ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دیسان بەهۆی کێبڵەکانی کارەبای DEDAŞ ئاگر کەوتەوە
بەهۆی پریشکی کێبڵی کارەبای کۆمپانیای (دەداش) لە شاری مێردین ئاگر کەوتەوە. -
زیندانی سیاسی شەفیق ئەسەن لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
زیندانی سیاسی شەفیق ئەسەن (تەمەن ٣٦ ساڵ) کە لە زیندانی جۆری تی ئابۆلڤادینی ئەفیۆن رادەگیرا، لە نەخۆشخانەی زانکۆی عوسمانغازی ئەسکیشەهیر گیانی لەدەستدا. -
پارێزەران بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی کە ٤٠ مانگە هیج هەواڵێکیان نازانرێت، پاڕێزەران سەرلەنوێ داواکارییان پێشکەش کرد. -
دۆسیەی نوێ لە دژی چوار مامۆستای ئایینی کورد کرایەوە
چوار لەو مامۆستا ئایینیانەی لە دۆسیەی دیادەر دادگایی دەکران، کەوتنەبەر لێپێچینەوەی نوێ و یەکێک لە تۆمەتەکانیشیان پێشکەشکردنی وتاری ئایینیە بە زمانی کوردی. -
تەمەلی: لە ئیمراڵیدا ئەشکەنجەیەکی قورس بەڕێوەدەبرێت
سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی وتی: "ئەو گۆشەگیرییەی ماوەی ٢٥ ساڵە لە گرتووخانەی ئیمراڵیدا بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپێنراوە، ئەشکنجەیەکی هێندە گەرورەیە کە لە جیهاندا لە شێوەی نەبینراوە." -
چالاکییەکانی نیکۆسیا بەدەمەوەهاتنێکی مەزنی بەخۆوە دیت
لە چوارچێوەی "ڕۆژەکانی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان"، زنجیرە چالاکییەک ئەنجامدرا و بەدەمەوەهاتنێکی مەزنی بەخۆوە دیت. -
لە سویسرا بە گشتی ٥ هەزار و ٨٩٠ نامە بۆ سی پی تی نێردرا
لە سویسرا لە چوارچێوەی کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی دژی گۆشەگیری ئیمراڵی کە لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردی ئەوروپاوە دەستی پێ کرد، بەگشتی ٥ هەزار و ٨٩٠ نامە نێردرا. -
سی پی تی لە هێلبرۆن شەرمەزارکرا
لە هێلبرۆن بە پێشەنگایەتی ئەندامانی تەجەشە، سی پی تی شەرمەزارکرا بەهۆی بێدەنگبوونی بەرامبەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
ڕێپێوان دژی گۆشەگیری لە ژنێڤ: دەست لە سیستەمی قڕکردن هەڵبگرن
کوردستانیان لە ژنێڤ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد و بانگەوازیان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد و گوتیان، "یاساکانی خۆتان جێبەجێ بکەن". -
لەیلا گوڤەن پەیوەست بە ئیمراڵی نامەی بۆ ١٦ باڵیۆزخانە نارد
سیاسەتمەدار لەیلا گوڤەن لە زیندانەوە نامەی بۆ ١٦ باڵیۆزخانە لە ئەنقەرە نارد، لە نامەکەدا ڕایدەگەیەنێت کە دەستبەجێ بۆ چارەسەری پرسی کورد بکەونە جموجوڵ. -
لە چەندین وڵات چالاکی "دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" ئەنجامدرا
لە چوارچێوەی کەمپەینی "دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" لە چەندین وڵات چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدرا. لە چالاکییەکاندا فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاوتوێ کرا. -
خزمی زیندانیان: تا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، کەس ئازاد نابێت
خزمی زیندانیان لەبەردەم وەزارەتی داد کۆبوونەوە، پەیامیاندا "تا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، کەس ئازاد نابێت". -
تەمەنی ٦٠ ساڵ بوو، خەڵکی سینۆپییە، ئەلبانی و ئاپۆیی بوو
مام کارکەر ئەلبانی و ئاپۆییەی بوو، خەڵکی سینۆپییە. نەوەی داپیرەیەکە کە پێش جەنگی یەکەمی جیهانی گەریلایەتی کردووە، کوڕی کرێکارێکی کانی دەرهێنانی مادەکانە کە لە داڕووخانی کانەکەدا گیانی لەدەستداوە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە شاری موغلا ئاگریان لە دوو ئۆتۆمبێل بەردا
