ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
سوپای تورک لە لیجە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد
سوپای داگیرکەرای تورک لەو هەرێمانەی کە دەکەوێتە نێوان گوندی زانگەسۆر و مزاک-ی ناوچەی لیجەی ئاماد دەستی بەئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کرد. -
راسته توركیا كێشهی له تهک پهكهكهدایه
بە دەسپێکردنی هێرشی داگیرکاری سوپای تورک بۆسەر خاکی پاشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕۆشنبیران، نووسەران،هونەرمەندان و ڕای گشتی باشووری کوردستان هەڵوێستی خۆیان لەدژی ئەم هێرشانە ئاشکرا دەکەن. -
لە رووسیا هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا
کوردانی رووسیا هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیایان بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرد. -
تیمی وڵامدانەوەی یەپەسە لەئامەد چالاکی چەکداری ئەنجامدا
تیمی وڵامدانەوە شەهید خەمگین ڕۆژ-ی یەپەسە ڕایگەیاند ، کە لە ئامەد لەدژی ئۆتۆمبیلێک کە یاریدەدەری سەرۆکی پارتی نەژادپەرەستی مەهەپەی تێدابوو، چالاکی چەکدراییان ئەنجامداوە. -
شۆرشگێڕانی کوردستان(هەبەدەهە) بەکرێگیراوێکیان سزادا
شۆرشگێڕانی ئۆرهان یەڵمازکایی کوردستان سەربە هەبەدەهە ڕایانگەیاند کە لە ناوچەی ئارتووکلووی مێردین، بەکرێکگراوێک-یان سزاد دا کە کاری سیخووڕی بۆ سوپای تورک دەکرد. -
داوا دەکرێت بەهۆی گەندەڵییەوە پارێزبەندی لەسەر کۆمەڵێک پەرلەمانتاری عێراق هەڵبگیرێت
ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە پەرلەمان کردووه بەهۆی گەندەڵییەوە پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار لاببرێت. -
تەرمی ئەو کۆڵبەرەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرابوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخاک سپێردرا
١٦ی نیسان ، سەربازانی تورک لە سەرسنوورە دەستکردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢ کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتییان دەستگیرکرد، بە هۆی ئەشکەنجەی سەربازانی تورک کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن کەچەلانۆ باوکی ٣منداڵ گیانی لەدەستدابوو.دوای چەند ڕۆژ لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا. -
جەمال شەریک: پڕکردنی گۆڕەپانەکانی یەکی گوڵان بەرپرسیارەتییەکی مێژووییە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک ئەوەی خستەڕوو دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپە لە تێکۆشانی گەشەکراو دەترسێت، هەربۆیە هەوڵ دەدات یەکی گوڵان قەدەغە بکات و داوای لەهەر کەسێک کرد کە پێکەوە تێکۆشان بکەن. -
کەنەکە: داوا دەکەین لە یادەکانی ١ی ئایاردا هاودەنگ و هاوسەنگەری گەریلا بن
دەستەى بەڕێوەبەریی (کەنەکە) بە بۆنەى نزیکبوونەوەى ١ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران و زەحمەتکێشان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوایکرد، لە هەموو گۆڕەپانەکانی یادی ١ی ئایاردا پشتیوانی لە هێزەکانی گەریلا بکرێت. -
چالاکی کوردستانیان لە ستۆکهۆڵمی سوید بەردەوامە
چالاکی کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید بە ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە هەرچوارشممە لە ناوەندی شارەکە بەڕێوە دەچێت، بەردەوامە. -
لە پوولۆرێ-ی دەرسیم دەوڵەتی تورک دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاگرییان بەردایە دارستانەکان
لە دەڤەری بۆیۆکۆی ئاسلاندۆڵمووش-ی سەربە ناوچەی پوولۆرێ-ی دەرسیم سەربازانی سوپای تورک دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاگریان بەردایە دارستانەکانی ناوچەکە. -
لە ئیشتووتگارد بۆ سینان دەرسیم پانکارد هەڵواسرا
بە ئامانجی یادکردنەوەی ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە سینان دەرسیم لە شاری ئیشتووتگاردی ئەڵمانیان پانکارد هەڵواسرا. -
چالاکی کوردستانیان لە ژنێڤ بەردەوامە
چالاکی کوردستانیان بە ئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا ئەم هەفتەیەش بەردەوامە. -
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەی خۆیان بکەوێت جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییانکرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سینان دێرسیم جەردەوانیان ئاگادار کردەوە
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سینان دێرسیم لە قۆسەر وێستگەیەکی کارەبای جەردەوانەکانیان سوتاند و رایانگەیاند، بۆ چەندین کاتژمێر کارەبایان لە جەردەوانەکان بڕیوە و وتیان، "ئەوە هۆشدارییەکە بۆ جەردەوانەکان". -
هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە شتوتگارت ئیدانە کرا
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا لەسەر داوای تەجەشە و تەکۆژن، کوردستانیان و دۆستەکانیان کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە فرانکفورت شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. -
هێرشی داگیرکەری لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆپنهاگن شەرمەزار کرا
بە چالاکیەک هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک شەرمەزارکرا. -
ئەندامانی نەبەدەهە لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا
ئەندامانی یەکینەی سینان دەرسمی نەبەدەهە لە ناوچەی ئەڕنەڤوتکوی ئەستەنبوڵ لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا. -
ژنانی پرشنگی خۆر پۆلیس، فاشیستان و کارگەیەکیان کردە ئامانج
دەسپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی گەریلا و ڕایانگەیاند لە ئامەد، ئیستانبوول، کۆجایلێ ١٣ ئۆتۆمبیل و کارگەیەکی فاشیستەکانیان سووتاندووە، لەدژی زرێپۆشێک چالاکی ئەنجامدرا. -
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر چەندین دوکان و ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانیان سووتاند
دەسپیشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە چەندین شاری تورکیا لە دژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە چالاکییان ئەنجامدا. دەیان دوکان و ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانیان سووتاند. -
هاوڵاتیانی قەڵادزێ لە دژی داگیرکاری چالاکییان ئەنجامدا
هاووڵاتیانی قەڵادزی لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەرخاکی باشووری کوردستان هەڵویستیان نیشاندا و داوای ئازادکردنی گیراوانی سلێمانی-یان کرد . -
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەی خۆیان بکەوێت جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییانکرد. -
لە لەندەن و ئۆسلۆ داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک ئیدانە کران
لە شاری لەندەن بە رێکخستنی چالاکییەک لە بەردەم باڵیۆزخانەى تورکیا و لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەورۆویج بە رێکخستنى چالاکییەک لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کران. -
دۆزی کۆبانێ بۆ ٣ی ئایار دواخرا
دانیشتنی یەکەمی دۆزی کۆبانێ بە بێ پارێزەر بە خوێندنەوەی دۆسیەکە کۆتایی هات. لیژنەی دادگا داواکاری دادوەرەکانی رەت کردەوە و دانیشتنەکە بۆ ٣ی ئایار دواخرا.