دیلۆک: پیلانگێڕی هێرشێکە کە لەسەر حسابی سەدە ئەنجامدراوە -٢-

دلزار دیلۆک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە وتی، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێرشێکی وەهایە کە لەسەر حسابی سەدە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ئەنجامدراوە.

دلزار دیلۆک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بەهۆی نزیکبوونەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدرا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

ئامانجی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی چی بوو؟ بە پیلانگێڕییەکە چی کرایە ئامانج؟ ڕێبەر ئاپۆ چۆن وەڵامی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دایەوە؟ وەڵامی ڕێبەر ئاپۆ بە وڵات و جیهان دا بڵاوبوویەوە؟

ڕێبەر ئاپۆ لە کاتی دیلگرتنی دا پیلانگێڕییەکە وەسف دەکات و دەڵێت، لەو نەریتە و شێوازەدا ژیاوە و هەستی پێکردووە، کە جوولەکەکانیان دەکردە ناو شەمەندەرفەر و دەیانبردن بۆ ژوورەکانی مەرگ و سوتاندن. ئەو هەستە، کە ڕێبەرایەتی تیادا دەژیا و  بیرکردنەوەکانی هەمان ئەو شتەیە، کە گەلی کورد تیایدا دەژی. هەژموونی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی جیهانی بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی بەرنامە بۆ دانراو، کە گەلی کورد بکەوێتە ناو لەدەستدان و خەسارێکی گەورەوە پێی بنێتە سەدەی ٢١ و خەونەکانیان تێکبشکێت.

لێدوانەکانی دیموکراسیی ساختەی ئەوروپاش بەردەوامە. یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا هەم پیلانگێڕییان لە دژی ڕێبەرایەتی ئەنجامدا و هەم تورکیایان قایل کردووە، کە ڕێبەرایەتی لە سێدارە نەدرێت. بێگومان ئامانجیان لەمە حاڵەتێکی ویژدانی نییە. هزری کوشتن نییە، بەڵام سوود وەرگرتنە لە حساباتە بەستووەکانی ئەوروپا. لە هەمان کاتدا بە هەموو تەمەنێکدا بڵاوبووەتەوە و بۆ لە ناوبردن ئامادە کراوە.

دوای ئەوەی ڕێبەرایەتی دیلکرا، هێرشی پاکتاوکردن و سڕینەوە لەدژی کوردان و پەکەکە بە دڕندانەترین شێوە بەردەوام بوو. پرۆسەی پاکتاوکردن و لەناوبردن، کە لە سەردەمی ئاکەپەدا بە ناوی پرۆسەی چارەسەرییەوە پێشخرا، یەکێکە لە ساختەترین و پیسترین و دووڕووترین هێرشەکانی پاکتاوکردن بوو. لە ڕاستیدا لەم پرۆسەیەدا ئۆپەراسیۆنی لەناوبردن خرایەکار، بۆیە لە ژێر ناوی چارەسەری دا ساختەکاری هەیە. لایەنێکی ئەم پرۆسەیە بە پێشەنگایەتیی ئاکەپە دەستیپێکرد، بەرهەمی مێشک و عەقڵییەتی ئەوروپایە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە خستنەکارێک و جێبەجێکردنێک بوو، کە لەگەڵ سروشتە چاوچنۆک و ئاینپەرەستییەکەی ئاکەپەدا بێتەوە. ئێمە خراپترین کاریگەرییەکانی ئیسلام لە کەسایەتیی ئاکەپە و داعشدا دەبینین. ئاسانترین شت بۆ ئەو درۆیانە، دەستورێکە، کە جگە لە خودا حساب بۆ کەسی تر ناکرێت و ئەوەیان بە ئاکەپە سپاردووە. ئاکەپە ئەم دەستوورەی بۆ سەربازانی ژێر دەسەڵاتی خۆی وەک "بکوژە، هیچ کەسێک ناتوانێت لێپرسینەوەت لەگەڵ بکات" خستوەتە کار و جێبەجێی کردووە. 'دیلکردنی ڕێبەرایەتی لە ڕێگا ناساییەکانەوە گەورەترنی نمونەیی شیکارکردنی راستیی دەوڵەت – نەتەوەیە'. ڕێبەر ئاپۆ  لە ماوەی سێ مانگدا لە هێڵی ئەسینا – مۆسکۆ – ڕۆم هەموو خودە و دەمامکەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی هەڵماڵی و ئاشکرای کرد و ڕاستەقینەترین ڕوی ئەوانی بینی. حساباتی بەستوو  بە ڕوونی و بە تەواوەتی لە بەردەمیدان. ئەو وڵاتانە، کە بە لانکەی دیموکراسی دەزانرێن خیانەتیان لە دۆستایەتی کرد، لەو وڵاتانەدا،   کە ڕێبەرایەتی وەک میوان ڕێگای کرایەوە بە هەڕەشەی گەڕاندنەوە، هەروەها ئەو زوڵم  و ناهەقیانەی ئەنجامدران و دیلکردنی نایاسایی ڕێبەرایەتی توندوتیژترین نمونەیە بۆ شیکردنەوەی ڕاستیی دەوڵەت نەتەوە.

ڕێبەر ئاپۆ کاتێک باسی لە پرۆسەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەکرد، وتی: "ئەگەر ئەم ڕووداوە نەبوایە من نەمدەتوانی ئەم شیکاری و  وردەکاریانە بخەمەڕوو، یان من لە ناو دەوڵەت – نەتەوە، یان نەتەوەپەرەستی - کۆندا گیرم دەخوارد، یان چارەنووسی منیش وەک سەدان نمونەی پێشووی  بزووتنەوەیەکی چەپی کلاسیک دەبوو. بە دڵنیاییەوە من هەمیشە ئەوە وەک بنەمایەکی زانستی کۆمەڵایەتی  لەبەرچاو دەگرم، بەڵام من بە بەبەهێزی هەست دەکەم، کە من ئێستا ناگەمە هێزی چارەسەری.

