ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کۆمەڵەی ٦٨ ی مێرسین یادی دەنیز گەزمیش و هاوڕێکانی بەرزڕاگرت
کۆمەڵەی ٦٨ ی مێرسین ٥٢ هەمین ساڵی لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش و حوسەین ئینان و یوسف ئاسڵانی بیرهێنایەوە. -
دەم پارتی هیوای خواست خزر دادپەروەری و ئازادی بۆ مرۆڤایەتی بهێنێت
هاووتەبێژانی کۆمیسیۆنی گەل و باوەڕەکانی دەم پارتی، یوکسەل مۆتلو و مەحفوز گولەریوز بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو ڕایانگەیاند، خزر لە ساڵنامەی جڤاکی عەلەوییەکاندا سەرەتای قۆناغی ژیانەوەی سرووشتە. -
کۆمەڵێک لە پەرتووکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان کران بە دیاری
لە لایەن ژمارەیەک لە گەنجی وڵات پارێز کۆمەڵێک لە پەرتووکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چەندین کتێبی تری سەر بە نەریتی هۆشیاری و وڵاتپارێزی پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی سەرقەڵا کران. -
کەسوکاری زیندانیکراوان چالاکی ئەنجام دەدەن
کەسوکاری زیندانیکراوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٦ شار چالاکی "دەنگ بە ئازادی بدە" دەستپێدەکەن. -
لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە ئیستەنبوڵ ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران
پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ جارێکی دیکە بە بیانبووی بەشداری لە مەراسیمەکانی یەکی ئایار هەڵیکوتایەوە سەر ماڵان و ژمارەیەکی زۆری دەستگیکرد. -
مارتینا ئەندرسۆن: ئەو گۆشەگیریەی دژی ئۆجالان دەکرێت هەتا ئێستا بەرامبەرکەسێک نەکراوە
مارتینا ئەندرۆسۆن دەربارەی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەیەکرد و وتی"ئێمە دەزانین گۆشەگیری و ڕاگرتن لەزیندانی تاکەکەسی ئیمرالی چونە،ئەو گؤشەگیریەی کە دژی عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت هەتا ئێستا بەرامبەرکەسێک نەکراوە." -
'رۆڵی عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکشکاندنی داعشدا گرنگە'
مامۆستای زانکۆی ئەزهەر شێخ ئەحمەد تورکی باسی لەوەکرد کە لە تێشکاندنی داعشدا رۆڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرنگە. -
ئیستەنبوڵ؛ ٣٨ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ١ی ئایار زیندانی کران
لە ئیستەنبوڵ ٣٨ کەس کە لە ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاراندا دەستبەسەرکراوبوون، بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچوو. -
شەهید ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس یادکرانەوە
ئارارات هەرەکۆل و زین زاگرۆس کە ١ ی نیسان لە گارە شەهیدبوون، لە ئاخن بە چالاکییەک یادکردانەوە. -
"پێویستە تێکۆشانی دایکە شەنیاشار بگۆڕین بۆ دەنگێکی هاوبەش"
ئەو ژنانەی چوونە سەردانی ئەمینە شەنیاشار گوتیان: "دادپەروەری بۆ شەنیاشارەکان و هیچ جێگەیەکی وڵاتەکە نەهاتووە. پێویستە تێکۆشانی دایکە ئەمینە مەزنتر بکرێت و ببێتە دەنگی هاوبەش". -
شەهید زۆزان حەسەکە لە دۆرتموند یادکرایەوە
فەرماندەی یەپەژە زۆزان حەسەکە بە بەشداری بنەماڵە و وڵاتپارێزانی کوردستان لە دۆرتموند یادکرایەوە. -
کەجەدەکە-ئە: لە دێرسیم ٧٠ هەزار کەسیان کوشت کە منداڵیشیان تێدابوو
کەجەدەکە-ئە بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسیمەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "لە دێرسیم ٧٠ هەزار کەسیان کوشت کە مناڵیشیان تێدابوو. لەسەر ئەم کۆمەڵکوژییانە لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک دەکەین". -
قوربانیانی کۆمەڵکوژی دێرسیم لە کۆڵن یادکرانەوە
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسیم، چالاکی یادکرانەوە ئەنجامدرا. -
