گردبوونەوەی ناڕەزایەتی كرێكارانی وزارەتی نەوت لەتاران

كرێكارانی گرێبەستی وەزارەتی نەوت لەبەرامبەر بەباڵەخانەی ئەو وزەراتە گردبوونەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گروپێك لەكرێكارانی گرێبەستی وەزارەتی نەوت دژ بەرەوشی كاری و ژیانیان لەبەرامبەر بەباڵەخانەی ئەو وەزارەتە لەتاران گردبوونەوە.

بەخراپتر بوونی هەلۆمەرجی ئابوری لەئێران و زۆربوونی مەودای چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بۆ ژێر سفر، رۆژانە گردبوونەوە ناڕەزایەتیەكانیش زۆرتر دەبنەوە.

كرێكارانی گرێبەستی وەزارەتی نەوت لەو كەسانەن كە لەگردبوونەوەی خۆیاندا ئەمڕۆكە داواكار بوون ١٠% مووچەكەیان بۆ زیاد بكەن و لەگەڵ ئەوەشدا لەبەرامبەر بەچەند قات بوونی پێداویستیەكانی ژیانەوە ناڕەزایەتیان نیشاندا.

بەگوێرەی داواكاری خۆپیشاندەران، گربەستەكانیان جیاكاری تێدایە و هەری كەم سێ تا پێنج بەرابەر جیاوازی مووچەكانیانە. ئەم جیاكاریە سەرەڕای زەرە گەیاندن بەكرێكارانی نافەرمی دەبەتە هۆی زیان گەیاندن نەوتی ئێرانیش كە دەبێتە هۆكارگەلێك بۆ كەم بوونەوەی كارناسانی بەئەزموون لە بەشی نەوتدا.

هـ . ب