مەبەستی من ئەوەیە: ئاشکرایە، تاوەکو سیستمی سیحربازیی پشت ئەو  خانمە تەمەن ٧٠ ساڵەیەی نوێنەری ئەنجومەنی ئەوروپا، کە لە زیندانی ئیمڕاڵی پێشوازیی لێکردم، واتە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری شیکار و ئانالیز نەکەن، من ناتوانم چارەنووسی خۆم بە شێوەیەکی ڕاست چارەسەر بکەم".

تورکیا لەسیستمی جیهانیدا ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت، کە بۆی دانراوە

دادگاییکردنەکە لە کاتی پرۆسەی ئیمرالیدا بە ناوی سیستەمی دەوڵەت نەتەوەی ئەوروپا لە تورکیا ئەنجامدرا، بۆیە ئەو عەقڵییەتە، کە ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕییەک دیلکرد و ئەو عەقڵییەتە، کە دادگاییکرد، یەک عەقڵیەت بوون. ئەو دۆخە دەریدەخات، کە سیستمی بە ناوی یاسا تا چەند لە ڕاستییەوە دوور کەوتووەتەوە. وڵاتانی ئەوروپا یاساکانی خۆیان و یاساکانی یەکێتیی ئەوروپایان پێشێل کرد و بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ڕێبەرایەتییان دیل کرد. تورکیاش بە هەمان شێوە یاساکانی خۆی پێشێلکرد، هەموو نمونەکانی یاسا و مافەکانی پووچ کردەوە و بەردەوامە لە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەرایەتی. تورکیا ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت، کە لەسیستمی جیهانیدا پێی دراوە. بۆ ئەوەی ڕێبەرایەتی لە یاسا بهێڵنەوە، هەمیشە سیاسەت دروست دەکەن، بۆ ئەوەی ڕێبەرایەتی نەبێتە بەشێک لە یاسایەکی حقوقی هەمیشە سیاسەت دروست دەکەن. لەم دواییانەدا بە ناوی سزای دیسپلین درێژە بە گۆشەگیریی ڕەها دەدات و بەوەش بە تەواوی   دادگاییکردنەوەیەکی دادپەروەرانە بۆ ڕێبەرایەتی لە ناودەبات. چونکە ئەگەری دادگاییکردنەوە بەو مانایە دێت، کە ڕێبەرایەتیمان جارێکی تر سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و پاسەوانەکانی دادگایی بکات. ئەوەش جارێکی تر ئاشکراکردنەوەی سیستەمی جینۆساید و پاکتاکارییە. ئەگەر ئەو کەسانە، کە دووبارە دادگایی دەکرێنەوە، ئەوە خۆیان دادگایی دەکرێنەوە، ئەوەش تاوانەکانیان دەسەلمێنێت. ڕێبەرایەتیش ڕووی کردووەتە پاساو و ڕاستیی هەبوونی دەوڵەت – نەتەوە و بە شیکارکردنی خۆی ڕووخاندن و لەناوچوونی دەوڵەتی نەتەوە ڕاگەیاندوە.

وەک لێرەدا باسم کرد، گۆڕینی پارادیگما، کە ڕێبەرایەتی لە پرۆسەی ئیمرالیدا پێشخستووە، شیکردنەوە و ئانالیزکردنی هەموو لایەنەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی و پێش هەموو شتێک شیکردنەوەی جەندرمەی دەوڵەت نەتەوەییە و ئەوەش بەو مانایە دێت، کە لە مێژوو بکرێنە دەرەوە. کاتێک دەوڵەت نەتەوەکان ڕێبەرایەتییان دیل کرد و زیندانیان کرد، ڕێبەرایەتی نەک تەنها یەک نەتەوە یان چەند نەتەوە دەوڵەت، بەڵکو هەموو هۆکار و ڕاستییەکانی هەبوونی دەوڵەت نەتەوە شیکردەوە و لەناوچوونی دەوڵەت نەتەوەکەی ڕاگەیاند. بیر و هزری پارادایمی دیموکراتیک، ژینگە، ئازادیی ژن و نەتەوەی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک ڕاگەیاندنی تێکچوونی عەقڵییەتێک بوو، کە ئیمراڵی دروستکردبوو، کە ئەویش مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە.

ڕێبەرایەتی پارادایمی دێموکراتیک، ئازادی ژنان و ئیکۆلۆژی لەگەڵ ئەو بەرگرینامانەی پێشکەشی دادگاکانی کرد لە ناو سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا وەک گەمەیەکی یاسایی دروست کراوە، ئەوەی خستووەتەڕوو و دادگایکردنەوە پێچەوانە دەکاتەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە کتێبەکانی خۆی بە ناوەکانی پاراستنی مرۆڤە ئازادەکان، لە دەوڵەتی راهبیی سۆمەرەوە بۆ شارستانیەتی دیموکراتیک، بەرگرینامەی ڕحا، بەرگریکردن لە گەلیک و لەم دواییانەدا مانیفێستی شارستانیەتی دیموکراتیک، کە لە ٥ بەرگ پێکهاتووە، قووڵایی بیر و هزر، گۆڕانکاری و سادەبوون، کە قۆناغی ئیمراڵی دا تیایدا ژیاوە دەستنیشانکردووە و پێشکەشی هەموو مرۆڤایەتیی کردووە. ئێمە لەم بەرگرینامانەدا، ڕەگی مێژوویی پارادیمی دێموکراتیک، ئازادیخوازبوونی ژن و ئیکۆلۆژی، ئاست و گۆڕەپانی ژیانی و هێزی مێژوویی کۆمەڵایەتیی دەسەلمێنێت و دەستنیشانی دەکات. کاتێکیش بۆ گەردوون، جیهان و مرۆڤ لایەنێکی نوێ پێشدەخات، نە بە تەواوی گرێدراوە بەوەی ئێستا و نە بە تەواوی لەمەی ئێستاش دابڕاوە. گەردونیبوون و جیهانیبوونی پارادایمی ڕێبەرایەتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە".

