بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە ئێران کەسێکیتر لەسێدارەدرا

بە خۆی خۆپیشاندانی جەماوەرییەوە کە لە ١٦ی ئەیلولەوە لەئێران دەستیپێکردووە کەسێکی دیکە لەسێدارەدرا.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی میزانی سەربە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رۆژی دوشەممە کەسێکی تر بە هۆی خۆپیشاندانەوە لەسێدارەدرا.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە مەجیدرەزا رەهنەوەرد لەبەر ئەوەی دوو کارمەندی ئەمنی بە چەقۆ کوشتووە و چواری دیکەشی بریندارکردووە، لەسێدارەدراوە. رەهنەوەرد لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستگیرکرابوو.

دوای ئەوەی ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەیلولدا لە تاران لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە کوژرا، لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گەل دەستیپێکردووە.

رژی پێنج شەممەی رابردوو موحسین شکاری تەمەن ٢٣ ساڵ بە پاساوی ئەوەی ئەندامێکی بەسیجی بریندارکردووە، لەسێدارەدرا.

چالاکی ناڕەزایەتی لە ٨٨ەمین رۆژدا بەردەوامە. بە گوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران تائێستا لانیکەم ٤٥٨ کەس کە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون کە ٦٣ کەسیان منداڵ و ٢٩ کەسیان ژن بوون. لانیکەم سزیا لەسێدارەدان بەسەر ١٠ کەسیسدا سەپێندراوە.

هـ . ب