ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئەو هاوڵاتییە کوردەى لەلایەن سەربازانی تورکەوە لە کۆپتەر هەڵدرایە خوارەوە دەستگیرکرا
عوسمان شیبان لە ناوچەى شاخ لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لەلایەن سەربازانی تورکەوە لە کۆپتەر هەڵدرایەوە خوارەوە و دوای رزگاربوونی لەو رووداوە، هێزە ئەمنییەکان لە مێرسین هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەى و دەستگیریان کرد. -
ئیپەک دەمیرکایا سەرۆکی پێشووی مانگی سووری کوردستان کۆچی دوایی کرد
ئیپەک دەمیرکایا سەرۆکی پێشووی مانگی سووری کوردستان کۆچی دوایی کرد. مانگی سووری کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەى ئیپەک دەمیرکایا و گەلی کورد کرد. -
بە چالاکییەک لە ئیستانبوول پشتگیری مانگرتن لەخواردن کرا
ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی فاتێحی ئیستانبوول بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی چالاکییەکی ئەنجامدا و ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
دانیشتنی دادگاییکردنی دۆزی هەرانت دینک دواخرا
دانیشتنی دۆزی کوشتنی هەرانت دینک بەرپرسی بڵاوکراوەی گشتی رۆژنامەی ئاگۆست دواخرا. -
هەدەپە: باخچەلی فشار لەسەر دادوەری دروست دەکات
ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، باخچەلی فشار لەسەر دادوەری دروست دەکات و بەم شێوەیە لە رووی دەستوری بنەڕەتیەوە تاوان ئەنجام دەدات. -
لە بەرلین لە دژی گۆشەگیری چالاکی بەرێوەچوو
لە بەرلین بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتگیری لە بەرخۆدانی گیراوان چالاکی دانیشتن دەستیپێکرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە کارگەیەکی فاشیستەکانیانی ئاکەپەیان سوتاند
مە جلیسی تۆڵەسەندنەوەی ساکینا جانسز-ی جەنگاوەرانی بزووتنهوهی شۆڕشگێڕی یهكگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) رایگەیاند، کارگەیەکی ئاکەپەیان لە بورسا سوتاندووە. -
چالاکیی مانگرتن بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد تاوەکو دێت بەرفراوانتر دەبێت
چالاکیی مانگرتن لە زیندانەکان، مەخمور و یونان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد تاوەکو دێت بەرفراوانتر دەبێت. -
لە ئەفریقای باشوور "کەمپەینی نێونەتەوەیی ئازادی بۆ ئۆجالان" دەستیپێکرد
دەستەى خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند، کاتیەتی و بە دروشمی "بۆ ئاشتییەکی یەکسان لە تورکیا، ئازادی بۆ ئۆجالان" دەستیان بە کەمپەینەکەیان کرد. -
ئیهادە: ٩٦٪ میدیای چالاکی تورکیا لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتدایە
لقی ئەستەنبوڵی ئیهادە لەبارەی رۆژی رۆژنامەنووسە چالاکەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، لە تورکیا ٩٦٪ میدیای چالاک لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتدایە. -
کەبەدەهە لەدژی ناوەندێکی نەژادپەرستان چالاکی ئەنجامدا
ئەندامانی تۆڵەی لەیلا شایلەمەزی نەبەدەهە رایگەیاند، لە ئیزمیر لەدژی 'ئولکو ئۆجاکلاری' کە رێکخستنێکی پارامیلیتاری نەژادپەرستی دەوڵەتە، چالاکیان ئەنجامداوە. -
هەدەپە: لە ١٠ی کانووندا شتێک بۆ پیرۆزکردن نییە
پارتی دیموکراتیکی گەلان- هەدەپە دەستنیشانی کرد: کاری ڕۆژنامەنووسی لە تورکیا چیتر ناکرێت و لە 'ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیدا' شتێک بۆ پیرۆزکردن نەماوە. -
چالاکیی ئێشکگریی شەنگال لە ٤٠هەمین رۆژدایە
چالاکیی ئێشکگریی خەڵکی شەنگال بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٤٠هەمین رۆژدایە. -
لە سوید و یونان و قوبرس کۆمەڵکوژییەکەى پاریس ئیدانە کرا
سێ ژنی شۆڕشگێڕی کورد، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژکران، لە سوید و یونان و قوبرس یادیان کرایەوە. -
لە فەرەنسا یادی جانسز و دۆغان و شایلەمەز کرایەوە
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە چەندین شاری فەرەنسا رژانە سەر شەقامەکان و یادی کۆمەڵکوژییەکەى ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریسیان کردووە، کە ٣ ژنە شۆڕشگێڕی کوردی تیادا شەهید بوو. -
لە هال و هامبورگ و فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژییەکەى پاریس ئیدان
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارەکانی هال و هامبورگ و فرانکفۆرتی ئەڵمانیا رژانە سەر شەقامەکان و کۆمەڵکوژییەکەى پاریسیان ئیدانە کرد. -
٢٧ ساڵ لەوە پێش رفێنرا و هیچ هەواڵێکی لێ دەستنەکەوتووە
کۆمەڵەى مافی مرۆڤ لە تورکیا رایگەیاند، ٢٧ ساڵ لەوە پێش عەلی ئەفە ئۆغڵو رفێنرا و لەو کاتەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەى چارەنووسییەوە دەستنەکەوتووە. -
لە پاریس بە هەزاران کەس یادی سارا، رۆژبین و رۆناهیان کردەوە
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، ٣ ژنی شۆڕشگێر کە لە ٩ی کانونی دوەمی ٢٠١٣ دا لە پاریس شەهیدکران، بەبیرهێنرانەوە. -
کوردستانیان لە فینلەندا کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد
ئەمڕۆ کوردستانیان و دۆستەکانیان لە فینلەندا بە چالاکیەک کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد و داوای دادپەوەریان لە دەوڵەتی فەڕەنسا کرد. -
ئاڤەگ – کۆن بانگەوازی بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالی کرد
ئاڤەنگ – کۆن پشتگیری خۆی بۆ بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی پیشاندا و وتی، "بانگەوازیمان ئەوەیە گۆشەگیری ئیمڕالی و گۆشەگیری زیندانەکانی پیتی ئێف بشکێنرێن." -
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ٩شاردا چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگرلە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد لە ٩شاری تورکیا لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکی سووتاندنیان ئەنجامداوە. -
لە سیدنی یادی ژنانی شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە
ژنانی شۆڕشگێڕی کورد کە لە پاریس و سڵۆپی کومەڵکووژکران لە شاری سیدنی ئۆسترالیا بە چالاکییەک یادیان کرایەوە. -
نەرویج داوای کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکات
ئینە ئەریکسن سۆریدە وەزیری دەرەوەى نەورویج رایگەیاند، حکومەتی نەرویج لە هەوڵدایە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان و زیندانیان تر. -
مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە ٤٤هەمین رۆژدایە
چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشلێکاری مافەکان لە زیندانەکاندا ماوەى ٤٤ رۆژە بەردەوامە. -
کەنەکە: برینهكانی پاریس و سڵوپی له بیر ناكهین
كۆمسیونی ژنانی كۆنگرهی نهتهوهیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکانى ٦ ژنی شۆڕشگێڕی کورد لە پاریس و سلۆپی رایگەیاند، "تێکۆشان، بەرخودان و رەنج و هەوڵەکانی جانسز بووەتە بناغەى تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کورد".