"ئەم شۆڕشە هۆشمەندییە کاتێک بوو بە گەورەترین شۆڕش، کە کوردایەتیی پێ چووە ناو مرۆڤایەتیی ئازاد و جیهانەوە'

بە تێڕوانین و لێدوانە مێژووییەکان، کە بەرگریکردن لە خۆیان خستەڕوو، هەم هۆشمەندیی مێژووی دروستکرد و هەم بیری هەبوونێکی قووڵی بۆ تاکی کورددا خوڵقاندووە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت بەم شێوەیە گورزێکی گەورە لە سیستەمی ئیمراڵی درا. لە زیندانی ئیمرالی، کە بۆ تەواوکردنی کۆمەڵکوژیی کوردان دامەزرا، ڕێبەر ئاپۆ، بەپێی ڕاستیی مێژوو و کۆمەڵگا، مرۆڤ، کورد و کوردستان، کە بەرگرینامەکانی خستەڕوو، گەومارۆ و بازنەی پاکتاوکردن و جینۆسایدی تێکشکاند. بە خستنەڕووی هۆشمەندبوونی کوردان لە بەرامبەر مێژووی خۆیاندا، کولتووری کۆنی میزۆپۆتامیا، کە ناوەندیبونی ئەوروپادا تێدەپەڕێت، مێژووی کۆمەڵگاکانی ئاریەن، بە ئاشکراکردنی ئەو ڕاستییە، کە ئەمانە یەکەم هەنگاوی کۆمەڵایەتیبوونن، باوەڕێکی بەهێزی بۆ کورد دامەزراند، کە لە ئەژمار نایەت، وەک دوایینیش نابینرێت، زانینی ئەوە ئەوەی دوای دواوە نییە، بەڵکو یەکەمە. یەکەمینە، جەهەر و سروشتە، بەڵام بە هێرشی قورس هەژمار نەکراوە، بە ئەندازەیەش، کە نەبێت وەک دواهەمین کوژرا.

بەم هۆشیارییەوە هاوکارییەکی بەهێزی بۆ تاکی کورددا دروستکرد و ئاڕاستەی گۆڕینی هۆشمەندیی کرد. لە دژی نەتەوەپەرەستیی پریمیتیڤ (داخراو و سەرەتایی)، نەتەوە دەوڵەتپارێز، دەبێت کوردبوون و کوردایەتی چۆن بێت، فێری ئەوەی کرد. چونکە شتی بەو ناوە وەک کوردایەتی دەخرایەڕوو، وەک لاساییکردنەوەیەکی خراپی سەردەستەکان بوو و جگە لەوە هیچێکی تری تیادا نەبوو. ئەم شۆڕشە هۆشمەندییە، کاتێک بوو بە گەورەترین شۆڕش، کە کوردایەتیی پێی چووە ناو مرۆڤایەتیی ئازادی جیهانەوە. ڕێبەر ئاپۆ بەو شۆڕشەی باری خستە ئەستۆی کوردان. بۆ بەڕێوەبردنی تێکۆشان و خەباتێکی شایستەی ئەم مێژووە، بە ڕۆژانەکردن و نوێکردنەوەی ئەم مێژووە و بەردەوامیدان بە گۆڕانکاری لە ناو کورداندا، بونیاتنانی کوردایەتیی ئازاد، دەبێت مرۆڤ بە دڵنیاییەوە بۆی تێبکۆشێت،  بشتوانێت پێناسەکانی کوردایەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تێکبشکێنێت و دەمامکی سەر ڕووخساری هەڵبماڵێت. ئەمڕۆ دەمامکدارترین پێناسە بۆ کوردبوونی دەوڵەت نەتەوە  باڵادەستەکان و هاوبەشە ناوخۆییەکانیشیان، دووڕووترین پێناسە و خراپن بۆ کوردان. هیچیان ناتوانن پێناسەی کوردبوونی ئازاد بکەن.

بەو پێناسانە ژنان و پیاوانی کورد ئازاد نابن، بەڵکو لە ناو گەمارۆ و بازنەی پاکتاوکردن و جینۆسایددا بەرەو شوێنی کۆیلەی کۆیلەوە پاڵیان پێوە دەنێن و هەر چییەک دەکەن وەک شتێکی نامۆ و ئابڕوانە لە خۆبوونی خۆیان دوور دەکەنەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی خۆی بە بونیادنانی ژن و پیاوی ئازادی کورد، پێکەوە ژیانی ئازاد لەگەڵ هەنگاوە بنەڕەتییەکانی ئازادیدا ئەوەندە بەرز کردەوە، کە کورد بۆ یەکەم جار لە مێژوودا زۆر بەرز و بڵند دەبێتەوە. ئەمڕۆ لەسەر بنەمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تێگەیشتنی نەتەوەیی دیموکراتیک بژین. بەهەنگاوەکانی دۆستایەتی نێوان کوردو عەرەبەکان، بەهێزترین بناغەی نەتەوەیی دێموکراتیک لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دادەمەزرێت. بەو هۆیەوە پەرەسەندنی هاوپەیمانیی کورد – عەرەب گرنگە، بۆیە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە دژی دەوەستێتەوە، دەیهەوێت ئەم دۆخە تێکبشکێنێت. مرۆڤ دەتوانێت بەو چاوە سەیری پێشکەوتنە ڕۆژانەیەکان و و پیلانگێڕی و هێرشەکانی سەر هاوپەیمانیی کورد و عەرەب بکات.

