حاکم زاملی: "ژمارەی ئامادەبووان لە نوێژی یەکگرتووی هەینی، ملیۆن کەسی تێپەڕاند"

حاکم زاملی، کەیەکێکە لە ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری نوێژی هەینی یەکگرتویی رایگەیاند: "جەخت لە پابەندبونمان بە رێنماییەکانی سەید سەدر دەکەینەوە و وەک خۆی جێبەجێیان دەکەین".

دوای ئەوەی ڕێبەری رەوتی سەدر موقەتەدا سەدر داوای لەعێراقیەکانی کرد نوێژی هەینی داهاتوو بەیەکگرتوویی ئەنجام بدەن، کە نووسینگەی سەدر ڕایگەیاندبوو: سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر داوای لە عێراقیەکان کردووە نوێژی ڕۆژی هەینی داهاتوو لەشاری سەدر لەناوەراستی بەغدایی پایتەخت بەیەکگرتوویی ئەنجام بدەن.

پاش داواکەی موقتەدا سەدر سەدان هەزار هاوولاتانی لە تەواوی شار و شارۆچەکانی عێراق بەرەوە مەیدانی سەرد لەشاری سەرد بەڕێکەوتن وە بە پی ووتەی حاکم زاملی ژمارەی بەشدابووانی نوێژی هەینی ملێۆنێک کەسی تێپەراند، کە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پێشنوێژیان دەکات.

جێگای باسە لەدوای نوێژی هەینی موقتەدا سەدر هەڵوێستی خوێ لە پرۆسەی سیاسی عێراق ڕادەگەینێت، هەر بەهۆی ئەو بابەتەوە لە دوێنێوە تەواوی هێزە ئەنییەکانی عێراق کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. و دەروازەکانی ناوچەی سەوزیش لە بەغدا داخراون و هێزێکی زۆری لەنێو بەغدای پایتەختدا بڵاوەی پێکراوە.

هـ . ب