بە مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەدی پارێزگای سەلاحەدینی عێڕاق

سێ مووشک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد، لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق کرا.

ماڵپەڕی سۆمەریە نیوزی عێراقی رایگەیاند، سێ مووشک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد، لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین کراوە.

سەرچاوەکە ئەوەی خستەڕوو، سێ مووشەکەکە لە چواردەوری بنکەی ئاسمانی بەلەد کەوتوونەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

 بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەکەوێتە باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، نزیکەی ٦٤ کیلۆمەتر لە بەغدا دوورە و بنکەی سەرەکیی فڕۆکەکانیF16 ـی عێراقە، بنکەکە پێشتر چەندین کارمەند و بەڵێندەری کۆمپانیایەکی ئەمریکی تێدا بووە.

ف.ق