'گەل بە ڕاستیی نەتەوەی دیموکراتیک زۆر پەرۆش بوون'

بە پێشەنگایەتیی ئەو گەلانە، کە هێز لە دکتۆرینی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرن، ئەمڕۆ هەنگاوی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی جیهان گیراونەتەبەر. تەنانەت پێش ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دەستگیر بکرێت، جگە لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەسانی تریش هەبوون، کە بەشداری لە تێکۆشانەکەماندا دەکرد، بەڵام دوای گۆڕانی پارادایم، ئەگەر کەمیش بێت بە گەیشتنی مرۆڤایەتی بە بیروبۆچوونەکانی رێبەر ئاپۆ، هاودەمی وهاوکارییەکی زۆر گەورە دروستبوو. گەل بە تایبەتی بە ڕاستی نەتەوەیی دیموکراتیک زۆر پەرۆش و بە جۆش و خرۆش بوون. ئەمڕۆ کورد دۆستایەتیی باشیان لەگەڵ گەلانی ئەمریکای لاتیندا هەیە، ئەوەش لە سایەی پارادایمی ڕێبەرایەتییەوەیە. لە ئەرجەنتین، ئیسپانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئینگلتەرا، یان فەرەنساوە، کاتێک شۆڕشگێڕەکان بەشداری خەبات و تێکۆشان دەکەن، کورد دەناسن، خۆیان فێری زمانی کوردی دەکەن، دەیانەوێت زمان و کولتورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بناسن، لە وڵاتەکانیان باسی ئێمە دەکەن. ئەمە نیشانەی ئەوەیە، کە ئێمە لە پڕۆسەی گەشەکردنداین.

کوردایەتی بۆ یەکەمجار لەلایەن گەلانی جیهانەوە بەو ڕادە زۆرە پەسەند و قبوڵکراوە، پشتیوانیی لێدەکەن و بووەتە ڕاستییەک، کە خۆشیان دەوێت. شۆڕشگێڕانی گەلانی تر بە ناسینی کوردان لە ڕێگەی ڕێبەرایەتیەوە خۆیان باشتر دەناسن و کاتێک دەگەنە ئەو ڕاستییە، کە بوونەتە بەشێک لە مرۆڤایەتی ئازادی جیهان لە قووڵایی واتا گەورەکاندا دەژین. ئەمانە هەمووی دەستکەوتی مرۆڤایەتیی جیهانن. ڕۆحی ئازادی و مانا بە هەموو زمان و دڵەکان بە هەموو مرۆڤایەتی جیهان دەگات. ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو زمان و ڕەنگێک لە هەموو وڵاتەکاندا دەژی. بەپێی ئەو ڕاستییە، مرۆڤ، ئەو کۆمەڵگایانە، کە پێوەی پەیوەستن هەم بەرز و بڵندی دەکەن، هەمیش ڕێبەرایەتی و پارادایمی و تێکۆشانی ئێمە گەشە دەکات. بێگومان ئەوە ڕاستە و نابێت مرۆڤ بەو پێشکەوتنانە بڵێت بەسە، ئەو  پێشکەوتن و گەشەسەندنانە، کە ڕێبەر ئاپۆ دروستیکردوون، ئاڕاستەی لەناوبردنی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی کورد و بنیاتنانی کەسێکی ئازاد و کۆمەڵگایە.

'گرنگترین توخم و بناغەی دەنگدانەوەی ڕێبەرایەتی لە جیهاندا ئەوەیە، کە پارادایمی ئێمە ئازادیخوازبونی ژنانە'

بێگومان گرنگترین توخم و بناغەی دەنگدانەوەی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەرایەتی لە جیهاندا ئەوەیە، کە پارادایمی ئێمە ئازادیی ژنانە. بە پارادایمی ئازادیی ژنان هۆشیارییەکی بەهێزی هەبوون و ئازادی لە ناو ژنانی کورددا دامەزراوە. هۆشیاری ژنانی کورد و گەشەکردنی تێکۆشان بۆ ئازادی، ئەم تێکۆشانەیان کردوە بە پێشەنگ بۆ خۆیان، بەم مانایە بە یەک گەیشتنیان لە ڕێگەی ڕێبەرایەتییەوە  و لە سایەی ڕێبەر ئاپۆدایە، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی دیکلرا، لەبارەی تێکۆشانی ئازادیی ژنانەوە وتی: "پرۆژەکەم لە نیوەدا ماوەتەوە".

