ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە ساربروکن هێرشەکانی سەر شەنگال ئیدانە کران
لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشەکانی سەر شەنگال ئیدانە کران. -
ریپۆرتەری تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا: دەبێت تورکیا بە خێرایی دەمیرتاش ئازاد بکات
لە شاری لاهای (دێنهاگ) چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان رێکخرا، کە مانگرتنەکە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکاری لە زیندانەکانی تورکیادا بەڕێوەدەچێت. -
کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان: هاوڕێیانمان لە بادینان و هەولێر ئازاد بکەن
کۆنگرەی دەنگە ناڕازییەکان سەبارەت دەستگیرکراوانی بادینان و هەولێر داخوازینامەیەکی ئاڕاستەی چەندین لایەنی ئێراقی و جیهانی کردوە و داواکارە بۆ ئازادکردنیان فشار بخەنە سەر پەدەکە. -
`بە رۆح و مۆڕاڵی بەرخۆدانی ئیمڕالی، بەرەو پیری چالاکییەکانی مانگی شوبات دەچین`
رێکخستنەکانی پژاک لە ئەوروپا: "لە پێواژۆی شەڕی جیهانی سێهەم کە لە رۆژهەڵاتی ناوین لە ئارادایە، پێویستە گەلە تێکۆشەرەکەمان مەودای خەباتەکەی هەمەلایەنانەتر بکات و کوردانی ئەوروپا بە شێوەیەکی چاللک بەشداری لە چالاکیەکانی مانگی شوباتدا بکەن." -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ٧ شار چالاکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر، لە ٧ شاری تورکیا ژمارەیەک شوێنکار و ئۆتۆمبێڵی سووتاند. -
یەکینەکانی تۆڵە چالاکی ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهیدانی لیجە لە ٤ شاری کوردستان و تورکیا چالاکی ئەنجامدا. -
هەدەپە لەگەڵ سیاسەتمەداران و رۆشنبیرانی میسر کۆبوویەوە
دەستەیەک لە ئەندامانی هەدەپە بە سەرۆکایەتیی میدحەت سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە، لەگەڵ نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان، ئەکادیمییەکان و پەیامنێرانی میسر لە رێگەى ئۆنلاینەوە کۆبوونەوە. -
چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٦٥هەمین رۆژدایە
زیندانیانی سیاسی بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکانی زیندان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە لە چالاکیی مانگرتندان و مانگرتنەکەیان لە ٦٥هەمین رۆژدایە. -
٣ پەرلەمانتاری جەهەپە دەستیان لەکارکێشایەوە
پەرلەمانتارانی پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە) محەمەد عەلی چەلەبی، حوسێن عەونی ئاکسۆی و ئۆزجان ئۆزەل لە حیزبەکەیان کشانەوە. -
خانەوادەکان بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی و خزمەکانیان ببینن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد. -
لە شتوتگارت چالاکی پابەندنەبوونی سڤیل ئەنجامدرا
لەن شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆ – ژن، بە چالاکیەک، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد. -
هاوشارەوانی پێشووی سوور-یش لە دژی گۆشەگیری مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنێت
هاوشارەوانی پێشووی سوورێ سەید نارین کە ٤ساڵە بە دیل گیراوە، لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی مانگرتن لەخواردن ڕادەگەێنێت . -
پارێزەرانی ئۆجالان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتییان کرد. -
لە دەرسیم گۆشەگیری لە ئیمڕالی ئیدانە کرا
نوورشات یەشێل هاوسەرۆکی هەدەپەی دەرسیم ئاماژەی دا بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای کرد، وڵامی داخوازی گیراوانی مانگرتوو لەخواردن بدرێتەوە. -
ئاکن بیرداڵ: دەبێت گۆشەگیریی بکرێت بە رۆژەڤی سەرەکی و کێشەی کورد چارەسەر بکرێت
ئاکن بیرداڵ سەرۆکی فەخریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە – ÎHD) رایگەیاند، دەبێت گۆشەگیری و چالاکییەکانی مانگرتن بکرێنە خاڵ و رۆژەڤی سەرەکی و پێشنیازی رێکخستنی کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسیشی کرد. -
فەرەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش هۆشداریی بە ئەمریکا دا
لە چاوپێکەوتنی نێوان بەڕێوەبەریی نوێی ئەمریکا و فەرەنسادا، داوا لە واشنتۆن کرا لە دژی چەتەکانی داعش، کە لەم دواییانەدا لە سوریا و عێراق سەرلەنوێ مەترسییان دروستکردووتەوە، تێکۆشانێکی بەهێزی هاوبەش بەڕێوەببات. -
گۆشەگیری لە مارسیلیا و شتوتگارت ئیدانە کرا
گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شارەکانی مارسیلیا و شتوتگارت ئیدانە کرا و داوای ئازادی بۆ ئۆجالان کرا. -
عێراق لە ریزبهندی گهندهڵترین وڵاتانی جیهانە
لە هەرە گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندا بۆ ساڵی 2020 و لهدوای چهند وڵاتێكی عهرهبی، عێراق شهشهم وڵات بووه له لیستی رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیدا. -
لە رووسیا وەرزشکارێکی تەمەن ١٤ ساڵی کورد بووە یەکەم
گەنجێکی وەرزشکاری تەمەن ١٤ کورد بە ناوی رەزا گاسانۆڤ لە چەندین قۆناغی وەرزشەکەیدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە ئەنجامدا لە پێشبڕێکیی هەرێمی کراسنادۆر لە پێشبڕکێی بۆکسێن دا خەڵاتی یەکەمی بە دەستهێنا. -
شاندی سی پی تی سەردانی تورکیای کردووە، بەڵام نەرۆیشتووە بۆ ئیمراڵی
شاندێکی سی پی تی لە رۆژانی ١١ تاوەکو ٢٥ی کانوونی دووەم سەردانی تورکیای کردووە و لە زیندان و ناوەندەکانی دەستگیرکردن لێکۆڵینەوەى کردووە. سەبارەت بە پێشنیازەکانی بۆ ئیمراڵی، کە جێبەجێ کراون یان نا، لەگەڵ بەرپرسانی تورک کۆبوونەتەوە. -
گەنجانی بەرلین چالاکیان بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجامدا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆ – ژن بۆ ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا. -
لە ستۆکهۆڵم بۆ ئازادی ئۆجالان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێردرێت
لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێردرێت. -
بەشتاش: ئۆجالان رەچەتەی ئاشتیە
مەراڵ دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە داوای کرد کۆتایی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بهێنرێت و وتی، " عەبدوڵلا ئۆجالان رەچەتەی ئاشتی ئەم وڵاتەیە." -
چالاکی دانیشتن لە بەرانبەر نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی سێیەمدا بەردەوامە
چالاکی دانیشتن بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی زیندانەکان لەدژی گۆشەگیری لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی سێیەمدا بەردەوامە. -
هەدەپە لە هەولێرسەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد
شاندی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان، لە شاری هەولێرسەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد.