ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە کۆپنهاگن و فرایبۆرگ و بەرلین چالاکی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ"
لە کۆپنهاگن و بەرلین و فرایبۆرگ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا و بانگەواز لە سی پی تی کرا، ئەرکەکانی جێبەجێ بکات. -
لە کۆڵن بۆ زیندانیان چالاکی ئەنجامدرا
لە کۆڵن بە درووشمی "با زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن، ئازادی بۆ زیندانیانی دۆزی کۆبانێ" چالاکی ئەنجامدرا. -
چالاکی لە ئەمستردام و هامبۆرگ دژی گۆشەگیری
لە گردبوونەوەیەک لە ئەمستردام و هامبۆرگ دووپاتکرایەوە، گەلی کورد بە گۆشەگیری ڕانایەت و تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدەن. -
محمد یەڵدرم لە بێڵ یادکرایەوە
محەمەد یەڵدرم کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە لجێ کوژرا، لە شاری بێڵ یادکرایەوە. -
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ١١٩ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ١١٩ ڕۆژە بەردەوامە. ئەندامانی یەکێتی ژووری ئەندازیار و بیناسازانی تورک سەردانیان کرد و ڕایانگەیاند تێکۆشانی بنەماڵەکە هیوابەخشە. -
کەجەدەکە-ئە و پەیەدەی ئەوروپا: پێویستە ڕووی خوێنخۆرانەی دیکتاتۆر ئەردۆگان هەڵماڵرێت
کەجەدەکە-ئە و پەیەدی ئەوروپا گوتیان: "سوپای داگیرکەر و قڕکەر لە کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، با بە چالاکی و ناڕەزایەتی هەڵوێستی دیموکراتیکمان زیاتر بکەین". -
لە فرانکفۆرت کوردستانیان و دۆستەکانیان دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە فرانکفۆرت دژی گۆشەگیری ئیمراڵی ڕێپێوانیان کرد. -
دایکانی شەممە بۆ بنەماڵەی بۆلۆت کە لە کاتی دەستبەسەر کردنیاندا بێسەروشوێن کراون گردبوونەوە
دایکانی شەممە لە گۆڕەپانی گالاتاسارای کە بە بەربەست دەورە دراوە، بۆ بنەماڵەی بۆلۆت کە لەکاتی دەستبەسەر کردنیاندا بێسەروشوێن کراون گردبوونەوەیان ئەنجامدا. -
دوای ٣٠ ساڵ ئازادکرا: تا هەڤاڵانمان ئازاد نەکرێن، ئێمەش ئازاد نین
محەمەد ئەمین ئەرسۆی کە دوای ٣٠ ساڵ ئازادکرا، رایگەیاند کە تا هەموو زیندانیانی سیاسی ئازادنەکرێن، ئەو خۆی بە ئازاد دانانێت و داوای لە رای گشتیی کرد هەستیار و وشیار بێت. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە تارسوس بارهەڵگرێت و ٧ ئۆتۆمبێلیان سوتاند
جەنگاوەرانی ڤیان سۆرانی هەبەدەهە لە تارسوس بارهەڵگرێک و ٧ ئۆتۆمبێلیان سوتاند. جەنگاوەران سڵاویان لە هەڵمەتی یەکی حوزەیران کرد و لە دژی فاشیزم پەیامی گوڕدان بە بەرخودانیان دووپاتکردەوە. -
لە دژی خاڵێکی پۆلیس بە نارنجۆک چالاکی ئەنجامدرا
جەنگاوەرانی ئەنگین سینجەر (ئەرداڵ)ی هەبەدەهە لەسەر رێگەی مێرسین-ئەدەنە لە دژی خاڵێکی چاودێری ئاسایشی پۆلیس بە نارنجۆک چالاکیان ئەنجامدا. -
ئەمینە شەنیاشار: ئەردۆگان، کوڕەکەم ئازادکە!