بەڵام بە شیکاریەکانی و لێبوردبوونەوەکانی و ئەو پێکەوەژیانە ئازادانەی خستەڕوو، کە بە پێناسەی 'ژنۆلۆژی' بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە هێزێکی زۆر و توانایی و دەرفەتی بە ئێمە بەخشی. هەبوونی ڕێبەرایەتیمان گەورەترین هۆکارە بۆ ئێمە لە ژیاندا، چونکە ڕێبەر ئاپۆ زیاتر و ئازادانەتر لە ژنان بیر دەکاتەوە و لەسەر بنەمایەکی ئازادیخوازتر بیردەکاتەوە و بەو پێیە هەنگاوەکانی دەنێت. بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ، کە لە ئیمراڵی نووسیونی بە تێڕوانینێکی ئازادیخوازیی ژنان داڕێژراوە و هۆنراوەتەوە، بە رۆح، هەست و میهرەبانی و نزیکایەتیی ژنان چووەتە ناو مێژوو و شیکاری کردووە. ئەوەهەم بۆ ژنانی جیهان شکۆداری و شانازییەکی گەورەیە و هەم دوای ئەوەش بووەتە هۆی پێکەوە خەبات و تێکۆشان، پێناسەی ژیانی ئازاد، ئەو دەرهاوێشتانە و دەستنیشانکردن و پێشبینییانەی کردوویانە هەم بۆ داهاتوو و هەم بوار و زەمینەی هوشیاری و هۆشمەندیی تێکۆشنی ئافراندووە. بارودۆخی ژنان لە هەموو جیهاندا وەک یەکە، بۆیە ژنانی جیهانیش رێبەر ئاپۆ بە رێبەری خۆیان قەبوڵ دەکەن، ئەوە نمونەیەک، کە تا ئێستا هاوتای نەبینراوە.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا چۆن درێژەیان بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا؟ لەم رووەوە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی چۆن خۆی نوێ دەکاتەوە؟ رێگا و رێبازەکانی کامانەن؟ پشت بە کوێ دەسپێرێت؟ تێکۆشانی لە دژی پیلانگێڕی لە چ ئاستێکدایە؟ دەبێت مرۆڤ چۆن گەشە بەو تێکۆشانە بدات؟

سەرباری هەموو دەستکەوتەکان، ئێەمە یەک بە یەک وەک تاک، گەل و بزوتنەوە لە ژێر ئەشکەنجەیەکداین کە پێدەنێتە ساڵی ٢٥ەمینەوە. ئێمەی کورد، تاکەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان هەر کامێکمان رووبەڕووی رژێمی گوشار و ئەشکەنجە و بنپێکارین. بە هەموو هێرشێک بۆ سەر رێبەرایەتیمان، گۆشەگیری و ئازاردان بەرامبەر ئێمە دەکرێت.

بە تێکۆشانی رێبەرایەتیمان سیستمی ئیمراڵی زۆر دەمێکەیە پوچەڵکراوەتەوە. شەڕی گەورە کە لە ئیمڕاڵی دەکرێت، بە هەموو وڵات و جیهاندا بڵاوبووەتەوە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئەو رێبارازەی کە لە سیستمی ئیمراڵیدا تاقیکردوونەتەوە، لە پێشەوە گەلانی کوردستان و تورکیا، بەسەر هەموو مرۆڤایەتیدا دەیسەپێنێت. هەر کە سیستمی ئیمراڵی پوچەڵکرایەوە، سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریش بۆ زیندووهێشتنەوەی خۆی هەنگاو دەنێت.

ئەوانەی سیستمی ئیمراڵیان دروست کردووە، بە پلەی یەکەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکان کە لەمرۆدا قۆناغی ئیمراڵی زیاتر پەیوەندی بەوانەوە هەیە. دوایین نمونەی لە رێگەی سی پی تییەوە بەرجستە بوو، کاتێک هەلومەرجی یاسایی ئاسایی بێکاریگەر بکرێن، ئەوە بە واتای ئابڕوچوونەوە و پێویست بە لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی و راستگۆیانە بۆ دەرخستنی و دەستنیشانکردنی بەرپرسیارێتی دەکات.

لەبەر ئەوەی لێدوانێک کە کۆمەڵگا پێی لەخشتە ببرێت و فریوبدرێت، دراون.رایگەیاندووە کە چووەتە دورگەکە، لێکۆڵینەوەی لە دۆخەکە کردووە، دوای چەند مانگ راپۆرتەکەی ئاشکرا دەکات و بەوەش هیوای لەلای کۆمەڵگا دروست کردووە. ئەمەش بۆ پاشەکشێپێکردنە بە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری و بێکاریگەرکردنی ئەو تێکۆشانەی بۆ خۆی کردووەتە ئامانج.

بە زۆر وتەی ناڕوون و خەڵەتێنەر، خەڵک فریودران. ئەوە ئامانجێکی سیاسی بە مەبەستی ئارامکردنەوەی دۆخی ئاڵۆز لەپشتەوەیە یان نا ئێمە نازانین بەڵام بەم جۆرە دەرکەوت کە هەوڵی داوە. هەروەها ئاشکرا نەبوو کە لەگەڵ رێبەرایەتی و زیندانیانی دیکە لە دورگەکە دیدار ئەنجام دراوە یاخود نا. دەنگۆ و گریمانە لەو بوارەدا بڵاوکرانەوە، رێگە لە بەردەم تێگەیشتن لە راستی پەیوەست بە بابەتەکە گیرا، راستیەکە پەردەپۆش کرا. سی پی تی وەڵامی هەموو پرسیارەکانی نەدایەوە و چووە پاڵ هەمان لایەنی سیاسەتی گۆشەگیریەوە. سی پی تی بەو هەڵوێستانەی کەوتووەتە دۆخێکەوە کە خزمەت بە سیاسەتەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و رژێمی فاشیستی قڕکەر دەکات.

