ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە دانیشتنی مافەکانی مرۆڤدا داواکرا شاندێک ڕەوانەی ئیمراڵی بکرێت
نوێنەری مراپ، جیانفراسۆ فاتۆرینی لە دانیشتنی ٥٦هەمینی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکاندا مافی قسەکردنی وەرگرت و سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و دانانی قەیوم لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە. هەروەها داوایکرد نەتەوەیەکگرتووەکان شاندێک ڕەوانەی ئیمراڵی بکات. -
لە ئێشکگری ئیستەنبوڵ تیشکخرایە سەر تێکۆشان دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت
لە ئێشکگری ئیستەنبوڵ کە ١٧ ڕۆژە بەردەوامە، تیشکخرایە سەر ئاگرەکەی ئامەد و مێردین، دووپاتکرایەوە پێویستە تێکۆشان بکرێت دژی هەموو جۆرەکانی شەڕی تایبەت لە کوردستان. -
"ئامادەین بۆ گەڕانەوە بۆ جڤاک"
کەرەڤانەی گەڕانەوە بۆ جڤاک گەیشتە شاری مەکسیکۆ، لە ڕاگەیاندراوێکدا گوترا: "ئەم گەڕانەوەیە هەمان کات واتە ساڕێژکردنی ئەو وێرانە و برینانەی بەهۆی نەژادپەرستی و فاشیزم و حکومەتە ڕاستڕەوەکان دەرکەوتوون". -
چالاکییەکانی ئێشکگری: قەیوم و دەسەڵات دەڕۆن
لە ئەنقەرە و ئەزمیر دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ چالاکی ئێشکگری بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا گوترا، دەبێت دەسەڵات و قەیوم بڕۆن. -
چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": گۆشەگیری تاکە ئاستەنگی بەردەم ئاشتییە
لە چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی زیندانیان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، دووپاتکرایەوە، گۆشەگیری تاکە ئاستەنگی بەردەم ئازادی و ئاشتییە و داواکرا گۆشەگیری هەڵبگیرێت. -
گوڵستان کلیچ کۆچیگیت: ڕێگە و بەردەنگی چارەسەری پرسی کورد دیارە
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت گوتی: "ڕێگە و بەردەنگی چارەسەری پرسی کورد دیارە، لە ئیمراڵییە، بەڕێز ئۆجالانە". -
لە ئەدەنە ١٢ زیندانی دوورخرانەوە
لە زیندانی ژمارە ١ ی جۆری T ی کورکچولەر ١٢ زیندانی دوورخرانەوە بۆ زیندانی تیپی Y سولوجای ئەدەنە. -
شاندێکی جەهەپە سەردانی هەرێمی ئاگرکەوتنەوەکەیان کرد
شاندێکی جەهەپە سەردانی هەرێمی ئاگرکەوتنەوەی گوندەکانی نێوان ئامەد و مێردینیان کرد، ئاماژەیان بەوەدا هۆکاری کارەساتەکە DEDAŞ و کەمتەرخەمی دەسەڵاتداری بووە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە. -
لە ئامەد بە دەیان زیندانی ژەهراوی بوون
بەدەیان زیندانی لە زیندانی ئامەد بە هۆی خۆاردنی ناتەندروستەوە، ژەهراوی بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە. -
ڕۆژی سێ شەممە دۆزی دووەمی کۆبانێ دەستپێدەکات
دۆزی دووەمی کۆبانێ کە بەرامبەر پێنج سیاسەتمەداری هەدەپە ڕێکخراوە، لە ڕۆژی سێ شەممە ئەنجام دەدرێت. -
شەهید زیلان لە پاریس یادکرایەوە
زیلان (زەینەب کیناجی) کە ساڵی ١٩٩٦ لە دێرسیم دژی سوپای تورک چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لە ٢٨ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی لە گەڕەکی ڤیلێرس لا بێلی پاریس یادکرایەوە. -
٩ شەهیدی بنەماڵەی ئاڤراسی لە دۆسڵدۆرف یادکرانەوە
٩ ئەندامی بنەماڵەی ئاڤراسی کە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان شەهیدبوون لە دۆسڵدۆرف یادکرانەوە، خزمی شەهیدان حەمدوڵا ئاڤراسی سڵاوی نارد بۆ ئەو گەریلایانەی ئەمڕۆ درێژە بەو هێڵی بەرخۆدانە دەدەن کە شێخ سەعید بە میرات جێی هێشتووە. -
بەکر کایدو ئازادکرا
