بە شەش موشەک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا

بە شەش موشەکی هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای پایتەختی عێراق.

سەرچاوە ئەمنیەکان رایانگەیاند، بە شەش موشەک لەدژی فڕۆکەخانەی بەغدا هێرش ئەنجامدراوە.

بەپێی زانیاریەکان موشەکەکان بەر پارک و باخچەکە کەوتووە. زیانی گیانی دروست نەبووە، بەڵام زیان بە فڕۆکەیەک گەیشتووە.

٥ی کانونی دووەمیش لە ئەنبار هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی حەین ئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکا لەوێ جێگیرکراون.

لەم چەند مانگەی دواییدا چەندین جار هێرش لەبەرانبەر سەرباز و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامدراوە.

ف.ق