بەهۆی لافاو لە ڕیزێی پێنج کەس گیانیان لە دەستدا

لە ڕیزێی کر شارێکی سەر دەریای ڕشە بەهۆی باران بارینێكی زۆرەوە لافاو هەستا و پێننج کەس گیانیان لە دەستدا.

 شاری ریزەیی کە دەکەوێتە سەر دەریای ڕەش دوێنی دوای نێووەرۆ بەهۆی باران بارینی زۆر  لە گەڵیک ناوچەی ئەو شارە لافاو هەستا شەقامەکانی ئەو شارەی گرت لەبەر هەمان هۆکار پێنج کەس گیانیان لە دەستدا.

هاوکات لە دوێنەوە سێ هاوڵاتی تر لەو شارە بی سەر و شوێنن هیچ زانیاریک دەربارەیان نازانرێت، گەران و پشکنین بە دوای ئەوە هاوڵاتیانەش بەردەوامە.

لەو شارە تەنها لە ٧ کاتژمێردا ٢٢٠ ملیم باران باریوە، ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی چەم ڕووبارەکانی ئەو شارە  ئاستی ئاویان بەرزبێتەوە.

ڕ.ح