بەهۆی تەقینەوەیەک لە دێرەزور چوار کەس کوژران

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دێرەزور ٤ کەس کوژران و ٨ کەسیش برینداربوون.

روانگە سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە پشت نەخۆشخانەی کۆلێرا لە گەڕەکی حەمیدیەی دێرەزور هێرش کراوەتە سەر ناوەندێکی گروپە لایەنگرەکانی ئێران و دوابەدوای هێرشەکە تەقینەوەیەک روویداوە.

راگەیەندرا کە لە کاتی هێرشەکەدا جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک لە ئاسمانی ناوچەکە بەدی کراوە.

گروپەکانی سەر بە ئێران گەمارۆی شوێنی هێرشەکەیاندا و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری رەوانەی شوێنەکە کراون.

راگەیاندنی سەر بە حکومەتی دیمەشق رایگەیاند، کە مینێکی پاشماوەی تیرۆریستان لەو شوێنە تەقیوەتەوە.

هـ . ب