ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
'چالاکییەکانی خوێندنەوە' بە پێشەنگایەتی تەژەئا بەردەوامن
چالاکییەکانی تەژەئا، لە سەر ناوی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی سیاسی پرسی کورد، بەردەوامی هەیە. لەو چوارچێوەیەدا لە زۆربەی شارەکان چالاکیی خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت. -
پارێزەران بەمەبەستی سەردان بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کردەوە. -
دەم پارتی بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرد
کۆمسیۆنی یاسایی دەم پارتی بۆ ئەوەی بتوانێت چاوی بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت داواکاری ئاراستەی وەزارەتی داد کرد. -
هەبەدەهە: رۆحی گەزی رۆحی شۆڕشی یەکگرتووە
هەبەدەهە بەرخودانی گەزی بەرزنرخاند و رایگەیاند، "رۆحی گەزی رۆحی شۆڕشی یەکگرتووە. داوادەکەین رۆحی گەزی بەهێزتر و سەرکەوتن مسۆگەر بکرێت". -
پارێزەر یوسف ئەردۆغان: بە مەبەستەوە زیندانی نەخۆش ڕووبەڕووی مردن دەکرێنەوە
پارێزەر یوسف ئەردۆغان هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی ناوەندی ئیهەدە ئاماژەی بەوەدا کە زیندانیان وێڕای بوونی نەخۆشی قورسیانیش بەرنادرێن، بە مەبەستەوە ڕووبەڕووی مردن دەکرێنەوە. -
زیندانی سیاسی ئۆزەر: بە بێ رێبەر ئاپۆ چارەسەری راستەقینە نایاتە ئاراوە
زیندانی سیاسی عەبدولستار ئۆزەر باسی لەوەکرد کە ئەو چالاکیەی بە داواکاری ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکردووە، دەبێت وەک خۆگەیاندن بە راستی تێکۆشان هەڵبسەنگێندرێت. -
لە سویسرا ٢٦ کەسی سیاسەتمەدار و پیشەی جیاواز نامەیان بۆ سی پی تی نارد
لە سویسرا ٢٦ کەسی سیاسەتمەدار و پیشەی جیاواز پەیوەست بە گۆشەگیری ئیمراڵی نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی، د. ئالان میشێل نارد و داوایان کرد دەمودەست سی پی تی شاندێک بنێرێتە ئیمراڵی. -
ئێشكگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشار ١١٦ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیشار لەبەردەم وەزارەتی داد ١١٦ ڕۆژە بەردەوامە. پەرلەمانتارانی دەم پارتی سەردانی ئەمینە شەنیشاریان کرد. -
لە پاریس دژی گۆشەگیری و هێرشەکانی قڕکردن ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە پاریس هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان و گۆشەگیری سیستەمی قڕکردنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و بانگەواز لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرا دەست لە هاوبەشی دەوڵەتی تورک بەردەن. -
بۆ ٤٢ کەس داوای ٥٦٧ ساڵ سزا کرا
دەربارەی ٤٢ کەس کە بەهۆی ١ ی ئایارەوە گیراون گیران، دوو دۆسیەی تۆمەتبارکردن ئامادەکرا و تێیدا بەگشتی داوای ٥٦٧ ساڵ سزای زیندانیکردن کرا. -
لەبەردەم ڕێکخراوی لێبووردنی لەندەن گۆشەگیری شەرمەزارکرا
کوردان لەبەردەم ڕێکخراوی لێبووردنی لەندەن کۆبوونەوە و گۆشەگیری ڕەها و سزای دیسپلینی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان لە ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی کرد ڕۆڵ بگێڕێت. -
چالاکییەکەی ژنێڤ: هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان دەکەین
چالاکی دانیشتن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ژنێڤ بەردەوامە. -
خزمی زیندانیان بە لەچکی سپییەوە چالاکیان ئەنجامدا: دەنگمان ببیستن
