دەوڵەتی تورک سەربازە کوژراوەکان لە رای گشتی دەشارێتەوە

لەم چەند مانگەی دواییدا، بە سەدان تەرمی سەربازەکان بۆ فەرماندەیی کۆماندۆی چیایی جۆلەمێرگ و بارەگای سەربازی فەتح گواسترانەوە، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناسنامە و ژمارەی کوژراوەکان دەشاریتەوە.

لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە شەڕدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز و جاش کوژراون. ناسنامەی زۆربەیان ئاشکرا ناکرێت. بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت کە هەندێکیان لە رووداوەکاندا و هەندێکیشیان بە پێوەدانی دووپشک و هەنگ گیانیان لەدەستداوە.

فەرماندەیی کۆماندۆی چیایی جۆلەمێرگ و بارەگای سەربازی فەتح ئەو بارەگایانەن کە بۆ شەڕ بەکاردەهێنرێن. لەو بارەگایانە هەموو رۆژێک ئامادەکاری سەربازی دەکرێت و سەرباز و جاشەکان بۆ ناوچەکانی شەڕ دەگوازنەوە و دەیانهێنن. تەرمی ئەو سەرباز و جاشانەی کە دەکوژرێن، بۆ ئەو بارەگایانە دەگوازرێنەوە.

پێشتر لەو بارەگایانە، مەراسیمی سەربازی بۆ کوژراوەکان ئەنجام دەدرا. پێویست بۆ فەرماندەکان بەشداری بکەن. ئاشکرا بووە کە لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک مەراسیمی سەربازی بۆ کوژراوەکانیان لە  بارەگای کۆماندۆی چیایی و فەتح ئەنجام نادرێت و تەرمەکانیان بە بێدەنگی دەنێرن. تەرمی هەندێک سەربازیش، راستەوخۆ بۆ وان دەگوازرێتەوە.

سەرچاوەیەک رایگەیاند کە هەموو شەوێک، بە دەیان هەلیکۆپتەر لە بارەگا سەربازیەکان هاتوچۆ دەکەن و وتی، " لە بەهارەوە تەرمی سەدان سەرباز و جاشیان بردووتە بارەگاکان. ئێدی دەزانین کە کام هەلیکۆپتەر تەرم دەهێنێتەوە. بە بێدەنگی تەرمەکان دەنێرن. ناسنامەکان و ژمارەیان لە رای گشتی دەشارنەوە، بەڵام هەموو شتێک دەبینین. ژمارەی کوژراوەکانیان ئەوەندە زۆرە کە ناچارن بیشارنەوە."
ف.ق