گوشار و گۆشەگیر دژوار لەسەر رێبەرایەتی بەردەوامە. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ هەوڵی ئەوە دەدات کە تێکۆشان و هەستیاریی گەلەکەمان بەرامبەر بە سەرۆکایەتی بکاتە باتێکی سیاسەتکردن. بەو نمونانە نابێت کە مرۆڤ هەڵسەنگاندنی یاسایی بکات. لەبەر ئەوەی دۆخی هەنووکەیی زۆر لە سەرووی یاساوەیە. ئەوەی دەکرێت ئەوەیە کە لە رێگەی تێکدانی هەلومەرجی ژیان لە قۆناغی دیلیەتیدا، پیلانگێڕی دژی رێبەرایەتی درێژەی پێبدرێت.

ماوەیەکی زۆرە کە رێبەرایەتی لە زینداندایە. بەدیلگیران بۆ ماوەی ٢٤ ساڵی رێبەری گەلێک، بە گوێرەی پێودانگە ئاساییەکانی مرۆڤ، یەکسانە بە ملیۆنان ساڵ. هەروەها بە هەلومەرجی تەندروستی رێبەرایەتی، دۆخی جیاواز بە هۆی تەمەنەوە کە کێشەی تەندروستی هاتووەتە ئاراوە، هەموو ئەمانە وایکردووە نیگەرانی دۆخی تەندروستی رێبەرایەتی بین.

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، بە سیاسەتی رۆژانە-کتوپڕ، گەمەی یاسایی، هێرش و دەنگۆ و واتەوات بەردەوامە. کوردان ئاگاداری ئەو هێرشانەن. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کۆمەڵگای ئەخلاقی لەدواوە رادەگرێت، بەڵام وشیاری مێژوویی گەلان بە تەواوەتی لەناونەچووە. چالاکی وڵاتپارێزی هێژا وەیسی تاش، نمونەیەکی ئەوەیە. بێگومان گەلەکەمان نەک هەر تەنیا بە دانانی خێمەی پرسە بەڵکوو بە چالاکی وەڵام دەداتەوە. وەسیەت و راسپاردەی هەڤاڵ وەیسیش لەسەر ئەو بنەمایەیە. دیارە کە گەلی کورد توانای دانبەخۆداگرتنی زیاتری نەماوە. پیلانگێڕی و گۆشەگیری لەسەر رێبەرایەتی بەردەوامە. وەک ئەوەی دەمێکەیە دەڵێین، گۆشەگیری لە دژی بزوتنەوەی ئازادیمانە. ئامانج لە هەموو هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکان، توندکردنەوەی گۆشەگیری لە سەر گۆڕەپانەکان، بە وەشاندنی گورز و هەوڵ بۆ پاشەکشە بە تێکۆشان لە رووی سەربازی و رێکخستنی و کۆتاییهێنانە پێی. لە جێبەجێکردنی ئەو ئامانجانەدا رۆڵی سەرەکی دراوە بە پەدەکە. هێرشەکانی پەدەکە لە خەلیفان، شەهیدکردنی هەڤاڵانی گەریلامان لە سەر رێگەی هێڵی پەڕینەوە، رفاندنی تەرمەکانیان، پێنەدانی زانیاری و خراپەکاری دەرخەری ئاستی خیانەتی ئەوە. لەم قۆناغەدا کە چارەنووسی کوردان بە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دەگەشێتەوە پەدەکە رۆڵی 'چاڵی رەش'ی لە ئەستۆ گرتووە. بە دڵنیاییەوە مێژوو و گەلەکەمان لە خیانەتەکانی پەدەکە خۆش نابن و وەڵامی پێویستی دەدەنەوە. گۆشەگیری لەسەر گۆڕەپانە سەربازییەکانیشمان جێبەجێ دەکرێت. هەوڵی جێبەجێکردنی گۆشەگیری لە ناو بزوتنەوەکەمان و گەلیش دەدرێت. هەڵبەت دوژمن ناتوانێت ئامانجەکانی بپێکێت، چونکە وەک گەلەکەمان ئەو دروشمەی بەرزکردووەتەوە "پەکەکە گەلە، گەل لە هەموو شوێنێکە". ئەوانەی خواستیان بۆ ئازادی بەهێز بێت، با بزانن بە شێوازی جیاجیا تۆڵەی هەموو ئەو کردەوانە لە دوژمن دەسەندرێتەوە و تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

'ئاشکرایە کە ئەمساڵ چالاکییەکان زیاتر دەبن و مرۆڤ دەکوێتە سەر وەرگرتنی ئەنجام'

تێکۆشان لە دژی پیلانگێری بەردەوامە، هەستیاری زۆر هەیە، داواکارییەکانی گەلیش ئاماژەن بۆ ئەوە. بەڵام روونە کە هەموو ئەوانە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی بەس نین. بە پێشەنگایەتی هاوڕێیان روکەن و سارا لە بواری سەربازیدا رێگە لەبەردەم چالاکی بەهێزتر و کاریگەرتر کرایەوە. هەر وەها لە دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگرەوە بگرە تا یەکینە خۆجێییەکانی یەپەسە، لە جەنگاوەرانی هەبەدەهە تا گەنجان کە بە شێوەی سەربەخۆیانە خۆیان بە رێکخستن دەکەن، زۆر لایەن لە کوردستانەوە تا تورکیا چالاکی ئەنجام دەدەن و دەزانرێت کە کاریگەری ئەو چالاکییانە گرنگە. مرۆڤ دەبینێت کە ئەو چالاکییانە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ بەدواوە بە خێرایی زیادیان کردووە و مرۆڤ دەکەونە سەر وەرگرتنی ئەنجام.

