ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە: بە بۆنەی ٢١هەمین ساڵی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ڕاگەیەنراویکی بڵاوکردەوە
کۆمیتەی پێوەندیەکانی کەجەکە بە بۆنەی ٢١هەمین ساڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەد ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەستنیشانی کرد کە ئیبراهیم ئەحمەد قوتابخانەی سیاسەت، ئەدەب، شۆرشگێڕی و ئەحلاقی کوردایەتیە. -
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن بە خێرایی چاوییان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتییان کرد. -
مانگرتن لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد ١٣٣ ڕۆژدایە
چالاکی مانگرتن دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەکان، مەخمور و یۆنان بەردەوامە. -
ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد لە دویسبۆرگ و مونستەر پیرۆز کرا
ڕۆژبوونی ڕێبەری گەل کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دویسبۆرگ و مونستەر لە ئەڵمانیا پیرۆزکرا. -
پەرلمانتاری عێراق یووسرا ڕەجەب سەردانی شەنگالی کرد
یووسرا ڕەجەب پەرلمانتاری عێراق و شاندەکەی یاوەری سەردانی شەنگالیان کرد و لە گەل بەڕیوەبەری مەجلسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال کۆبوویەوە. -
کوردان لە هەمبەر بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕەزایەتییان نیشاندا
کوردستانیان کە چالاکی ئێشکگری لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێف-ی سویسرا بەردەوام دەکەن، دەستنیشانیانکرد کە تاکە داخوازی ئەوان ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. -
کۆنگرەی گەل: یەکێکی ئەورووپا هەوڵ دەدات هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لەسەر پێ بهێڵێتەوە
کۆنگرەی گەل لەهەمبەر پشتگیری کردنی ڕێکخراوە ئەورووپاییەکان لە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە ناڕەزایەتی نیشاندا و وتی، " یەکێتی ئەورووپا و کۆنسەی ئەورووپا هاوکاری فاشیزمیان کرد کە لەقەیراندایە." -
پێشبڕکێی تۆپی پێی گەنجانی کورد لە روسیا
گەنجانی کورد لە هەرێمی ستاڤراپۆلی رووسیا بە بۆنەى رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خولی پێشبڕکێی تۆپی پێیان بەڕێوەبرد. -
کۆنیچ نووسەری پۆڵۆنی: ئاشتی بە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بەدی دێت
نووسەر و بیرمەندی پۆڵۆنی تۆماس کۆنیچ رایگەیاند، چارەسەریی قەیرانەکانی کوردستان و تورکیا و ناوچەکە و بەدیهاتنی ئاشتی بە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدی دێت. -
دادگای دەستووریی تورکیا: کۆمەڵکوژیی ئەنقەرە بەهۆی کەموکوڕیی کارگێڕی و ئیدارییەوە روویداوە
دادگای دەستووریی تورکیا لەبارەی کۆمەڵکوژیی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە ئەنقەرە رایگەیاند، مافی ژیان پێشێل کراوە. -
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بتوانن بە خێرایی چاوییان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، جارێکیتر سەردانی داواکاری گشتییان کرد. -
لە سویسرا زیاتر لە ١٠ هەزار نامە بۆ ئازادیی ئۆجالان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراون
ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان بەردەوامیی هەیە. لە سویسرا تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار نامە بۆ ئازادیی ئۆجالان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراون. -
کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە پەیمانی ئەستەنبوڵ شەرمەزارکرا
ژنانی لە شاری کریفیڵدی ئەڵمانیا، کشانەوەی دەوڵەتی تورکیان لە پەیمانی ئەستەنبوڵ شەرمەزار کرد. -
ئەندامانی نەبەدەهە چالاکی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'یان ئەنجامدا
ئەندامانی تەڤگەری شۆرشگیری یەکگرتووی گەلان (نەبەدەهە) رایگەیاند، هێزەکانیان لە مێرسین و ئەستەنبوڵ بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢ چالاکیان ئەنجامداوە. -
ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لەبارەی ئەردۆغان نامەیان بۆ مایکڵ و لین نارد
ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە نامەیەکدا کە بۆ چارڵس مایکڵ سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا و ئورسولا ڤۆن دەر لین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا نارد، بۆچوونی خۆیان لەبارەی رژێمی ئەردۆغان دەربڕی. -
پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیـمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببین، جارێکیتر دیکە سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد. -
پەدەکە ڕۆژنامەنوسانی کورد سزا دەدات و شانازی بە ڕاگەیاندنی دووژمن دەکات!
پەدەکە ڕێگری لە ڕاگەیاندی کوردی دەکات، ڕۆژنامەنوسانی کورد دەستگیردەکات و هاوکات شانازی بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەکات کە لە باشوری کوردستان سیاسەتی شەڕی تایبەت بەرێوە دەبەن. -
سۆسیالیستەکانی ئەمریکا پشتیوانیان لە هەدەپە کرد
بزووتنەوەى سەرەکیی سۆسیالیستەکانی ئەمریکا بە ناوی سۆسیالیستە دیموکراتیکەکانی ئەمریکا (DSA) بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک پشتیوانیی لە هەدەپە کرد. -
جەنگیز چیچەک پارێزەری ئۆجالان: دەبێت لە هەموو کات زیاتر داهێنەرتر و بوێرتر بین
پارێزەر جەنگیز چیچەک رایگەیاند، دەبێت هەڵسوکەوت بەرامبەر بە موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە کۆدەکانی رژێمی نوێ شیکاری بکرێن و وتی، "ئێمە ناچارین لە هەموو کات زیاتر ئافرێنەر و بوێر بین". -
ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لەلایەن دەستەیەک لە نورنبێرگەوە بەردەوامە
ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٩هەمین ساڵدایە و چالاکیی ئەم هەفتەیەى ئێشکگرییەکە لەلایەن دەستەیەکی نوێ لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێت. -
هێرشی پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر چالاکوانانی کوردی بەردەم سی پی تی ئیدانە کرا
پۆلیسی فەرەنسا هێرشی کردە سەر چالاکوانانی کورد، کە لە بەردەم بینای سی پی تی دا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گردبوو بوونەوە، ئەو هێرشەى پۆلیسی فەرەنسا بە چالاکییەک لە زوریخ ئیدانە کرا. -
سبەینێ یەکێتی ئەوروپا نەخشەی خۆی پێشکەشی ئەردۆغان دەکات
بەرێوەبەرانی دەزگاکانی یەكێتی ئەوروپا، بە مەبەستی پەیوەندی ئابوری لەگەڵ تورکیا، سبەینێ سەردانی تورکیا دەکەن و مەرجەکانی یەکێتی ئەوروپا بە نەخشەیەک بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورک دەدەن. -
بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی ١٣٠ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ١٣٠ هەمینی خۆیدا بەردەوامە. -
لە دەرسیم سێ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران
لە ناوچەی پۆلۆر-ی دەرسیم، سەربازانی تورک بەرەبەیانی هەڵیانکووتایە سەرماڵی ئەندامانی هەدەپە و ٣ کەسیان دەستگیر کرد. -
پۆلیس هێرشی کردە سەرچالاکییەکەی بەردەم (سی.پی.تی)، لانی کەم ٢کەس دەستگیرکران
پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکی گەنجانی کورد لە بەردەم بینای کۆمیتەی بەرگری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەورووپا( سی.پی.تی) ، لانی کەم ٢کەس دەستگیرکراون.