرکران. گەنجان چالاکییەکەیان بەردەوام دەکەن. -
٢٩ پەرلەمانتاری یەکێتی داوای ئازادکردنی زیندانیانی بادینان دەکەن و دەڵێن؛ سزاکەیان ناسایاییە
٢٩ پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داوا دەکەن بە بڕیاەی سزای پێنج چالاکوانەکەی دهۆک هەڵبوەشێتەوە. هەروەها وتیان، هیچ بەڵگەیەک نەخرایە ڕوو کە تاوانێک لە سەر سزادراوان ساغ بکاتەوە و بۆیه داوا دهكهین ئازادیان بكهن." -
ژنانی گەنج لە بەردەم دادگەی مافی مرۆڤی ئەرووپا چالاکییان ئەنجامدا
ژنانی گەنجی کورد و ئەنتەرناسیۆناڵیست لە دژی گۆشرگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەر بینای دادگەی مافی مرۆڤی ئەرووپادا چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
بازاڕییەکان دار دەچێنن و شارەوانی ئاکەپە دارەکان هەڵدەکێشێت
شارەداری ئاکەپەی ئەیوبیەی ڕەحا ئەودارانەی کە بازاریەکان چاندبوویان ، هەموویانی هەڵکێشا. -
هەدەکە: گۆشەگیری تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە، دەبێت گۆشەگیری کۆتایی بێت
مەجلسی هەدەکە ی شاری ئایدین ئاماژەی دابە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، " گۆشەگیری تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە و دەبێت کۆتایی بەم تاوانە بهێنرێت." -
گونای: بە زوترین کات پێویستە دەرگاکانی ئیمڕالی بکرێنەوە
ئەبرو گوونای وتەبێژی هەدەپە وتی، "گوێ لە دەنگی زیندانیان بگرن کە ١٦٢ رۆژە بەرخۆدان دەکەن. ئێدی هەڵە مەکەن و دەرگاکانی ئیمڕالی بکەنەوە." -
مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ١٦٢ـەمین ڕۆژیدایە
چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٦٢ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. -
پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی دواکاری گشتیان کرد
خانەوادە و پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن جارێکی دیکە سەردانی دواکاری گشتیان کرد. -
لە میونشن بڕیاری ئەمریکا لەبارەی بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادی شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، بریاری ئەمریکایان لەدژی بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادی شەرمەزارکرا. -
لە نورنبێرگ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی گەلی میدیا
پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی گەلی میدیا لە شاری نورنبێرگ -
کەجەدەکە – ئە بۆ کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ١٠ی ئایار بانگەوازێکی بڵاوکردەوە
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە – ئە لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، لە ١٠ی ئایاردا کۆنفڕانسێکی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجام دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش بانگەوازی بۆ بەشداریکردن کرد. -
لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا چالاکی: نوێنەرانی گەلی تیرۆرسیت نین
بڕیاری ئەمریکا لەبارەی ٣ بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەرلین بە دروشمی 'نوێنەرانی گەلی کورد تیرۆریست نین' شەرمەزارکرا. -
هەدەپە یادی گەزمیش، ئینان و ئاسڵانی لەسەر گۆڕەکانیان کردەوە
پەرلەمانتارانی هەدەپە، یادی دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان و یوسف ئاسلان پێشەنگانی شۆرشی تورکیایان لەسەر گۆڕەکانیان کردەوە کە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە لەسێدارەدرابوون. -
کوردانی ڕۆتەردام نامەیان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نارد
کوردستانیان رۆتەردام بە داخوازی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان نامەیان بۆ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان نارد. -
کوردانی دانیمارک بۆ ئازادی ئۆجالان سەدان نامەیان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نارد
کوردانی دانیمارک بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەسەدان نامەیان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نارد. -
شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی تاژێ-یان کرد
شاندێک بە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شەنگال سەردانی تاژێ-یان کرد. -
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، داواکاریی دیداری موەکیلەکەیان لە زیندانی ئیمرالی، پێشکەشی داواکاری گشتی کۆماریی بورسا لە تورکیا کرد. -
لە هەفتەیەکدا ٩٣ هەزار راگەیاندراو لە دژی فاشیزمی تورک بڵاوکرایەوە
دەستەیەک لە چالاکوانانی ئەڵمانیا و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر باشووری کوردستان دەست بەکار بوون و لە هەفتەیەکدا ٩٣ هەزار راگەیاندراویان بە ناوی "نا بۆ فاشیزمی تورک" بڵاوکردەوە.