شەهید وەیسی تاش بە بە چالاکییەکەی ئەو رێگەیەی خستیە بەردەممان و ئەوەی بە ئێمەی وت دیاری کرد. بە خستنەڕووی لوتکەی کردار و چالاکییەکانی چکاندنی ئیرادەی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەڵماڵینی رووی راستەقینەی ئەم دەسەڵاتە و شکستدانی فاشیزم، تاکە ئامانجە. چالاکیەکەی وەیسی تاش رێنمایی و فەرمانێکە. ئەگەر بە تەنیا یەک کەسیش بێت هێزی چالاکی کۆمەڵگا وڵاتپارێزەکەمان نیشان دەدات. رێنماییەکە بەوەی کە هەمووان جگە لە ژیان لەگەڵ رێبەرایەتی هیچ رێگەیەکی دیکەیان نییە، گوێی بۆ بگرێت و ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆی بیکات.

دەبێتە کردەوە و چالاکییەکان زیاتر جەماوەری بن و کاریگەر بن بۆ ئەوەی ئەو گورزانەی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە دراون، تەواو بکرێن بۆ ئەوەی فاشیزم بە هەموو دواکەوتوویی خۆیەوە بڕوخێنرێت و کۆتایی بەو داڕوخانەی بهێنرێت، مرۆڤ ئەو دەسەڵاتە چەپەڵە بخاتە ناو زبڵدانی مێژووەوە.  چالاکی بەم جۆرە رۆحی یەکێتی، هەوڵ و مرۆڤی ئازادی پێویستە. هەوڵ و ئازادیش بە پەروەردەوە دەستپێدەکەن. بە خاوەنداری لە هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان دەستەبەر دەبێت. بە خۆئازادکردن، خاوەنداری لە خاک، مرۆڤ و بەهاکانی وڵات دەبێت. لە هەر چرکە و بوارێکی ژیاندا، بە نوێنەرایەتیکردن و وێناکردنی بەها وڵاتپارێزییەکان بە شێوەیەکی دروست، دەستەبەر دەبێت.

بۆ ئەوەی گەنجەکانمان چالاک نەبن، هیچ ئۆپراسیۆنێکی شەری تایبەت نەماوە کە دوژمن نەیکات. سەرەتا زیادکردنی کرمی ماددەی هۆشبەر، ئاسانکاری بۆ فرۆشتنەکەی، گێچەڵ و دەستدرێژی سەرباز و پۆلیسی و هتد لە بەرامبەر ژنانی گەنج لە شارەکانی کوردستان، لە رێگەی زۆر هێرشەوە شکاندنی ئیرادەی گەنجانیان کردووەت ئامانج. چونکە بەو دوو شێوازانەش ئیرادەی مرۆڤەکان تێکدەشکێت و مرۆڤ دەبێتە کۆیلە و لە ئازادی دوور دەکەوێتەوە. هەربۆیە سەرەتا دژی کردەوەکانی شەڕی تایبەت، دەبێت مرۆڤ چالاکی بەهێز و کاریگەر ئەنجام بدات، بە ئافراندنی ئیرادەی ئازاد لەلای گەنجان، مرۆڤ دەتوانێت چالاکی ئەنجام بدات و بیانگەیەنێتە دۆخێک کە بتوانن بڕیار لە وەشاندنی گورز لە دوژمن بدەن.

مرۆڤ کە چاوەڕێی دەوڵەت یان دامەزراوەکانی دەوڵەت بێت کە لە وەها دۆخێکدا کێشەکان چارەسەر بکات و تاوانباران سزا بدات، مرۆڤێکە کە قوربانی هەرە خراپی ئەو هێرشانەیە. خۆی لە خۆیدا دوژمن ئەو هێرشانە رێکدەخات، چۆن ئەوانە سزا دەدات کە ئەو کارانە دەکەن. هیوا و چاوەڕوانییەکی لەو جۆرە هەڵەیەکی گەورەیە. نابێت کە مرۆڤ چاوەڕوانی نامۆس و شەرەفی لە دەستدرێژیکار هەبێت، بەو چاوەڕوانییەوە مرۆڤ رێگە لەبەردەم دەستدرێژی دەکاتەوە و بواری بۆ دەڕەخسێنێت. خزان بۆ ناو ئەو دۆخە بۆ کۆمەڵگا، پاشەکشێی ئەخلاقە. گەلەکەمان دەبێت لە وەها دۆخێکدا رێکخراو بێت و ئامادەکاری خۆی بکات و ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدات.

لە وڵاتەکەماندا هێرش دەکرێتە سەر ژینگە، دار، گوند، دۆڵ و گەنجان. لەسەر ناوی کوردایەتی هێرشی گەورەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆ سەر کولتوری کوردان ئەنجام دەدرێت. هونەر بووەتە نێوەندگیرێک و ئامرازێک کۆ بۆپاکتاوکردنی کوردان زۆر بە کاردەهێنرێت، ئەوانەشی لەناو کۆمەڵگا ئەوبەم جۆرەیان لێکراوە خۆیان بە سیستمی باڵادەست و هاوبەشە خائینەکانی دەفرۆش و خزمەت بە قڕکردنی کوردان دەکەن. لە دژی ئەوانە، بۆ پارێزگاری لە ژینگە، خاک، دار، ئاو و کولتور و هونەری خۆمان دەبێت چالاکی کاریگەر ئەنجام بدرێن. هەندێک جاریش لە وەها دۆخێکدا، هەڵوێستی ئەوەی کە چاوەڕوانیان لە دەوڵەت هەیە، شرۆڤەی راستی ئاکەپە-مەهەپەیان وەک پێویست بە باشی نەکردووە دێنە ئارا و ئەوەش نەک کێشەکان چارەسەر ناکات بەڵکوو دەبتە مایەی قوڵبوونەوەی کێشەکان.

