بەرخودان لە رۆژهەڵات و ئێران پێدەنێتە مانگی پێنجەمەوە

خۆپیشاندان و چالاکییە ناڕەزایەتییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرباری گوشار و ستەمی دەسەڵت پێدەنێتە مانگی پێنجەمەوە.

سەرهەڵدانی گەل لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە دوابەدوای گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی دەستیان پێکرد، سەرباری کۆمەڵکوژی و هەڵمەتەکانی دەستبەسەرکدنی دەوڵەتی ئێران بەردەوامە. بەرخودانەکە ئەمرۆ پێ دەنێتە مانگی پێنجەمەوە.

لە خوێندکارانەوە تا کرێکاران هەمووان لەسەر پێن

لە ٨ ناوچەی تاران، لە باڵکۆنەکانەوە دروشم لە دژی دەوڵەت وترانەوە و راگەیەندرا تا سەرکەوتنی ئامانجەکانیان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.

هاوکات خوێندکارانی زانکۆش چالاکی شەرمەزارکردنیان بەڕێوە برد.

لە شارەکانی زەنجان و ماهشەهر مانگرتنی کرێکاران بەڕێوەچوون، کرێکاران داوایان کرد هەلومەرجی کارکردن باشتر بکرێن.

لە جوانرۆ ناوی ٥٠ کەس کە لە هەفتەکانی رابردوودا دەستبەسەرکراون بڵاوکرایەوە، لە سنە، سەقز، دێوڵان، بۆکان و زۆر شاری دیکەی رۆژهەڵات هەڵمەتی گرتن و دەستبەسەرکردن بەردەوامە.

سەرباری هەڵمەتەکانی گرتنیش چالاکی و ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن. مەراسیمەکانی یادکردنەوەی ئەو کەسانەی گیانیانبەختکردووە بە شێوەیەکی جەماوەری بەڕێوەدەچن و ئەمڕۆ لە شاری سنە بە بەشداری سەدان کەس مەراسیمی چلەی هومەن عەبدوڵاهی بەڕێوەچوو.

لانیکەم ٥٠٠ کەس کوژراون

لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا لانیکەم ٥٠٠ کەس لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە کوژراون. لەو کەسانەی کوژراون ١٢٠کەسیان کوردن. بە دەیان هەزار کەس دەستگیرکراون وسزای لەسێدارەدان بەسەر ١١٢ کەس سەپێندراوە و سزاکە بە سەر ٤ کەسدا جێبەجێ کراوە.

لەپێناو پاڵپشتی لە بەرخودانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەمڕۆ لە شاری ستراسبورگی فەرەنسا گردبوونەوەیەکی گەورە بەڕێوەدەچێت.

هـ . ب