بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ٧٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە ١٤ی حوزەیرانەوە لە پاکستان بەهۆی بارانبارینی وەرزییەوە تاوەکو ئێستا ٧٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتی نەتەوەیی پاکستان (ئێن دی ئێم ئەی) لە ١٤ی حوزەیرانەوە تاوەکو ئێستا لە پاکستان بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ٧٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و  ١.٨ ملیۆن کەس بەهۆی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە زیانیان بەرکەوتوە.

بارانبارینە زۆرەکە و لافاو زۆربەى وڵاتی پاکستانی گرتوەتەوە، بەڵام زیاتر ناوچە کەناریەکان زیانیان بەرکەتووە و لە ناوچە کەناراوەکان کامپی هاوکاری بۆ لێقەوماوان دامەزراوە و تا ئێستا ٣١٧ هەزار و ٦٧٨ کەسیان تیادا نیشتەجێ کراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتی نەتەوەیی پاکستان، زیاتر لە ٦٠ هەزار ماڵ زیانیان پێگەیشتووە و لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و لافاو لە چەندین شوێن ڕۆچوونی زەوی ڕوویداوە و زیانیش بە بەشێک لە ڕێگاکانی سەرانسەری وڵات گەیشتوە.

ژ.ت