ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە ستۆکهۆڵم یادی شەهید زاگرۆس و شەڤگەر دەکرێتەوە
کۆمیتەی پژاک و کەژاری ستۆکهۆڵم رۆژی دووشەمە بە مەراسیمێک یادی گەریلای پژاک دەکەنەوە کە ئەمڕۆ لەلایەن پژاکەوە ناسنامەیان ئاشکرا کرا. -
پارتی چەپی سوید پشتیوانی لە هەدەپە کرد
پارتی چەپی سوید لە کۆنگرەی هەرێمی ئۆپسالا دا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر هەدەپە ئیدانە کرد و ئەندامانی کۆنگرە پۆستەری "دەست لە هەدەپە هەڵگرن"یان هەڵدابوو. -
"ماکرۆن و حکومەتەکەى لەسەر داوای ئەردۆغانی دیکتاتۆر دەجوڵێنەوە"
حیزبی ئانتی کاپیتالیستی فەرەنسا هەڵکوتانی پۆلیسی فەرەنسای بۆ سەر کوردان ئیدانە کرد. -
دەستپێشخەری کوردی لە ئەڵمانیا یادی قەدری یڵدرمی کردەوە
دەستپێشخەری کوردی لە ئەڵمانیا لەبارەی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر قەدری یڵدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە پەیامێکی بڵاوکردەوە و یادی یڵدرمی کردەوە. -
پۆلیس هێرشی کرد و ژنان بەرگریان کرد
بە پێشەنگایەتی گرۆپی کەمپینی 'پەیمانی ئەستەنبوڵ جێبەجێ بکە' لەدژی کشانەوەی ئاکەپە و مەهەپە لە پەیمانەکە لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدرا، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەر ژنان. -
فەرەنسا ٧ کوردی دەستگیر کرد
پۆلیسی فەرەنسا ١٣ هاوڵاتی کوردی لە شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەسبەسەرکردبوو و سزای زیندانی بەسەر ٧ کەسیاندا سەپاند. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی پۆلیس چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی شەڕڤان مەرعەش لە ئیستانبوول لەدژی پۆلیسی تورک چالاکییان ئەنجامدا. جەنگاوەران لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان داوایان لە گەنجان کرد کە چالاکی بکەن. -
جەنگیز یورەکلی پارێزەری ئۆجالان: پەیوەندییە تەلەفونییەکە هەوڵێک بوو بۆ کەمکردنەوەى ناڕەزایەتییەکان
جەنگیز یورەکلی پارێزەری نووسینگەى مافەکانی سەدە رایگەیاند، ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە لە دوای ١١ مانگ هەوڵێک بوو بۆ کەمکردنەوەى ناڕەزایەتییەکان، کە بەهۆی نیگەرانی لەبارەی ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردەوە دروستبوون. -
لە ئەدەنە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورکدا لە ناوچەی جەیهانیەی ئەدەنە پۆلیس هەڵیکووتایە سەر ماڵان و چەندین کەسی دەستگیر کرد. -
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا دەیەوێت ١٧ ساڵ زیندانی بەسەر ٥ تێکۆشەری کوردستاندا بسەپێنێت
داواکاری گشتیی ئەڵمانیا لە دوای دانیشتنی دوێنێی دۆسیەى ٥ تێکۆشەری کوردستانیدا، کە ٣ کەسیان لە زینداندان و ٢ کەسی تریان لە دەرەوەى زینداندان، داوای لە دادگاکرد سزای ١٧ ساڵ زیندانییان بەسەردا بسەپێنێت. -
بۆ ئازادیی ئۆجالان دۆسیە رەوانەى دەزگا میدیاییەکانی سویسرا کرا
گەنجان لە شاری سانت گالنی سویسرا دۆسیەیان لەبارەی ئازادی و گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ دەزگا میدیاییەکانی وەک تاگبلات تیڤی، رۆژنامەى تاگبلات و ژمارەیەکی تر لە دەزگا میدیاییەکان نارد. -
بۆ ئازادیی ئۆجالان نامە ناردن بۆ نەتەوە یەکگرتوووەکان بەردەوامە
بۆ ئازادیی جەستەیی و کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کوردستانیان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و داوایانکرد، ئەو رێکخراوە بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت. -