بەو بۆنەیەوە لە پێشەوە ژنان و گەنجان، دەبێتە هەموو گەلەکەمان بە شێوەیەکی زانایانە هەنگاوەکانیان لە ژیاندا هەڵبگرن، خاوەنداری لە شەهیدانمان کە بەهای هاوبەشی ئازادین، بەهاکانی تێکۆشانمان بکەن و لە سەر بنەمای بەرزکردنەوەی ئەو بەهایانە گوڕ بە تێکۆشان بدەن. هەربۆیە وەک ئەوەی هەڤاڵ وەیسی بە چالاکی خۆی نیشانیدا، ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکە لە ئاگرە، چرکە بە چرکە بە تێکۆشان و دەستکەوتەکانی هێڵی ئاپۆیی تێپەڕ دەبێت. دەست بەو چالاکییە دژوارانە کراوە، تا دێت دژوارتر دەبن و مرۆڤ دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپە دەخاتە زبڵدانی مێژووەوە، رێگەی ژیانی ئازد لەگەڵ رێبەرایەتی دروست دەکرێت.

سەرەتا بۆسەر رێبەرایەتیمان، هێرشەکان بۆ سەر بەهاکانمان، ژنان، منداڵ و خاکی ئێمە، هێرسی کۆمەڵکوژین. لە دژی ئەو هێرشانە دەبێت مرۆڤ بەردەوام چالاکی ئەنجام بدات. رێگەی چالاکی وەشاندنی گورزە لە دوژمن، ئەوەیە کە مرۆڤ ببێتە تاکی گەلێکی ئازادی وشیار.

 رێبەرایەتی و پارتیمان پەکەکە لە مێژوودا بەهایەکی زۆر گەورەی ئازادی، شکۆمەندی، واتایان بە هەر تاکێکی کورد داوە و دەرفەتی ئەوەیان پێبەخشیوە کە ببێتە کەسایەتیەکی بە واتا. باسترین بەکارهێنانی ئەو دەرفەتە بە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی دەستەبەر دەبێت.

دەبێت بزانین، ئەو کۆمەڵگایانەی کۆ رێبەرایتیان لە رووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت، ناتوانن ئازاد بن. تا رێبەرایەتیمان لە ئیمراڵی دیل بێت، با کەس خۆی بە ئازاد دانەنێت.

ئەو بیرکردنەوەیە هەڵەیە، هێرشی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری-لیبڕاڵیزمە. دەبێت مرۆڤ لەوە تێبگات. ئەو گۆشەگیری و پیلانگێڕییە بەردەوامن، گەلەکەمان کە لەهەلومەرجی قڕکردندا لە سەرەمەرگدایە، بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی لە دژی هەڤاڵانمان کە لە گۆڕەپانەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین شەڕ دەکەن، یەک رۆشنبیر-هونەرمەندێک کە شکۆی خۆی نەفرۆشتووە، ناتوانێت قسە بکات، تەنانەت بەهۆی وتنەوەی ئاوازی کوردی بە فیکە، خەڵک رووبەڕووی ئازاردان و کوشتن بوونەتەوە. کەسێک کە لە شوێنێکی دیکە بێت و لەبەر ئەوەی هزری جیاوازی خۆی بە ئازاد دەبینێت؛ مرۆڤ ئەو کاتە دەتوانێت کە بێبەشبوونی خۆی، کات و واتای کەسی پەیوەندیدار، راڤە بکات. ئەو گەنجانەی کە کەسوکاریان ئازاد نەبن، ئازاد نابن. لەبەر ئەوە ئازادی مەرجی سەرەکی ژیانە کە هەموومان پێویستیامان پێیەتی و دەبێت نزیکایەتمان بەو پێیە بێت. جیا لەوە خۆخەڵەتاندنە، لەناوچوونە کە بە کەوتنە ناو تۆڕی تاکگەراییە کە لیبڕاڵیزم مرۆڤ دەکاتە خۆپەرست.

بە بۆنەی ٢٤ەمین شالیادی پیلانگێڕی جارێکی تر ئەو قارەمانە مێژووییانەی چالاکی "ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن"یان ئەنجامدا، ئەوان بە رێزەوە بە بیردەهێنمەوە سڵاویان لێدەکەم. من هەنگاوی ئەم دواییەوە چالاکی "ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن" کە ویسی تاش ئەنجامی دا بە رێزەوە سڵاوی لێدەکەم، بە دڵنیایەوە چالاکییەکانیان دەگەیەنینە ئامانجەکانیان. لە سەروبەندی شوباتی ٢٠٢٣، هەڤاڵ وەیسی زوو بە ئێمەی نیشاندا کە چۆن خۆمان بۆ چالاکی شەرمەزارکردنی ١٥ی شوبات ئامادە بکەین. بێگومان ئەمە بۆ ئەنجامدانەوەی هەمان چالاکی نییە. لەم رووەوە لە لایەن بەڕێوەبەری ئێمەوە راگەیەندراو درا. چالاکی وەیسی تاش رێنمایی و فەرمانی ئەوەمان پێدەدات کە ئێمە قۆناغەکە خێراتر بکەین و تێکۆشانی بەهێزتر بەڕێوەببەین. رێنمایی هەڤاڵ وەیسی ئەوەیە کە بە وتنی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ئێمە جیهانێکی بێ رێبەرایەتی بەسەر ئێوەدا دەڕوخێنین" بجوڵێینەوە. تاکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە لە سەر ئەو بنەمایە خۆمان ئامادە بکەین، ئیرادەی ئێمە بۆ ئەوەی کە بە بێ رێبەرایەتی پێشوازی لە شوباتێکی تر نەکەین و لە تێکۆشان بۆ مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی رێبەرایەتیدا سەربکەوین.

ژـ . ت/ هـ . ب