بەکر کایدو پاش ١٥ ساڵ لە زیندان ئازادکرا و گوتی: "هەڤاڵەکانمان چاوەڕێی مەزنکردنی تێکۆشانن". -
چوارەمین کۆبوونەوەی ناوبەری کۆن-مەد دەستی پێ کرد
چوارەمین کۆبوونەوەی ناوبەری کۆن-مەد لە شاری بێرگیش گلادباخی ئەڵمانیا دەستی پێ کرد. کۆبوونەوەکە کرایە دیاری بۆ "ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی مانگی حوزەیران". -
چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لە ئیستەنبوڵ: تێکۆشانمان دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت
پەرلەمانتاری دەم پارتی ئەزمیر، ئیبراهیم ئاکین لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند بە پێداگرییەوە دژی سیاسەتی گۆشەگیری درێژە بە تێکۆشان دەدەن. -
دەستپێشخەری ژنان: لە کوردستان نەک ئاگرکەوتنەوە، بەڵکوو خودی دەوڵەتی تورک کارەساتەکەیە
دەستپێشخەری ژنانی باشووری کوردستان ناڕازیبوونی توندی بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی سروشتی کوردستان پیشاندا و وتی: " لە کوردستان نەک ئاگرکەوتنەوە، بەڵکوو خودی دەوڵەتی تورک کارەساتەکەیە." -
ڕاگەیاندراوی فەدا سەبارەت بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە
فیدراسیۆنی عەلەویانی دیموکراتیک (فەدا) ئاماژەی بەوەدا هەڵوێستەکانی دەسەڵاتداری بوو بە هۆکاری ئەوەی دەرنجامێکی قورس لە ئاگرەکەدا بکەوێتەوە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی شێخ مووسی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لەدژی ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ئاتاشەهیری ئەستنەبول ئاگرییان لە ناوەندێکی بازاڕیکردن بەرداوە. -
دی سانکتێز: لە دژی گۆشەگیری تێکۆشانێکی نێونەتەوەیی پێویستە
سکرتێری گشتیی ئەی ئێن پی ئای فابریزیۆ دی سانکتێز رایگەیاند، کە گۆشەگیری لە ئیمراڵی نزیکایەتیەکی فاشیستی و تیرۆریستیە و وتی، "لە دژی هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان دەبێت تێکۆشانێکی نێونەتەوەیی بەڕێوەببرێت". -
لە چالاکییەکانی ئێشکگری بانگەوازکرا بۆ "دانپیانان بە ئیرادەی گەل"
گەل دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانیی جولەمێرگ ئێشکگری دەگرن، بانگەوازیان کرد بۆ "دانپیانان بە ئیرادەی گەل". -
لە وۆرکشۆپی فەڵەستین، تیشکخرایەسەر "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک"
لە وۆرک شۆپی فەڵەستین چەند بەشێک لە پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک خوێنرایەوە. گوترا: "چەندێک ستەمی دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر گەلی فەڵەستین ئاشکرا دەکەین، پێویستە وەهاش فاشیزمی دەوڵەتی تورک ئاشکرا بکەین". -
کۆنگرەی ناوبەری دەم-نەد ئەنجامدرا
دەم-نەد لەپێناو خۆئامادەکردنی باشتر بۆ قۆناغی ئایندە، کۆنگرەی ناوبەری ئەنجامدا. -
کارەکانی کۆنفرانسی نەتەوەیی کورد دەستی پێ کرد
نوێنەری پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە بروکسل کۆبوونەوە و کارەکانی کۆنفرانسی نەتەوەیی دەستی پێ کرد، ڕایانگەیاند دژی هێرشی قڕکردن، یەکێتی نەتەوەیی کورد پێویستە. -
لە سانت گالن وۆرک شۆپ، لە ژنێڤ بەرنامەی خوێندنەوە ئەنجامدرا
لە چوارچێوەی "ڕۆژەکانی دیالۆگ لەگەڵ ئۆجالان" لە ژنێڤ بەرنامەی خوێندنەوە و لە سانت گالن وۆرکشۆپی ژنۆلۆژی ئەنجامدرا. -
دەم پارتی و دەبەپە: DEDAŞ بەرپرسیارە لەم مردنانە
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی هەرێمی ئاگرەکەیان کرد، ڕایانگەیاند DEDAŞ بەرپرسیارە، دووپاتیان کردەوە بە پشتیوانی یەکدی ئەم ئازارە تێدەپەڕێنن.