بزوتنەوەی حەماس: لە دوشەممەوە ٨٣ فەڵەستینی کوژراون

بزوتنەوەی حەماس کە غەزەی کۆنتڕۆڵ کردووە، رایگەیاند، لە رۆژی دوشەممەوە و تا ئێستا لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیلدا ٨٣ کەسی فەڵەستینی کوژراون.

بەپێی راگەیەنراوی حەماس، رۆژی پێنجشەمە لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە غەزە ١٦ کەس کوژراون.

حەماس دەڵێت، ١٧ کەس لە کوژراوەکان، منداڵن و ٤٨٧ فەڵەستینیش بریندار بوون.

هێزە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل لە غەزە باڵەخانەیەکی ١٠ نهۆمی هەڵوەشاند کە تێیدا نووسینگەی کەناڵی ئەلئەکسا هەبوو. ئەو باڵەخانەیە سێیەم گەورە باڵەخانەی غەزە بوو.

تا ئێستاش ٧ فەڵەستینی لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە کوژراون.

ف.ق