ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئەنجوومەنەکانی فیدراسیۆنی کوردانی باشووری ئەڵمانیا یەکەمین کۆنفرانسی خۆیان بەڕێوەبرد
فیدراسیۆنی ئەنجوومەنەکانی کۆمەڵگەى کوردستانیان لە پارێزگاکانی بادن – ڤورتێمبێرگ و بایرن لە باشووری ئەڵمانیا (FCK BW-BAYERN) یەکەمین کۆنفرانسی خۆیان رێکخست. -
لە بروکسەڵ چالاکی لەدژی فاشیزم
لە بروکسەڵی پایتەختی بەلجیکا لەدژی فاشیزم چالاکی ئەنجامدرا. -
لە تۆرۆنتۆی کەنەدا رێپێوانی "ئێمە پێکەوە فاشیزم تێکدەشکێنین" بەڕێوەچوو
لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئێمە پێکەوە فاشیزم تێکدەشکێنین" کە لەلایەن یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا (ADGB) دەستیپێکردووە، لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا رێپێوانێک رێکخرا. -
لە ستۆکهۆلم یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی کوردان فەیلی کرایەوە
کوردانی فەیلی ٤١ ساڵ لەوە پێش لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە کۆمەڵکوژکران. لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی کوردانی فەیلی کرایەوە. -
کوردان لە ستۆکهۆلم بۆ ئازادیی ئۆجالان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد
کوردستانیان لە شاری ستوکهۆلمی پایتەختی سوید بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت. -
کەنەکە بۆ کۆچی دوایی گەورەنووسەر و شاعیری گەلەکەمان ئەحمەد دڵزار پەیامێکی بڵاوکردەوە
کۆمیسیۆنی زمان، کلتور و پەروەردەی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى کۆچی دوایی گەورەنووسەر و شۆڕشگێڕ و شاعیری گەلەکەمان ئەحمەد دڵزار پەیامێکی بڵاوکردەوە. -
لە دۆسێڵدۆرف پەیامی 'یەکێتی لەدژی فاشیزم'درا
لە چوارچێوەی کەمپەینی " ئێمە پێکەوە فاشیزم دەڕووخێنین" کە یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەورووپا دەستیێکردووە، لە سەرتاسەری ئەورووپا چالاکی ئەنجام دەدرێت. لەم چوارچێوەیەدا لە شاری دۆسێڵدۆرفی ئەڵمانیاش چالاکی ئەنجامدرا. -
لە پاریس خاوەنداری لە هەدەپە و پەیمانی ئەستەنبوڵ کرا
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا خاوەنداری لە دۆزی داخستنی هەدەپە و بریاری کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە پەیمانی ئەستەنبوڵ کرا. -
لە ستۆکهۆڵم لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە چالاکی ئەنجامدرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رژانە ناو شەقامەکان. -
دەوڵەتی تورک لە ئەدەنە ٣ کەسی زیندانیکرد
دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا ٨ کەسی لە ئەدەنە دەستگیرکردبوو و سزای زیندانیکردنی بەسەر ٣ کەسیاندا سەپاند. -
ژنانی کورد لە ڕوسیا گۆشەگیریان ئیدانە کرد
ژنانی کورد لە ناوچەی نۆڤۆلیکساندرۆڤسکایای سەر بە هەرێمی ستاڤراپۆلیی ڕوسیا گۆشەگیریی قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە کرد. -
"دەبێت وڵاتەکەمان لە بەرامبەر دەوڵەتى تورکی خوێنخۆردا بێدەنگ نەبێت"
فراکسیۆنی حیزبی "فەرەنسا سەر دانانەوێت" لەبارەی کۆمەڵکوژیی پاریسەوە رایگەیاند، "کاتی ئەوە هاتووە وڵاتەکەمان کۆتایی بە بێدەنگیی بەرامبەر بە دەوڵەتی خوێنخۆر بهێنێت". -
بەرخۆدانی زیندانیان لە ڕۆژی ١٣٤هەمین دا بەردەوامە
چالاکی مانگرتن دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکاندا لە ڕۆژی ١٣٤هەمین دا بەردەوامە. هەر بۆ هەمان ئامانج خەڵکی مەخمور ١٤٤ رۆژ و لە لاڤیریۆش ٩٧ ڕۆژ چالاکیی مانگرتنیان تێپەڕاند. -
لە وان سێ کەس دەستگیرکران
لەو پێنج کەسەی کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەوڵەتی تورک لە وان دەسبەسەرکران، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣کەسیان دەرچوو. -
هەدەپە: ئاکەپە و مەهەپە زووڵم لە کرێکاران دەکەن
یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە شازیە کۆسە ئەوەی خستەڕوو کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە کاتی نەخۆشی کرۆنا زووڵم لە کرێکاران دەکات و داوای کرد کە کۆتایی بە کۆد-٢٩ بهێنن. -
لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا پۆستری عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا
لە شاری کاسەلی ئەڵمانیا پۆسترێکی گەورەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا. -
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن بە خێرایی چاوییان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییان کرد. -
یەپەسە لە ناوەندی ئاگری لە دژی زرێپۆشێکی سەربازی چالاکی ئەنجامدا
یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی یەپەسەی شەهیدانی گلێداخ لە ناوەندی شاری ئاگری لە دژی زرێپۆشێکی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. -
بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی ١٣٤ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ١٣٤ هەمینی خۆیدا بەردەوامە. -
بنەماڵەی شەنیاشار: بۆ پشتگیری ئێمە بێنە بەردەم دادگە
ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار داوایان لە ڕای گشتی کرد ، بۆ پشتگیری کردن لە تێکۆشانی ئەوان داوایان لە هەرکەسێک کرد کە بێنە بەردەم دادگە. -
هەدەپە: ئاکەپە و مەهەپە زوڵم لە کرێکاران دەکەن
شازیە کۆسە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زوڵم لە کرێکاران دەکەن و داوای کرد کۆتایی بە کۆد٢٩ بهێنرێت. -
لە بۆن چالاکی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' ئەنجامدرا
لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا. -
یادی شەهید رزگار جگەرخوێن لە شتوتگارت کرایەوە
چالاکوانانی تەجەشە و تێکۆ – ژن لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کۆبونەوە و یادی رزگار جگەرخوێنیان کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە بەستا شەهید ببوو. -
هاوسەرۆکی کەجەدە: پێویستە ئیمڕالی دابخرێت
بەردان ئۆزتورک هوسەرۆکی کەجەدە ئاماژەی بە گۆشەگیری کرد و رایگەیاند، پیویستە ئیمڕالی دابخرێت. -
کوردستانیان لە کریفیڵد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیان نارد
کوردستانیان لە شاری کریفیڵدی ئەڵمانیا، بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.