دەوڵەتی تورک زیاتر لە ٤٠٠ چەتەی تری بۆ ئازەربایجان ڕەوانە کرد

ڕەوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک گروپێکی تری بەکرێگیراوانی سوریای بۆ ئازەربایجان ڕەوانە کردووە بۆ ئەوەی لەدژی ئەرمەنستان لە هەرێمی ئارتساخ بەکاریان بهێنێت.

ڕەوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد کە دەوڵەتی تورک زیاتر لە ٤٠٠ بەکرێگیراوی گروپی سوڵتان موراد و هەمزەی بۆ ئازەربایجان گواستووەتەوە بۆ ئەوەی لە پارێزگای ئارتساخ لەدژی ئەرمینیا بەکاریان بهێنێت. بەوەش ژمارەی ئەو بەکرێگیراوانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ ئازەربایجان ڕەوانەکراون گەیشتووەتە ٢٠٥٠ چەتە.

ڕەوانەی سوری ئاماژەی بەوەشکرد کە تا ئێستا لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیادا لە هەرێمی ئارتساخ ١٣٤ بەکرێگیراوی سوری کوژراون و تەرمی ٩٢ بەکرێگیراو بۆ سوریا گواستراونەتەوە.

ف.ق