دیمەنە سەرەتاییەکانی گرتووخانەی سەناعە کە قەسەدە کۆنتڕۆڵی کردەوە

قەسەدە گرتووخانەی سەناعەی حەسەکەی کۆنتڕۆڵکردەوە، بەسەدان چەتەش خۆیان رادەستی قەسەدە کرد.

چەتەکانی داعش لە 20ی کانونی دووەمدا هێرشیان کردبووە سەر گرتووخانەی سەناعە و ویستبوویان بە هەزاران چەتە بڕفێنن. قەسەدە لە دژی چەتەکان ئۆپراسیۆنێکی دەستپێکردبوو، گرتووخانەکەی خستەوە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی.

قسەدە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە کە ئەوان گرتووخانەکەیان کۆنتڕۆڵکردوەتەوە. چەتەکانی داعش لە گرتووخانەکەدا ژمارەیەک زۆر منداڵ و زیندانیان بە دیل گرتبوو و وەک قەڵغانی زیندوو بەکاریانهێنابوون.

لە دووەم رۆژی ئۆپراسیۆنەکەدا بەسەدان چەتە خۆیان بەدەستەوەدا. دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵی گرتووخانەکە کەوتەوە دەست قەسەدە، چوونە ناو گرتووخانەکە. لە دیمەنەکاندا دەبینرێت کە چەتەکانی داعش خۆیان رادەست کردووە. 

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات ANF رایگەیاند، کە نزیکەی 5 هەزار چەتەی داعش کە زۆرینەیان بیانین لە ناو گرتووخانەکەدا بوون.

لە دیمەنەکاندا ئەو چەکانە دەبینرێن کە دەستیان بەسەردا گیراوە.

هـ . ب