ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کوردستانیان لە پاریس نامەیان بۆ ئازادیی ریبەری گەلی کورد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد
کوردستانیان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد. -
لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد لە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی ئەنجامدرا
لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ چالاکییەک لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پشتیوانیکردن لە مانگرتنی زیندانیان، کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە مانگرتندان، بەڕێوەچوو. -
لە قوبڕس بە چالاکی مانگرتن لە خواردن پشتگیری لە هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' کرا
لە لیماسۆلی قوبڕس بۆ خاوەنداریکردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردن کە لەلایەن زیندانیە سیاسیەکان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا بەڕێوەدەبرێت، دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن بە شێوەیەکی دەوری کرا. -
کوردستانیان لە بەرلین خولوسی ئاکار-یان ئیدانەکرد
هاوکات لە گەل سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ بەرلین، لە لایەن کوردستانیانەوە چالاکی ئیدانەکردن بەڕێوە چوو. -
مێژووی بەرخودانی مانگرتن لە خواردن
مانگرتن لە خواردن لە مێژوودا وەک یەکێک لە کاریگەرترین ناڕەزایەتییەکان بۆ ئیدانەکردن دەناسرێت. چالاکیی مانگرتن لە کوردستان و تورکیا لە ٥٠ ساڵی رابردوودا زۆر جار بەڕێوەچووە. -
کۆتایی ئەم مانگە بەشی یەکەمی ڤاکسێنی کۆرۆنا دەگاتە عێراق
وەزیریی تەندروستیی عێراق ڕاگەیاند: "کۆتایی ئەم مانگە بەشی یەکەمی ڤاکسێنی فایزەری دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق". -
لە کاسێل گۆشەگیری سەر ئۆجالان شەرمەزار کرا
کوردستانیان لە کاسێل بە چالاکیەک گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و پشتگیریان بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان پیشاندا. -
چالاکی دانیشتن لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان دوو هەفتەیە بەردەوامە
چالاکی دانیشتن لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دوو هەفتەیە بەردەوامە. -
پۆلیس هێرش کردە سەر چالاکی بۆغازیچی: ٣٠ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر خوێندکاران کە بەهۆی دامەزرانی مەلیح بولو وەک قەیوم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ٣٠ کەس دەستگیرکران. -
هەدەپە سەردانی پارتی سەعادەتی کرد
شاندێکی هەدەپە بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتەکە سەردانی تەمەل کارامۆلائۆغلۆ سەرۆکی گشتی پارتی سەعادەت کرد. -
DEMNED بۆ چالاکییەکانی مانگی شوبات بانگەوازی کرد
DEMNED ئاماژەی دابە چەتەگەری دەسەڵاتی ئاکەپە ومەهەپە، بەلێنی فراوانکردنی تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی دا. DEMNED هەروەها بۆ بەشداری کردنی گەل لە چالاکییەکانی مانگی شوباتدا بانگەوازی کرد. -
' پێویستە شەقامەکانی ڕۆژهەڵات ببێتەوە سەردەمی سەرهەڵدانەکەی ٣ڕەشەمە'
جوانە سنە ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەلات(کەژار) ئەوەی خستەڕوو، ئەرک و بەرپرسیارەتی مێژووییە کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وەکوو سەرهەڵدانەکانی ٣ی ڕەشەمە تێکۆشان بکەن. -
دادگهی مافی مرۆڤی ئهورووپا دەربارەی دەمیرتاش داوای لە ئاکەپە و مەهەپە کرد بەرگری لە خۆیان بکەن
دادگهی مافی مرۆڤی ئهورووپا (DMME) ، دەربارەی سەردانی هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش کە بە دیل گیراوە، لە ئاکەپە و مەهەپە داوای کرد بەرگری لە خۆیان بکەن و وڵام بدەنەوە. -
لە وان کەسێک دەستگیرکرا
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە وان کەسێک بە ناوی محەمەد ئۆرهان بە بیانووی" ئەندامیەتی ڕێکخستن" دەستگیرکرا. -
کۆمسیۆنەکانی باشووری کەجەدەکەى ئەوروپا بانگەوازێکی بۆ چالاکییەکانی ١ تا ١٥ شوبات بڵاوکردەوە
کۆمسیۆنەکانی باشووری کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ١ی تاوەکو ١٥ی شوبات بۆ "ئازادیی ئۆجالان" بڵاوکردەوە. -
کوڕی پەرلەماتارێکی پێشووی تورکمان بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا
کوڕێکی نیاز معمار ئۆغلۆ، پەرلەمانتاری پێشووی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق، بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا. -
کوردستانیان لە ئیڤریی فەرەنساوە نامەیان لە دژی گۆشەگیری بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان نارد
کوردستانیانی شاری ئیڤری لە فەرەنسا لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامەیان بۆ نەتەوەی یەکگرتووەکان نارد. -
لە سیدنیی ئوستورالیا چالاکی بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا
لە شاری سیدنیی ئوستورالیا چالاکییەک بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخرا. -
یەکێک لە گرنگترین رۆژنامەکانی ئەڵمانیا داوای قەدەغەکردنی گروپی میلیشیایی ئولکوجوی تورک دەکات
رۆژنامەى فرانکفۆرتەر ئالگماینە زایتونگ (فاز - FAZ) یەکێک لە سەرەکیترین رۆژنامەکانی ئەڵمانیا داوای لە بەڕێوەبەرانی بەرلین کرد، گروپی میلیشیایی ئولکوجوی (Ulkucu)ی دەوڵەتى تورک لە ئەڵمانیا قەدەغە بکەن. -
لە رۆما لە دژی گۆشەگیری ئامادەکاری بۆ زنجیرە چالاکییەکانی مانگی شوبات دەکرێت
لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتالیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە مانگی شوباتدا چەندین چالاکیی جۆراجۆر رێکدەخرێن. -
سیاسەتی پەنابەری یەکێتی ئەوروپا لە کریفلید شەرمەزارکرا
لە شاری کریفلیدی ئەڵمانیا، سیاسەتی پەنابەری یەکێتی ئەوروپا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا. -
ژنانی تیشکی ڕۆژ لە ٨ شار چالاکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ رایگەیاند، لە ٨ شاری چالاکی ئەنجامداوە و ژمارەیەکی زۆر کارگە، کەشتی و ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە. -
هاوسەرۆکی ناوچەی ئەسەنیورتی هەدەپە زیندانیکرا
ئەرجان ساغلەم هاوسەرۆکی ناوچەی ئەسەنیورتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رەوانەی زیندانکرا. -
دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبول ٢ خوێندکاری زانکۆی بۆغازچیی زیندانیکرد
لەبەردەم زانکۆی بۆغازچیی ئیستەنبول پێشەنگایەک کرابوویەوە. بە پاساوی ئەوەى "وێنەى کەعبەیان فڕێ داوەتە سەر زەوی" ژمارەیەک خوێندکار دەستگیرکران و دادگای دەوڵەتی تورک سزای زیندانیکردنی بەسەر ٢ خوێندکاریاندا سەپاند. -
لە فەرەنسا بە رێکخستنی زنجیرەیەک چالاکی پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیان کرا
لە شارەکانی مارسیلیا و مانتس لاژۆلی و سانت جۆرجیۆی پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخودانی مانگرتنی زیندانیان بەڕێوەچوو.