ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
بیلمەز پارێزەری ئۆجالان: دەبوایە رۆژەڤی سەرەکیی سی پی تی سەردانکردنی ئیمراڵی بوایە
ئیبراهیم بیلمەز پارێزەری نووسینگەى مافەکانی سەدە رایگەیاند، سی پی تی لە سەردانی ئەمدواییەدا نەرۆیشتوە بۆ زیندانی ئیمراڵی و بەوەش نیشانیاندا، کە سیاسەت و یاسای باڵادەستی نێونەتەوەیی لە چارەسەرنەکردنی کێشەکى کورد و گۆشەگیری بەرپرسیارە. -
ئێشکگرانی ئەم هەفتەیە گەنجانن
ئێشکگریی ئازادی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە و چالاکییەکە ئەم هەفتەیە لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوەدەچێت. -
گەنجان لە پاریس چالاکیی کەژاوەی ئۆتۆمبێلیان رێکخست
بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە ناوچەى گرینگی لە پاریس چالاکیی کەژاوەی ئۆتۆمبێل رێکخرا. -
تەجەشە و تەکۆ ژن و ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە ماینزی ئەڵمانیا چالاکییان ئەنجامدا
چالاکیی هاوبەشی تەجەشە و تەکۆ ژن و ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە شاری ماینزی ئەڵمانیا ماوەى ٣ رۆژە بەردەوامیی هەیە. -
دەوڵەتی تورک بەیزا بولداگ خوێندکاری زانکۆی تەلارسازیی سینانی زیندانیکرد
بە پاساوی ئەوەی "گەلی بۆ دوژمنایەتی و نفرەت هانداوە" بەیزا بولداگ خوێندکاری زانکۆی تەلارسازیی سینان دەستگیرکرا، دوای ئەوەى بولداگ رەوانەى دادگا کرا، لە دادگای دەوڵەتی تورک دا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. -
دەوڵەتی تورک محەمەد ئونال ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەى زیندانیکرد
محەمەد ئونال ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا و دادگای دەوڵەتی تورک بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند و رەوانەى زیندانی جۆری تیی مەتریس کرا. -
رێپێوانی درێژمەودا لە نیو مونستێر تاوەکو کیل بە کۆبوونەوەى جەماوەری کۆتایی پێهات
رێپێوانی درێژمەودا لە شاری نیو مونستێر تاوەکو کیلی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات، بە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە کیل کۆتایی پێھات. -
کتێبخانەی رێبەرتی لە گۆتەبۆرگ
"کتێبخانەی رێبەرتی" کە بە بەرهەم و پارێزنامە و بروشوری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئامادەکراوە، گەیشتە شاری گۆتیبۆرگی سوید. -
لە رووسیا، پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزارکرا
کوردانی هەرێمی ستاڤاپۆلی رووسیا، گۆشەگیری و پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد. -
لە لاهای پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئیدانە کرا
لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا بە رێکخستنی چالاکییەک پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ئیدانە کرد. -
بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێر چالاکییان بۆ ئازادیی ئۆجالان ئەنجامدا
بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان ئەنجامدا. -
پەرلەمانتاری بزووتنەوەى سۆسیال دیموکراسیی قوبرس: گۆشەگیریی سەر ئۆجالان قبوڵ ناکرێت
کۆستیس ئیفستاتهیو پەرلەمانتاری بزووتنەوەى سۆسیال دیموکراسی (EDEK)ی قوبرس سەردانی چالاکوانانی مانگرتووی لە لیماسۆلی قوبرس کرد و رایگەیاند، گۆشەگیری و دیلکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد قبوڵ ناکرێت. -
لە ساربروکن ستاندی ئاگادارکردنەوە لە دژی پیلانگێڕی دانرا
لە شاری ساربروکن لە وڵاتی ئەڵمانیا لە رێگەى دانانی ستاندی ئاگادارکردنەوەوە، پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئیدانە کرا. -
لە بیلەفێڵد چالاکی بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو
