ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
قەیس خەزعەلی داوای دەرکردنی سوپای تورک لە عێراق دەکات
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی تیشکی خستەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم حکومەتی سودانی و ڕایگەیاند، ئاڵنگاری سەرەکی بەردەم حکومەت دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای تورکە لەسەر خاکی عێراق. -
ڕێکخراوە چاپەمەنییە نێونەتەوەییەکان: ڕۆژنامەوانە کوردەکان مەکەنە ئامانج
٢٧ ڕێکخراوی چاپەمەنی نێونەتەوەیی دژی گرتن و فشاری سەر ڕۆژنامەوانە کوردەکان ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە و گوتیان: "پێویستە تورکیا یاساکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکات و دەست لە بەئامانج گرتنی میدیای کورد هەڵبگرێت". -
لە یادی سەید ڕزا و هاوڕێکانیدا ٤٠ نەمام نێژرا
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی دێرسیم کە لە ٤ی گوڵانی ١٩٣٧ دەستیپێکرد، بەرنامەی یادکردنەوە ئەنجمامدرا و ٤٠ نەمام نێژرا. -
بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمرالی داواکاریان پێشکەشکرد
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی دیکەی گۆشەگیرکراو لە ئیمرالی بە مەبەستی دیدار داواکاریان پێشکەشکرد. -
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەکانی سەر سنوور گیانی لەدەستدا
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە ١ـی ئایار هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە مەودای زۆر نزیکەوە تەقەی لێدەکرێت وگیانی لەدەست دەدات. -
لە شاری بورسا زیاتر لە ٢٠کەس دەستبەسەر کران
لە شاری بورسا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا زیاتر لە ٢٠ کەس دەستبەسەر کران. -
داواکاری گشتی داوای سزادانی لەیلا زانا دەکات
بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" بۆ لەیلا زانا، داواکاری گشتی داوای سزادانی دەکات. -
دەم پارتی بۆ سەرۆکی پەرلەمان: دەبێت سەرەتا رێگەکە خاوێن و هەموار بکرێتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولموش لە چوارچێوەی دیدارەکان لەسەر هەمواری دەستوری هەمیشەیی سەردانی دەم پارتی کرد. دەم پارتی لەبارەی هەمواری دەستورەوە، باسی لە پێویستی خاوێنکردنەوەی رێگەکە کردەوە. -
دەم پارتی لە ئامەد کۆنگرەی ئاسایی خۆی دەبەستێت
ڕێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد دەستی بە ئامادەکارییەکان کرد بۆ بەستی کۆنگرەی یەکەمینی ئاسایی خۆی. -
پەدەکە کار بۆ ڕاگەیاندی باری نائاسایی دەکات و هێزەکانی خستۆتە ئامادەکارییەوە
دوای ئەوەی کارتەکانی پەدەکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان شکستیان هێنا، بە پێی نوێترین زانیاری، پارتی بە دنەی دەوڵەتی تورک، کارتی دروستکردنی شەر لە دژی کورد لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیا دەکاتە بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی. -
رۆژمێری گۆشەگیری: ٢٤ ساڵ گۆشەگیری لە ئیمراڵی و ٣ ساڵ بێهەواڵی رەها
لە 'رۆژمێری گۆشەگیری'ی ئۆهەدە ئەوە خراوەتەڕوو کە ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئیمراڵییەوە بەردەست نییە و ئاماژە بەوەکرا، کە دۆخی بێهەواڵی و نەبوونی زانیاری بە شێوەی رەها لە ئارادایە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی کرێکار و دادپەروەری هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە کۆجائەلی کارگەیەکەی کەسێکی سەر بە مەهەپەی فاشیستیان ئاگر تێبەرداوە. -
پارێزەران بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکانیان ببینن، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد. -
پارێزەر یوسف ئەردۆغان: پێویستە ڕاستەوخۆ داواکاری زیندانیان جێبەجێبکرێت
هاووتەبێژی کۆمسیۆنی زیندانیانی ناوەندی ئیهەدە پارێزەر یوسف ئەردۆغان باسی لەوەکرد چالاکی زیندانیان لە دژی گۆشەگیری بە ڕەوا و مافدار دەبینن و وتی: "پێوستە لەسەر دەوڵەت بۆ جێبەجێکردنی داواکاری زیندانیان ڕاستەوخۆ هەنگاو بنێت." -
مەترسی لەسێدارەدانی زیندانیەکی ئایینی کورد لەئارادایە
دوابەدوای لەسێدارەدانی ئەنوەر خزری، زیندانیی ئایینی کورد لە زیندانی قزڵ حیساری کەرەج، هاودۆسیەیەکی بە ناوی خوسرەو بەشارەت بەمەبەستی لەسێدارەدان، گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. -
١ ی ئایار لە چوکرۆڤا: گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی
لە چوکرۆڤا بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە کرێکاران ڕژانە گۆڕەپانەکان، جەماوەری گەل گوتیان: "گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی" و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. -
کرێکاران و گەلانی بندەست ١ ی ئایاریان پیرۆزکرد
لە شارەکانی ئەوروپا هەزاران کەس دژی شەڕ و هەژاری و ڕەنجخۆری و دژایەتی کۆچبەران ڕژانە گۆڕەپانەکان. کوردان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەشداری چالاکییەکە بوون. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: لەپێناو شارەکانمان سەفەربەر دەبین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری سەردانی شارەوانی وانی کرد و گوتی: "ئێمە بە کاری خزمەتگوزاری لەپێناو شارەکانمان سەفەربەر دەبین". -
گردبوونەوەی ئێلح: دەتوانین ئەم وڵاتە بکەینە وڵاتی ڕەنج و ئازادی
کرێکارانی ئێلح لە گۆڕەپانی ١ ی ئایار کۆبوونەوە و پەیامیان دا: "ئەگەر تێکۆشانمان ببێتە یەک، دەتوانین ئەم وڵاتە بکەینە وڵاتی ڕەنج و ئازادی". -
سەرەڕای بارانی بەلێزمە، کرێکاران لە ئەنقەرە کۆبوونەوە
سەرەڕای بارانی بەلێزمە، کرێکارانی ئەنقەرە لە گۆڕەپانی ١ ی ئایار کۆبوونەوە. -
کوردانی ئەوروپا بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە ڕژانە گۆرەپانەکان
کوردانی ئەوروپا، بەبۆنەی ١ ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
خەڵکی دێرسیم و دیلۆک لە ١ ی ئایاردا ڕژانە گۆڕەپانەکان
کرێکاران بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە ڕژانە گۆڕەپانەکان، بودجەی شەڕیان شەرمەزارکرد و پەیامی مەزنکردنی تێکۆشانیان بۆ چارەسەری پرسی کورد دووپاتکرایەوە. -
ژمارەی نوێی سەرخۆبوون بڵاوبوویەوە
ژمارە ٥٠٨ ی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێتی "نا بۆ داگیرکاری" بڵاوبووییەوە. -
پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەر کرێکاران: لانیکەم ٢١٦ کەس دەستبەسەرکران
پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەر ئەو کەسانەی دەیانویست بە بۆنەی ١ی ئایار بەرەو تەقسیم رێپێوان بکەن و لانیکەم ٢١٦ کەس دەستبەسەرکران. -
گردبوونەوەی ١ی ئایار لە ئیزمیر: سەرکەووتن بۆ کەسانی خۆڕاگرە
کرێکاران لە ئیزمیر لە گۆڕەپانی ئایار کۆبوونەوە و سیاسەتی شەڕ و چەوساندنەوەیان شەرمەزارکرد و وتییان: " سەرکەووتن بۆ کەسانی خۆڕاگرە."