جەنگاوەرانی شەڕڤان بۆتان (شەڕڤان ئەردەمجی) هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکان لە شاری موغلا ئاگریان لە دوو ئۆتۆمبێل بەرداوە. -
٢٤٦ ڕۆژ بەسەر رفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە تێپەڕبوو
ماوەی ٢٤٦ رۆژە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە و دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ پارێزەرانی توانیبوویان لە زیندانی ئاسایشی پەدەکە لە دهۆک چاویان پێی بکەوێت. -
لە لوزەرن و لۆکرانۆ زیاتر لە هەزار نامە بۆ سی پی تی نێردرا
لە شارەکانی لوزەرن و لۆکرانۆی سویسرا دژی گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە هەزار نامە بۆ سی پی تی نێردرا. -
لە ئەوروپا سڵاو لە "ئێشکگری ئازادی" کرا و نادادییەکانی ئیمراڵی شەرمەزارکرا
کوردستانی و دۆستەکانیان لە چەند شارێکی ئەوروپا بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و ئەشکەنجە و نادادی ٢٥ ساڵە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە گۆڕەپانەکان و سڵاویان لە ئێشكگری ئازادی کرد کە لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە لە ستراسبۆرگ ئەنجام دەدرێت. -
خزمی زیندانیان لەگەڵ وەزیری دادی تورک باسی گۆشەگیریان کرد
خزمی زیندانیان لەگەڵ وەزیری دادی تورک یەڵماز تونچ کۆبوونەوە و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان باسکرد، تونچ گۆشەگیری ڕەتکردەوە، شاندەکە ڕاپۆرتێکیان خستەبەردەستی. -
لە لەندەن دۆسیەی پەیوەست بە ڕێبەری گەلی کورد پێشکەشی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی کرا
کوردستانیان لە لەندەن پەیوەست بە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دۆسیەیەکیان پێشکەشی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی و بانگەوازیان کرد "گۆشەگیری قبووڵ ناکرێت، بکەونە جمووجوڵ". -
ڕاپۆرتی ئاگرەکە: تەلی کارەبا هۆکار بووە
سەرۆکایەتی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی ئامەد لە ڕاپۆرتی سەلماندنی زیانەکان دەربارەی ئەو ئاگرەی بەهۆیەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا، ڕایگەیاند ئاگرەکە بەهۆی تەلی کارەباوە بووە. -
دووەمین دۆزی کۆبانێ دەستی پێ کرد
یەکەمین دانیشتنی "دووەمین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ" دەربارەی ٥ پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە دەستی پێ کرد. -
لە ستراسبۆرگ دەربارەی ئیمراڵی بانگەوازی نێونەتەوەیی کرا
بەبۆنەی ١٢ هەمین ساڵیادی چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ستراسبۆرگ، ڕاگەیاندراوێکی جەماوەری خوێنرایەوە. -
سەرۆکی پێشووی سی پی تی: پێویستە هەوڵ بدرێت لەپێناو عەبدوڵا ئۆجالان
سەرۆکی پێشووی سی پی تی ماورۆ پاڵما تیشکی خستەسەر هەلومەرجی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەواز لە دامەزراوەکانی ئەوروپا کرد ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەنە ڕۆژەڤی خۆیان و دەمودەست ئەم پرسە کۆنتڕۆڵ بکەن. -
جەنگاوەران هەبەدەهە لە کۆجاعەلی ئۆتۆمبێلێکیان سوتاند
جەنگاوەرانی ئاخین گاباری هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە باشیسکەلەی کۆجاعەلی ئۆتۆمبێلی 'کەسێکی فاشیست'یان سوتاندووە. -
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری نوێ پێشکەشکرا
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.