لە سویسرا و بەلجیکا گۆشەگیری ئیدانەکرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سویسرا و بەلجیکا چالاکییان ئەنجامدا. -
گەنجان لە پیش بینای ڕادیۆ فەرانسا چالاکییان ئەنجامدا
گەنجانی کورد ، لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بینای ڕادیۆ فەرانسا لە پاریس چالاکییان ئەنجامدا. -
هەدەپە لەگەل سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەورووپا کۆبوویەوە
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە مێتهات سانجار لەگەل سکرتێری گشتی کۆنسەی ئەورووپا ماریژا پەژینۆڤیچ بۆرێچ کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی ئەنجامدا. -
لە قبرێس دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا
کوردانی دانیشتووی شاری لێماسۆلێ-ی قبرێس بە چالاکییەک داوای کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان کرد . -
بووڵدان: ئەودۆخەی کە کورد و عەلەوی تێیدا دەژین وەک یەکن
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەردانی کۆمەڵەی ماڵی جەم-ی ماڵتەپەی کرد و وتی، " ئەو دۆخەی کە عەلەوی و کورد تێیدا ژیان دەکەن وەک یەکن. بۆ دیمەکراتیک بوونی تورکیا دەبێت پێکەوە تێکۆشان بکەین. -
ڕێکخراوە ئێزدییەکانی ئەورووپا بانگەوازی خاوەنداری لە شەنگال دەکەن
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای ئێزدی لە ئەورووپا بانگەوازیان ئاراستەی هەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازەکان کرد کە خاوەنداری لە شەنگال بکەن و ڕایانگەیاند ٢٧ و ٢٩ی ئادار لە بەردەم باڵیۆزخانەکانی دەوڵەتی عێراق چالاکی ئەنجامدەدرێت. -
دانپێدانانی سیخوڕەکانی میت لە باشووری کوردستان
ئەو سیخوڕانەی دەزگەی هەواڵگری تورک (میت) کە خەڵکی باشووری کوردستانن و لەلایەن هەپەگەوە دەستگیرکراون، لە دانپێدانەکانیادا باسی چونییەتی سیخوڕیکردنیان لەژێر ئەشکەنجەکانی میت و هێزەکانی باشوری کوردستان دەکەن. -
پارێزەران جارێکی دیکە بۆ ئەوەی بچنە ئیـمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببین، جارێکیتر دیکە سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد. -
گۆشەگیری و فشارەکانی سەر هەدەپە لە رۆما شەرمەزارکران
لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کشانەوەی تورکیا لە پەیمانی ئەستەنبوڵ و دۆزی گرتنی هەدەپە چالاکیەکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا. -
گەنجان لە دویسبورگ بۆ ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا
چالاکوانانی تەجەشە و تێکۆ – ژن لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا کۆبونەوە و بەمەبەستی داواکاری بۆ ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکی پابەندنەبوونی مەدەنیان ئەنجامدا. -
پشتگیریەکان بۆ هەدەپە بەردەوامە
لەسەر بانگەوازی نەجەکەدە لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا لە بەردەم فۆرمی دیوسبورگ بۆ پشتگیریکردن لە هەدەپە چادر هەڵدرایەوە. -
٦٩ پەرلەمانتاری ئەوروپا: تورکیا لە ئاستی دیکتاتۆریدایە
٦٩ پەرلەمانتاری ئەوروپا نامەیەکیان بۆ بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا نارد و رایانگەیاند، تورکیا لە ئاستی دیکتاتۆریدایە و ئەگەر بەرپرسیاریەک پیشان نەدرێت، ئەنجامەکان قورس دەبن. -
لە زانکۆی بۆغازیچی ١٢ خوێندکار دەستگیرکران، بەرخۆدان بەردەوامە
خوێندکارانی زانکۆی بۆغازیچی ئەستەنبوڵ لەدژی راگری قەیومی زانکۆکە مەلیح بولو چالاکیان ئەنجامدا، پۆلیس هێرشی کردە سەریان. ١٢ خوێندکار دەستگیرکران و بەرخۆدانی خوێندکاران بەردەوامە.