ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە لاهای ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دژ بە ئەسەپە ئیدانە کرا
ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دژ بە ئەسەپە لە شاری لاهای (دێنهاگ) لە وڵاتی هۆڵەندا بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا. -
لە ئەڵمانیا بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر واژۆ کۆ کرایەوە
مەجلسی ژنانی ڤیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' ١٠٠ هۆکار بۆدادگایی کردنی دیکتاتۆر' لە شاری ڤووپەرتاڵی ئەڵمانیا، ستاندی کۆ کردنەوەی واژۆی دامەزراند. -
لە سوید بۆ پشتگیری بەرخۆدانی گیراوان چالاکی مانگرتن لەخواردن دەستیپێکرد
کوردستانیان لە ماڵمۆ، گۆتەبۆرگ، هەڵسەنگ بۆرگ کە دەکەوێتە باشووری وڵاتی سوید، بە ئامانجی خاوەنداری لە مانگرتنی گیراوان کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری لە زیندانەکان مانیان لەخواردن گرتووە، دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کرد. -
چالاکی ئێشکگری لە بەرلین پێنج ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کە بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی بەندکراوان دەستیپێکردووە، لە رۆژی ٥هەمی خۆیدایە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبول ڕێگای سەرەکیان داخست
جەنگاوەرانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH)ی ئەردال نوودا لە ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووهەم لە ناوچەى سووڵتان بەیلێ-ی ئیستەنبول چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە چالاکییەدا ڕێگەی سەرەکی هاتووچویان داخست و ئاگریان تێبەردا. -
لە چەندین شاری کوردستان و تورکیا پشتگیری بەرخۆدانی مانگرتووان کرا
لە چەندین شاری کوردستان وتورکیا چالاکی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی زیندانەکان بەڕێوە چوو و داواکرا کە ببنە دەنگی گیراوانی مانگرتوو کە لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی مانیان لە خواردن گرتووە . -
چالاکی ئێشکگری لە بەرلین ٤ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کە بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی بەندکراوان دەستیپێکردووە، لە رۆژی ٤هەمی خۆیدایە. -
والی ئێلح لە بەرخودێرانی زیندانەکان تۆقیوە
لە کاتێکدا کە بەرخۆدانی گیراوانی ناو زیندانەکانی تورکیا لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی بەردەوام دەکات، والی ئێلح بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکییەکی دەرکردووە. -
کوردیناسیۆنی چاودێری مانگرتن لەخواردن: دەبێت گۆشەگیری کۆتایی بێت
' کوردیناسیۆنی چاودێری مانگرتن لە خواردن' کە لە لایەن( ئی هەدە، تەتەبە، ئۆهەدە، تی ئی هەڤە، و چەهەدە) دامەزراوە، دەستنیشانیانکرد کە دەبێت گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وهێرش بۆسەرگیراوان کۆتایی بێت. -
لە پاریس گۆشەگیری و داگیرکاری ئیدانە کرا
گەنجانی کورد لە بانلیۆی پاریس-ی پایتەختی فەرانسا لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داگیرکاری دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامدا. -
لە ١٢ شاری تورکیادا ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە دژی ئەسەپە بەڕێوەچوو
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیان لە دژی ئەسەپە ئەنجامدا و ئۆزلەم گیوموشتاش هاوسەرۆکی ئەسەپە و ٤٧ بەڕێوەبەر و ئەندامی تری ئەسەپەیان دەستگیرکرد. -
لە مارینیان بە چالاکییەک سڵاو لە مانگرتنی زیندانیان کرا
لە شاری مارینیانی فەرەنسا چالاکییەک رێکخرا و سڵاو لە چالاکیی مانگرتنی زیندانیان کرا، کە لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت. -
گۆشەگیری لە بۆردیوکسی فەرەنسا ئیدانە کرا
لە شاری بۆردیوکسی فەرەنسا بە ئەنجامدانی چالاکییەک گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا. -
