ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دەم پارتی و OHD سەردانی ئەمینە شەنیاشار-یان کرد
ئەمنیە شەنیاشار لە ٧٩هەمین ڕۆژیدا لە بەردەم بینای وەزارەتی داد، بەردەوامە لە دانیشتنی دادپەروەری. دەم پارتی و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی سەردانیان کرد. -
سەرۆکی شارەوانییەکانی ئاکەپە یەکتر تاوانبار دەکەن
بەڕێوەبەرانی شارەوانی چەلێی ئاکەپە کە بە دەنگی پۆلیس و سوپایی هاوردەکراو هەڵبژێردران، بە کاری گەندەڵی یەکتر تاوانباردەکەن. -
جەنگاوەرانی کەبەدەهە بارهەڵگرێکیان سوتاند
جەنگاوەرانی بێریتان شەمسەی کەبەدەهە ڕایانگەیاند لە ناوچەی نیلوفەری بۆرسەی ئەستەنبوڵ ئاگرییان لە بارهەڵگرێکی فاشیستەکانیان بەرداوە. -
پاڵەوانێتی وەرزشی گولستان دۆکو ڕیکدەخرێت
ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی پاڵەوانیەتیەک بە ناوی پاڵەوانێتی وەرزشی گولستان دۆکو ئەنجام دەدات. -
چالاکی ژنانی تۆڵەسێن
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایانگەیاند 'لە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت و دەستدرێژی' لە ئەرزروم ئۆتۆمبێلیکیان گڕتێبەرداوە. -
پارێزەران بەمەبەستی ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان داواکاری نوێیان پێشکەشکرد. -
قەرزدارییەکانی شارەوانی ئاکەپە
شارەوانییەکانی ملازگر و تەتوانی دەم پارتی قەرزداری شارەوانییەکانیان لە کاتی بەڕیوەبەری ئاکەپەدا خستەڕوو. -
ڕۆژنامەوان هاکان یالچن سزادرا
سزای ساڵێک زیندانی و غەرامەکردن بە بڕی ١٧ هەزار لیرەی تورکی بەسەر ڕۆژنامەوان هاکان یالچن درا. -
'کاتێک دەوڵەت لە یاسا لادەدات، ئەوکاتە بەرخۆدان مافە'
پەرلەمانتاری چەولیگی دەم پارتی عومەر فاروق هۆلاکۆ ئاماژەی بەوەکرد لەو جێگەیەی دەوڵەت لە یاسا دوردەکەوێتەوە، جگە لە بەرخۆدان و چالاکی ڕێگەیەکی تر نیە. -
چالاکی ڕۆژانی 'دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان' ئەنجام دەدرێت
لە ژێر ناونیشانی "دایالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" لە نێوان ڕۆژانی ١٥-٢٢ی حوزەیران چالاکی نێونەتەوەی ئەنجام دەدرێت. -
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لە ٧٨ هەمین ڕۆژدا لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە. -
لە ژنێڤ بانگەواز لە سی پی تی کرا "با سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی کۆتایی بێت"
لەو چالاکییەی کە زیاتر لە ٣ ساڵە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو هەفتەیەک لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت، لەم هەفتەیەدا بانگەواز لە دامەزراوە بەرپرسەکان کرا کاربکەن بۆ هەڵگرتنی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی. -
لە دۆزی کۆبانێ بڕیاردرا بە مانەوەی سیاسەتمەداران لە زیندان
لە دۆزی کۆبانێ بڕیاردرا بە مانەوەی ١٨ سیاسەتمەدار لە زیندان. -
کۆنگرەی ستار ١٩ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکەی پیرۆزکرد
مەجلیسی کۆنگرەی ستار ١٩ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکەی پیرۆزکرد و گوتی: "پێویستە لەڕێگەی سیستەمی کەژەکەوە گۆڕان و گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدی بهێنین". -
چوارشەممەی سوور لە وێرانشار پیرۆزکرا
بۆ یەکەمجار ئێزیدیان لە وێرانشار بەشێوەیەکی جەماوەری چوارشەممەی سووریان پیرۆزکرد. -
کۆبوونەوەی "ئیمراڵی" لە کۆنسەی ئەوروپا
پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ لە کۆنسەی ئەوروپا پەیوەست بە ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان بەست. -
ویلسۆن: عەبدوڵا ئۆجالان مۆدێلێک پێشکەش دەکات
نوسەر و رۆماننوس شۆن مایکڵ ویلسۆن رایگەیاند، کە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک مۆدێلێکە لە شێوازی رێکخستنەوەی جیهان. -
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی: دەبێت دەستبەجێ سیاسەتمەدارانی زیندانی ئازاد بکرێن
هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەمئۆغیولاری و تونجەر باقرخان رایانگەیاند، کە بەرخودانی کۆبانێ لە دژی کۆمەڵکوژکاران و دەستدرێژیکاران بوو، بۆیە داوایان کرد سیاسەتمەدارانی دۆزی کۆبانێ ئازاد بکرێن. -
ئێشکگری دادپەروەری: ئەم دیمەنە شەرمە بۆ وەزارەت
ئەمینە شەنیشار سەرەڕای ڕێگرییەکانی وەزارەتی دادی تورک، درێژەی بە ئێشکگری دادپەروەری دا. -
مناڵە دەمبەخەندەکەی بەرخۆدانی وان: دەمزانی لەسەر هەقم
محەمەد ئۆرهان کە بە وێنەی دەمبەخەندەکەی بووە سیمبولی بەرخۆدانی وان، پاش ئازادکردنی لەپێش زیندان گوتی: "من دەمزانی لەسەر هەقم، ئەمە بەرخۆدانێکی ڕەوا بوو، ئێمەش سەرکەوتین". -
زیندانیانی پەکەکە و پاژک دەربارەی سیخوڕێک بە ناوی موستەفا عەسکەری ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە
لە ڕاگەیاندراوەکەی زیندانیانی پەکەکە و پاژک ڕاگەیاندراوە، مستەفا عەسکەری لە چەندین بواردا جێی گرتووە، دواجار لە زیندانی یۆزگات بووە، لەگەڵ یەکینەکانی هەواڵگری جەندرمەی تورک کاردەکات. -
بەهۆی "ڕەخنەگرتنەوە" سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن سەپێنرا
هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گوڤەم کە لە زیندانە، ڕەخنەی لە دانانی قەیوم گرت، بەو هۆیەوە ٥ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا. -
تولای حاتەم ئۆغۆلاری: دژی شەڕ، هاوپەیمانی گەلان بەهێز دەکەین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری گوتی: "پێکەوە هاوپەیمانی گەلان بەهێز دەکەین و دەنگی ئاشتی دژی شەڕ بەرزدەکەینەوە". -
لە ئەستەنبوڵ ٦ کەس دەستبەسەرکرا
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ئەندامانی دەم پارتی و بەلایەن کەمەوە ٦ کەسیان دەستبسەرکردووە. -
دایکی زیندانیەکی سیاسی: خواستمانە زانیاری لە بارەی ڕەوشی عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەرگرین
نەجلە ئالکان دایکی زیندانێکی سیاسی ئاماژەی بەوەدا: "ڕەوشی بەڕێز ئۆجالان بووە بە مەراقمان. خواستی زیندنیان، خواستی ئێمەیە."