دایکان بۆ دژایەتی گۆشەگیری ئیمراڵی و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دادی تورک یەڵماز تونچ، لە وانەوە هاتنە ئەنقەرە، لەچکە سپیەکانیان فڕیدایە سەر زەوی و داوایان کرد دەنگیان ببیسترێت. -
هاوپەیمانی چەپی سەوزی ئیتاڵیا پەیوەست بە ئیمراڵی، نامەی بۆ سی پی تی نارد
پەرلەمانتار و سیناتۆرەکانی هاوپەیمانی چەپی سەوزی ئیتاڵیا پەیوەست بە گۆشەگیری ئیمراڵی، نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی، د. ئالان میشێل نارد و داوایان کرد دەمودەست شاندێک بنێرێت بۆ ئیمراڵی. -
بۆ وەیسی ئاکتاش کە لە ئیمراڵی ئازاد ناکرێت، داواکاری پێشکەش کرا
بنەماڵەی وەیسی ئاکتاش کە ئازادکردنی ساڵێک دواخراوە، سەردانی لقی ئامەدی ئۆهەدە و ئیهەدەیان کرد و داوای پشتگیری یاساییان کرد. -
گرین ریپۆرت: دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، جیهانیش چاوی نوقاندووە
رۆژنامەی ژینگەپارێزی گرین ریپۆرت لە ئیتالیا کە رووماڵی پرسەکانی ئیکۆنحمی ئیکۆلۆژیک دەکات، ئاماژەی بە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلا کردووە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە گۆڕەرێکی کارەبایان تەقاندەوە
جەنگاوەرانی عەلی ئیسماعیل کۆرکمازی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە سەر رێگەی ئەدەنە- مێرسین گۆڕەر (محاویلە)یەکی کارەبای کۆمپانیای دەداشیان تەقاندەوە. -
لە ساربروکن گۆشەگیری شەرمەزارکرا
سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی لە ساربروکن شەرمەزارکرا. -
چالاکییەکەی شەنیشار ١١٥ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکییەکەی ئەمینە شەنیشار لەبەردەم وەزارەتی داد ١١٥ ڕۆژە بەردەوامە. -
ئێشکگری ئازادی ٦٢٢ هەفتەیە بە پێداگرییەوە بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە، لە هەفتەی ٦٢٢ هەمیندا لەلایەن گرووپێکی نوێوە سەرپەرشتی کرا. -
لە ١٤٩ هەمین مانگی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا داخوازی دادپەروەری دووبارە کرایەوە
دەسپێشخەریی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی پەیوەست بە لە ١٤٩ هەمین مانگی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ئاماژەی بەوە کرد، کۆمەڵکوژییەکانی ڕۆبۆسکی و ڕەفەح بەشێکن لە هەمان سیاسەتی شەڕ. -
دادگای هۆڵەندا بڕیاری دا کاراکۆچ لە زیندان بهێڵێتەوە
دادگای هۆڵەندا بڕیاریدا بە هێشتنەوەی سەردار کاراکۆچ لە زیندان، کە لەسەر داوای ئەڵمانیا لە هۆڵەندا دەستبەسەرکرا بوو، دانیشتنی دادگایی کاراکۆچ ٢٠ ڕۆژی تر بەڕێوەدەچێت. -
لە بەرلین پانێڵی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەچوو
لە بەرلین خوێندکارانیت ئەندامی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە) و ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە) بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیان پانێڵێکیان ڕێکخست. -
ئۆهەدە سەردانی نوسینگەی کرد: چارەسەری لابردنی گۆشەگیرییە
بەمەبستی ئەوەی پەیوەست بە گۆشەگیری ئیمراڵی کاری پێویست بکرێت. ئۆهەدە سەردانی نوسینگەی ئامەدی کرد و وتی: "مافە بنەڕەتییەکان لە ئیمراڵیدا پێشێل دەکرێن. ڕێگەی چارەسەری کۆتایهێنانە بە گۆشەگیری ئیمراڵی." -
لە دژی پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپە داوای سزای زیندانی هەتاهەتایی دەکرێت
لە چوارچێوەی دۆسیەی کۆبانێدا لە دژی پێنج پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سکاڵانامەیەک ئامادەکراوە و تیایدا داوای سزای زیندانی هەتاهەتایی دەکرێت.