لە شاری بیلەفێڵدی ئەڵمانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گردبوونەوەیەک رێکخرا. لە گردبوونەوەکەدا کارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەرامبەر بە شەنگال ئیدانە کران. -
لە شتوتگارت هێرشەکان ئیدانە کران
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا هێرشکەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی و هێزەکانی تێکۆشانی یەکگرتوو ئیدانە کران. -
لە کۆلن چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە بۆغازچی و مانگرتنی زیندانیان بەڕێوەچوو
پێکهاتەکانی یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە ئەوروپا لە شاری کۆڵنی ئەلمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکارانی بۆغازچی چالاکییان ئەنجامدا و لە چالاکییەکەدا سڵاو لە مانگرتنی زیندانیان کرا. -
'کتێبخانەى رێبەرایەتی' لە شاری مالمۆی سوید بوو
لە ٢٢هەمین ساڵی پیلانگێڕێی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کتێبخانەى عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە و بۆ خەڵک نمایش کرا. -
لە نەئۆ – مونستیر تاوەکو کیئەل دەست بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا بۆ شەرمەزارکردنی ١٥ شوبات کرا
بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە شاری نەئۆ – مونستیر تاوەکو شاری کیئەلی ئەڵمانیا دەست بە ڕێپێوانێکی درێژمەودا کرا. یەکەم رۆژی ڕێپێوانەکە کۆتایی هات. -
هاوسەرۆکی سوڵتانگازی هەدەپە دەستگیرکرا
بێریڤان زادسان هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی سوڵتانگازی ئەستەنبوڵ لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستگیرکرا. -
رێکخراوی یەکگرتووی کۆمەڵگەى داهێنەر لە گانا بەشداری کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بوو
جۆن نانا یو ئۆکیەری سەرۆکی رێکخراوی پرۆژەى یەکگرتووی کۆمەڵگەى داهێنەر (ACCP) لە گانا رایگەیاند، بۆ ئەوەى بە خێرایی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدی بێت، تکا لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەم بە ئەرکی خۆی هەستێت. -
بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی مانگرتوو لە خواردن٧٢ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ لە ڕۆژی ٧٢ یەمیندا بەردەوامە. چالاکی لە مەخموور ٥١ و لە یونان ٣٤ڕۆژە بەردەوامە. -
ئەگەر ژنێک ببێتە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران!
لەم هەڵبژاردنە جارێکی تر کۆمەڵێک پرسیار جێگای باسن کە پێویستی بە وروژاندن هەیە کە بۆچی سەرجەم باڵەکانی ناوخۆی ئێران خۆیان لەقەرەی ئەم پرسە نادەن؟ بۆچی ژنان لەئێران مافی بوون بە سەرۆک کۆماریان نییە؟ ئایا ژنان شایانی سەرۆک کۆماری نیین؟ -
گەنجان و ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ١٥ی شوباتدا لە هاناو بوون
پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە ٢٢هەمین ساڵیدا ئیدانە دەکرێت. هەموو ساڵێک لە شارەکانی ئەڵمانیاوە تاوەکو ستراسبۆرگی فەرەنسا چەندین رێپێوانی درێژ مەودا رێکدەخرێت. ئەمساڵیش رێگری بە پاساوی جیا جیا بۆ چالاکییەکان دروست دەکرێن. -
کوردان لە کۆڵن بۆ ئازادیی ئۆجالان نامەیان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد
کەپمەینی تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئازادییان لە ئەوروپا و سەرتاسەری جیهان بەردەوامە. کوردان لەکۆڵن بۆ ئازادیی ئۆجالان نامەیان بۆ ئەنتۆنیو گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە بۆ پشتیوانکردن لە بەرخودانی زیندانەکان لە ئیستەنبول رێگایان داخست
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١دا و لە کاتژمێر ٢٣:٤٥ دا هاتووچۆی سەر رێگای بەی کۆز – عومرانییەی ئیستەبنول-یان داخست و سەرنجی هاووڵاتییانیان بۆ سەر بەرخودانی ناو زیندانەکان راکێشا.