دۆخی قەڕەباخی خواروو جارێکی دیکە ئاڵۆز بوو

هێزەکانی ئازەربایجان شەڕی ئۆکراینایان وەک دەرفەتێک بەکارهێنا و گوندێکی قەڕەباخی خواروویان داگیرکەر کە گوایە لە ژیر کۆنتڕۆڵی رووسیادایە.

رووسیا ڕۆژی شەمە رایگەیاند، ئازەربایجان ئاگربەستی پێشێل کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ئازەربایجان هێزەکانی لە نزیک گوندی فاروخ کشاونەتەوە.

باکۆ بانگەشەکانی روسیای بەدرۆ خستەوە و رایگەیاند ، ئەوان لە گوندەکە نەکشاونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیاش داوای کرد هێزە ئاشتیپارێزەکانی روسیا، لێکۆلینەوە ئەنجام بدەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا رایگەیاند، " ئێمە چاوەڕێ دەکەین کە یەکە ئاشتیپارێزەکانی روسیا لە قەرەباخ بۆ کۆتاییهێنان بە جموجووڵی سەربازی ئازەربایجان بەرپرسیاری خۆیان بەجێ بهێنن."

هەرێمی قەرەباخی خواروو کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەرمینیادابوو و حکومەتی ئێریڤان پشتگیری لێ دەکرد، لە سەردەمی هەڵوەشاندنی یەکێتی سۆڤیەت، لە ئازەربایجان جیابووەوە. لە شەڕی ساڵی ١٩٩٠دا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لەوێ کوژران. و بە هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.

لە پاییزی ٢٠٢٠دا لەنیوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا شەڕێکی شەش هەفتەیی روویدا کە دەوڵەتی تورک راستەوخۆ پشتگیری لە ئازەربایجان کرد. لە شەڕەکەدا نزیکەی ٦٥٠٠ کەس کوژران و ئەرمینیا شکستی هێنا.

ف.ق