بە نوسینی درووشمی نەژاد پەستانە هەڕەشە لە ئەندامانی هەدەپە دەکرێت

بە نوسینی نەژاد پەرستانە هەڕەشە لە ئەندامانی هەدەپە دەکرێت سەفا ئۆزتورک ئەندامی هەدەپە یەیكێکە لەو کەسانەیە کە هەرەشەی ڵێکراوە.

تورکە نەژات پەرستەکان لە ئەستموبڵ  بە نوسینی درووشمی نەژات پەرستانە هەڕەشە لە ئەندامەکانی هەدەپە دەکەن ، ماڵی سەفەر ئۆزتورک نوێنەری هەدەپە لە گەڕەکی ئۆرنەک ناوچەی ئسنەدەری ئەستمبوڵ لەسەر دیواری ماڵەکەی درووشمی نەژات پەرستەکانیان نوسێوە نێشانەی (x)   کردۆتە سەر دیواری ماڵەکەی.

ئۆزتورک وێنەی ئەو درووشمە فایشستانەی گرت و لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی بڵاویکردوە و هاوکات ڕوویکردە بنکەی پۆلیس بۆ ئەوەی سکاڵا تۆمارە بکات لەسەر  ئەو جۆرە رەفتارانە.

پۆلیس هەرەشەیان لێکرد

ئۆزتورک باسی ئەوەی کردوە کە لە بنکەی پۆلیس هەڕەشەی لێکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە  لەدوای ئەوەی ئیفادەی داوەتە پۆلیس ویستویەتی سواری ئۆتۆمبیلەکەی بێت بنکە بەجێ بێڵێت، بەڵام پێش ئەوەی بنکە بەجێ بێلێت جارێکی تر لە لاین پۆلیسەکان بانگ کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئامری پۆلیس کۆبونەوە بکات، ئامر پێ گوتوە تۆ وێنەی ئەوە هەڕەشەیەت لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی بڵاوکردۆتەوە دەبێت لای ببەیت، ئامر  بە ئوزتورکی وتوە:" ئێمە هەموومان برایەن، بەڵام تۆ هەوڵی دروستکردنی دووبەرکی ناکۆکی دەدەیت، ئەگەر نوسینەکەت لانەبەیت مەجوورین دۆسیەت لەسەر بکەینەوە بە تۆمەتی بلاوکردنەوەی کین و نەفرەت لە نێو کۆمەڵگادا."

ئۆزتورک وتیشی ئێمە دەزانین کۆمەڵکوژی سەید ڕەزا چیبوو کە دەوڵەتی تورک بەسەر گەلی کوردی هێنا، ئەو کۆمەڵکوژیەی ئیستاش بەرێووە دەچیت دەکرێت بەردەوامی هەمان کۆمەڵکوژی بێت.

ڕ.ح