پەژاک لە بروکسل چالاکیی "کات کاتی ئازادییە"ی لە بەردەم باڵیۆزخانەى ئێران ئەنجامدا
پەژاک لە شاری بروکسلی پایتەختی بەلجیکا و لە چوارچێوەی "کات کاتی ئازادییە" چالاکییەکی ئەنجامدا. -
ژنانی تیشکی رۆژ لە پێنج شار چالاکی ئەنجامدا
ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ئەستەنبوڵ، تەکرداغ، ئەدرنە، یالۆڤۆ و ساکاریا، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵ و کارگای فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاند. -
چالاکی دانیشتن لە بەرلین ٣ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی دانیشتن بۆ ماوەی٥ڕۆژ کە بە دەسپێشخەری دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی ئەورووپا لە چوارچێوەی هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٢هەمیدا بەردەوام دەکات. -
نووسینگەى مافەکانی سەدە ڕاپۆرتی خۆی لەسەر گرتیگەی ئیمڕالی بڵاوکردەوە
نووسینگەی مافەکانی سەدە ڕاپۆرتی شیکردنەوەی دۆخی بەندیخانەی ئیمڕالی لە ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە. لە راپۆرتەکەدا هاتوو، " ئەو سیستمە کە بەردەوام خۆی نوێ دەکاتەوە، تەنیا بە یەکسانی وئازادی بەڕێز ئۆجالان و گەلی کورد دەتوانێت لە بناغەدا هەڵبوەشێتەوە." -
رۆژنامەی یۆنگ ڤێڵدی ئەڵمانی لاپەڕەیەکی بۆ کەمپەینی "ئازادیی ئۆجالان" تەرخانکرد
رۆژنامەى رۆژانەی یۆنگ ڤێڵتی ئەڵمانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لاپەڕەیەکی بە تەواوی بۆ کەمپەینی "کاتیەتی؛ ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و ئاشتی بۆ کوردستان" تەرخانکرد، کە ئەو کەمپەینە لەلایەن سەندیکاکانی بەریتانیاوە بەڕێوەدەچێت. -
٣ رێکخراوی تر بەشداری کەمپەینی "کاتیەتی" بۆ ئازادیی ئۆجالان بوون
رێکخراوەکانی لوتکەى جیهانی نوێ (New World Summit)، هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ داکۆکی لە مافەکان و ئازادییەکان (AIDL) و یەکێتیی داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان و دیموکراسیی یەکێتیی ئەوروپا (ELDH) بەشداری کەمپەینی ئازادیی ئۆجالان بوون. -
گەنجان لە دوسلدۆرف بە هەڵواسینی پۆستەر پشتیوانیان لە خوێندکارانی بۆغازچیی ئیستەنبول کرد
گەنجان لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا چالاکیی هەڵواسینی پۆستەریان ئەنجامدا و چالاکییەکەیان بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچیی ئیستەنبول بوو. -
پلەدارێکی جەندرمەى تورک وەک تاوانبارێکی تری کوشتنی هرانت دینک زیندانیکرا
پلەدارێکی جەندرمەى تورک بە ناوی ئۆکان شیمشەک، کە کاری سیخوڕی و هەواڵگری بۆ فەرماندەیی جەندرمە دەکرد، وەک یەکێک لە تاوانبارانی تری کوشتنی هرانت دینک رۆژنامەنووسی ئەرمەنی دەستگیر کرا و سزای زیندانیکردنی بۆ دەرکرا. -
نەمسا سیخوڕێکی دەوڵەتی تورکی دیپۆرتکرد، کە ئەرکی کوشتنی ٣ رەخنەگری ئەردۆغانی پێدرابوو
هاووڵاتییەکی ئیتالیی بە رەچەڵک تورک، کە لەلایەن رژێمی ئەنقەرە بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ کوشتنی رەخنەگرانی ئەردۆغان و ئاکەپە لە نەمسا ئەرکدار کرابوو، لە دوای ئاشکرابوونی پلانەکەى لەلایەن حکومەتی نەمساوە، لە نەمسا دیپۆرتی ئیتالیا کرایەوە. -
لە ڕەحا هەموو جۆرە چالاکی لە دەورووبەری بەندیخانە قەدەغەکرا
والی ڕەحا بەبڕیارێک هەموو جۆرە چالاکییەک کە دەکەوێتە سنوووری بەندیخانە و دەوڕووبەری قەدەغەکرد. -
داوای ١٥ساڵ زیندان بۆهاوشارەوانی یەنیشەهیر-ی ئامەد دەکرێت
ئیبراهیم چیچەک هاوشارەوانی یەنیشەهیری ئامەد کە لە سەر کارەکەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا و لەشوێنیدا قەیوم دانرا، لە دانیشتنی دادگەدا داوای ١٥ساڵ زیندانی بۆ دەکرێت. -
چالاکی دانیشتن لە بەرلین٢ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی دانیشتن بۆ ماوەی٥ڕۆژ کە بە دەسپێشخەری دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکەی ئەورووپا لە چوارچێوەی هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٢هەمیدا بەردەوام دەکات.