داعش لە تکریت هێرشی کرد: ١١ ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران

لە شاری تکریتی عێراق، جەتەکانی داعش هێرشیان کرد و لە ئەنجامدا ١١ ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران.

هێرشەکە شەوی رابردوو لە هەرێمی ئەل ئەیزی رۆژهەڵاتی تکریتی پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامدرا.

هێرشەکە لەدژی ئەندامانی حەشدی شەعبی ئەنجامدرا. بەپێی راگەیەنراوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ١١ ئەندامی حەشدی شەعبی سەر بە فرقەی ٢٢ کوژراون و ١٢ کەس برینداربوون.

بەپێی زانیاریەکان، حسێن سەعدان فەرماندەی هێزی ٣ی فرقەی ٢٢ و ساڵح مەجهول عەتیە یاریدەدەری فەرماندەی هێزی شەشیش لەناو کوژراوەکاندان.

بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە حەشدی شەعبئ، ١٥ چەتەی داعش کوژراون و دوای هێرشەکە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان ئەنجامدراوە.

هەفتەی رابردوو چەتەکانی داعش هێرشەکانیان زیاد کردووە. لە ناوچەی تەلەعفەری موسڵیش هێرش بەرانبەر کاروانێکی سەربازی ئەنجامدرا و ٦ سەربازی عێراق کوژران.

٢٠ی کانونی دووەم لە بەغدا لە ٢ هێرشی خۆکوژی دا ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١٢ کەسیش بریندار بوون.

ف.ق