چاوەڕێدەکرێت بایکۆت مۆری خۆی لە هەڵبژاردنەکانی ئێران بدات

چاوەڕێدەکرێت بایکۆت مۆری خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بدات کە بڕیارە ١٨ی حوزەیران ئەنجام بدرێت.

دوو رۆژ بەرلە هەڵبژاردنەکان، موحسین مەهرالیزادە کە وەک 'ریفۆرمخواز' دەناسرێت، خۆی لە هەڵبژاردنەکان کشاندەوە. بە تەنها شەش کاندیک ماوەن و لەناویاندا بە تەنها ریفۆرمخوازێک هەیە.

گۆتەبێژی کەمپەینی مەهرالیزادە رایگەیاند کە هۆکاری کشانەوەی مەهرالیزادە ئاشکرا ناکات، بەڵام راگەیەنراوێکی دیکە بڵاودەکاتەوە.

بەپێی راپرسیەکان مەهرالیزادە تاکە کاندید بوو کە ٪١ی دەنگەکانی تێپەڕ نەدەکرد.

ئیبراهیم رەئیسی کاندیدی موحافزکارەکان، بەپێی راپرسیەکان لە ریزی یەکەمدایە. ئەنجومەنی پاراستنی دەستوری بنەڕەتی پێشتر کاندیدکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە بتوانن رکابەری رەئیسی بکەن رەتکردبوو.

رەئیسی چار ساڵ لەمەوبەر کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بوو و توانیبووی ٪٣٨ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.

بەپێی راپرسیەکان، ئەو کەسانەی گوێ لە هەڵبژاردنەکان ناگرن، ریکۆردیان تۆمار کردووە. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠دا ٪٥٧ی دەنگدەران بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا نەکردبوو. چاوەڕێ دەکرێت لەم هەڵبژاردنانەدا رێژەی بەشدارینەکردن زیاتر بێت.

ئۆپۆزسیۆنی ئێران و کوردیش هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە. ئاریۆ بەرزان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆدار ١٨ی ئایار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کردبوو و بانگەوازی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان کردبووە. ئاریۆ بەرزان رایگەیاندبوو، سیستمی ئێستای ئێران ناتوانێت خزمەتی گەلانی ئێران بکات، بۆیەش هیچ رەوایەتیەکی نەماوە.

ف.ق