ڕاوێژکاری میتی تورک لەگەڵ ئیئتیلافی سەروەریی سوننەکانی عێراق کۆبوویەوە

بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورک ناسراو بە (میت) لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئیئتیلافی سەروەریی سوننەکان کۆبوویەوە.

لەم کاتەدا، کە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە، هاکان فیدان ڕاوێژکاری میت سەردانی بەغدای کرد.

بەپێی زانیاریەکان هاکان فیدان لەگەڵ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان کۆبووەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی یو تی ڤی (UTV)، کە لایەنگری لە هاوپەیمانیی سەروەریی سوننە دەکات بڵاویکردەوە، لە بەرنامەی چاوپێکەوتنی نێوان ڕاوێژکارەکەى میت و خەمیس خەنجەردا باس لە پەکەکە و قەیرانی سیاسی عێراق دا هەبووە.

ئەو سەردانە دوای هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەشتیاران لە زاخۆ ئەنجامدرا. لەو هێرشەدا، کە لە ٢٠ی ئایار لەلایەن سوپای تورکەوە ئەنجامدرا ٩ هاوڵاتی عەرەب کۆمەڵکوژکران. لە وای ئەو کۆمەڵکوژییە چالاکیی ئیدانەکردن رێکخران و داواکرا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە خاکی عێراق دەربکرێت.

ژ.ت