دەستبەسەرکردنەکانی ١ ی ئایار شەرمەزارکرا
لە ڕاگەیاندراوەکانی ئەدەنە و مێرسین، بانگەوازکرا بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراوەکانی ١ ی ئایار. -
لە سویسراوە وەڵامی "ئیمراڵی": گۆشەگیری نامرۆڤانەیە
ئەنجوومەنی فیدراڵی سویسرا وەڵامی ڕەشنووسی پرسیارێکی دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی دایەوە و دەڵێت: "گۆشەگیری مامەڵەیەکی نامرۆڤانەیە و بچوککردنەوەیە، دەکرێت وەک ئەشکەنجە ببینرێت. سویسرا بەرپرسیارێتییەکانی تورکیا بیردەخاتەوە". -
قوربانیانی دێرسیم بەبیر هێنرانەوە: سەرەنج خرایە سەر ئاسمیلەکردنی گەل و باوەڕییەکان
لە یادی کۆمەڵکوژی دێرسیمدا وترا: "دەوڵەت لەبری ئەوەی قەرەبووی کۆمەڵکوژی بکاتەوە، درێژە بە سیاسەتەکانی ئینکاری و ئاسمیلەکردن دەدات". -
نوسینگەی یاسایی سەدە: لە ئیمراڵی ئەشکەنجەی نامرۆڤانە ئەنجام دەدرێت
نوسینگەی یاسایی سەدە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە درۆی وەزارەتی داد نیشاندا کە رایگەیاندبوو'لە ئیمراڵی گۆشەگیری بوونی نییە' و لەو بارەوە رایگەیاند، لە ئیمراڵی گۆشەگیرییەکی نامرۆڤانە پەیڕەو دەکرێت. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە بورسا چالاکییان کرد
جەنگاوەرانی دەنیز گەزمیشی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ناوچەی ئینەگولی بورسا کارگەیەکی موبیلیاتی سەر بە فاشیستەکانیان دایەبەر ئاگر. -
تەکیک: لە ئێلح ڕێبازی تایبەت دەستی پێکردووە
هاوسەرۆکی دەم پارتی شاری ئێلح مستەفا مەسعود تەکیک، ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدەن ئێلح لە ڕەسەنایەتی خۆی کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بە هەوڵێکی زۆرەوە گەشەی کردووە دووری بخەنەوە و ڕایگەیاند کە ڕێبازی تایبەت دەستی پێکردووە. -
لە مێرسین دوو کەس خرانە زیندانەوە
لە مێرسین یۆڵداش ئابا و سەدات ئابا کە ٥ ڕۆژە دەستبەسەرن، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوی تیرۆریستی" خرانە زیندان. -
ڕۆژی ئازادی چاپەمەنی: ڕۆژنامەگەریی تاوان نییە، دادگاییکردنی ڕۆژنامەوانان تاوانە
دەفەگە و مەکەگە و دیسک پەیوەست بە ٣ ی ئایار ڕۆژی ئازادی چاپەمەنی ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و گوتیان: "ڕۆژنامەگەری تاوان نییە، لە بنەڕەتدا دادگاییکردنی ڕۆژنامەوانان تاوانێکی مەزنە! هەتا چاپەمەنی ئازاد نەبێت، ناکرێت باس لە جڤاکی ئازاد بکرێت". -
لە بۆرسا ٢ کەس خرانە زیندان
دوێنێ ١٤ کەس لە بۆرسا دەستبەسەرکران، ١٢ کەسیان ئازادکران، نەسیبە ئاکان و مەحمود یەڵدرم خرانە زیندان. -
بانگەوازکرا بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ئەمینە شەنیاشار
پەرلەمانتاری دەم پارتی سینان چیفتورک لە ڕۆژی ٩٢ هەمینی ئێشکگری دادپەروەری سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد و بانگەوازیکرد بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی بنەماڵەی شەنیاشار، ئەندامانی پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە گوتیان: "پێویستە وەڵامی هاواری دایکە ئێشکگرەکە بدرێتەوە". -
لە کۆبوونەوەی دەم پارتی و جەهەپە پەیامی تێکۆشانی هاوبەش و دژایەتی قەیوم درا
لە کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی دەم پارتی و سەرۆکی گشتی جەهەپە تیشکخرایە سەر تێکۆشانی هاوبەش و پەیامی دژایەتی قەیوم درا. -
فەراح سوڵمەز وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح هەڵبژێردرا
کۆردیناسیۆنی ڕێکخراوەکانی ئێلح بە ڕاگەیاندراوێک لە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی دووپاتیان کردەوە، فەراح سۆڵمەز وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح هەڵبژێردراوە.