چالاکیی ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ١١٨ ڕۆژە بەردەوامە، بە بەشداری چەندین کەس کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەسترا، ئەمینە شەنیشار گوتی: "هەتا دادپەروەری نەیەتەدی، لەبەردەم وەزارەت درێژە بە چالاکییەکەمان دەدەین". -
فەرماندەی مەلەکەپە دڵشێر ڕێناس لە نوی-ئولم یادکرایەوە
یەک لە فەرماندەکانی مەلەکەپە دڵشێر ڕێناس (زافەر ئایدن) لە شاری نوی-ئولمی باشووری ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرایەوە. -
چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی": هەتا گۆشەگیری هەبێت، ئاسایبوون نابێت
لە چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" پەیامدرا "هەتا گۆشەگیری هەبێت، ئاسایبوون نابێت و قەیران لە تورکیا کۆتایی نایەت". -
شەبنەم کۆرو فینانجی: زیندانەکان بوونەتە ناوەندی ئەشکەنجەدان
سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورک شەبنەم کۆرو فینانجی زیندانەکانی جۆری نوێی وەک "جۆری چاڵ" وەسفکرد و گوتی: "زیندانەکان بوونەتە ناوەندی ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافەکان". -
ئوتا شنیدەربانگ و ئەکین جەرەن دۆگرواک لە موڵهایم یادکرانەوە
ئوتا شنیدەربانگ و ئەکین جەرەن دۆگرواک لە ١٩ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیان لەسەر گۆڕی ئوتا شنیدەربانگ لە شاری موڵهایم یادکرانەوە. -
یادی ئەکین جەرەن دۆگروواک کرایەوە
یادی ئەکەین جەرەن دۆگروواک لەسەر گۆڕەکەی کرایەوە. نووسرەت دۆگروواک باوکی ئەکین لە یادکرنەوەکەدا وتی: "کچەکەم بە ئیرادە و بەرخۆدێربوو. دۆخ و تەمەنمان هەرچۆنێک بێت، ئێمە دەستبەرداری تێکۆشان نابین." -
بۆ دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووک ١٤ ڕۆژ مۆڵەت دیاریکراوە
تا ئێستا لایەنە سیاسیەکانی پارێزگای کەرکووک بۆ دیاریکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک نەگەشتوون بە ڕێکەوتن، بەو مەبەستەش سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوەی ١٤ ڕۆژ مۆڵەت دەداتە لایەنەکانى پارێزگاکە بە مەبەستى ڕێککەوتن و ئەنجامدانى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاکە. -
دۆسیەی هرانت دینک: داوای سزای هەتاهەتایی بۆ ١٠ بەرپرسی دەوڵەت کرا
لە دۆسیەی سەبارەت بە کوشتنی هرانت دینک، داوا دەکرێت، ١٠ بەرپرسی دەوڵەت بە زیندانی هەتاهەتایی سزا بدرێن. -
پارێزەر مەروە نوور دۆغان بە ٩ ساڵ سزادرا
پارێزەری سەندیکای پارێزەرانی ئامەد مەروە نوور دۆغان کە بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری ئیمراڵی، ڕەتیکردەوە بەشداری دۆزی دانیشتنی دادگا ببێت، بە بڕیاری زۆری زۆرداری دادگا برایە ژووری SEGBÎS. دۆغان بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' بڕیارەکەی دادگای شەرمەزارکرد. -
کەنەکە، سیاسەتەکانی حکوومەتی ئێرانی دژ بە کۆڵبەران شەرمەزار کرد
کەنەکە جەختی لە هێرشەکانی هێزەکانی حکوومەتی ئێران بۆ سەر کۆلبەران، کردەوە و ڕایگەیاند، کوشتنی کۆلبەران سیاسەتێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر بە گەلی کورد. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد. -
گولسەرین یۆلەری: گۆشەگیری هۆکاری نەخۆشکەوتنی دەروونیە
سەرۆکی لقی ئەستەنبوڵی ئیهەدە گولسەرەن یۆلەری سەرنجی خستەسەر بارودۆخی گرتووخانەکان و زیندانیانی نەخۆش و وتی، "سیستەمی گۆشەگیری دەبێتە هۆکاری نەخۆشی" -
باکرهان: لە جورنێ ڕەش وانەیەکی باش دەدەینە ساختەکاران
هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باکرهان لە قسەکانیدا کە بۆ هەزاران دانیشتووانی جۆرنێ ڕەش پێشکەشی کرد، کە بڕیار وایە هەڵبژاردن تێدا دوبارە بکرێتەوە و وتی: "گەلی جورنێ ڕەش جارێکی دیکە لە ٢ی حوزەیران لە هەڵبژاردنی شارەوانیدا سەردەکەون کە لێیان دزرابوو." -
دادگای پێداچوونەوەی دیلۆک، سزای ٣٣٩ساڵ زیندان کە بەسەر سیاسەتمەداراندا سەپێنرابوو، پەسەند کرد
دادگای پێداچوونەوەی دیلۆک سزای ٣٣٩ ساڵ و ٧ مانگ زیندان کە بەسەر ٦٢ ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە، دەبەپە، SYKPو دەستپێشخەری دایکانی ئاشتیدا سەپاندبوو، پەسەند کرد. دەم پارتی لە بەردەم دادگای دیلۆک کۆبووەوە و بڕیارەکەی شەرمەزار کرد.