هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٥گەریلای ئاشکراکرد کە ساڵی ٢٠٢٠ لە مەتینا شەهیدبوون. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئێمە بەڵێنی خۆیان دووبارە دەکەینەوە، ئەو ئاڵای ئازادیە کە ئەوان ڕادەستی ئێمەیان کردووە، بە باوەڕەوە بیگەێنینە لوتکەی سەرکەوتن."

ناوەدنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ٥گەریلای خۆی کە لە مەتینا شەهید بوون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

" ١٣ی ئاداری ٢٠٢٠ لە هەرێمی مەتینا لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک  هاوڕێیانی ئێمە بە ناوەکانی ئەڤینار، باهۆز، باران، دلسۆز و فەرات شەهید بوون.

ساڵی ٢٠٢٠لەدژی پیلانگێڕی دەوڵەتی تورک، لە باکووری کوردستان، هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە گەلێک دەڤەر کە دوژمن هەوڵی داگیرکاری دەدات، هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی گەریلای سەردەم لە چالاکیی کاریگەردا گورزی قورسیان لە دوژمن وەشاند. دەولەتی تورک بە هۆی ئەو گورزانەی کە لەلایەن گەریلاوە بەری کەوت لەبوواری سیاسی و سەربازییەوە کەوتووەتە نێو قەیرانەوە، لەهێرشە داگیرکارانەکەی خۆیدا ئامانجی نەپێکا. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دوای هەفتانین پلانی ئەوەی بوو کە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کۆنتڕۆڵ بکات، بە هۆی چالاکی بەهێزی گەریلاکانی ئزادی لەو ناوچانەوە، پلانە داگیرکارانەکانی نەگەیشتە ئامانج.

هاورێیان ئەڤینار، باهۆز، باران، دڵسۆز و فرات لە چەندین چالاکییدا پیشەنگایەتیان کرد، لەدژی هێرشی داگیرکارانەی دوژمن بە قارەمانی بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. ئەم هاوڕێیانە کە بە شەهید بوونی خۆیان بوونە بەلێنی تۆڵەسەندنەوەی بۆ هاوڕێیانی خۆیان، هاوکات بونە پەیامێکی ئاشکرا و ڕێگەیان بە داگیرکاری نەدا.

هاورێ ئەڤینار لە شاری سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو. تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەدژی پیلانگێڕی دەوڵەتی تورک و هەموو داگیرکەرانی کوردستان،کاریگەری لەسەری دانا و بووە بەشێک لەو تێکۆشانە و بەشداری ناو ڕێزی گەریلا بوو. دوای ئەوەی کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو لەسەر بنگەی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ خۆی بەباشی پەروەردەکرد  و ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنانی ناسی. لەسەر ئەم ئەساسە خۆی لە هێڵی ئازادی ژنان بەهێزترکرد . هاورێ ئەڤینار باوەڕی بەوە بوو کە ژنێکی ئازاد تەنیا بە تێکۆشانی بەهێزی ئایدۆلۆژی و پارتییەک دەتوانێت سیستەمی پیاوسالاری هەڵبوەشێنێتەوە و دوای ئەوەی کە لە بواری سەربازییەوە شارەزایی بەدەست هێنا، دەربازی هەرێمی مەتینا بوو. بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری چەندین چالاکی لە مەتینا کرد و بووە گەریلایەکی نموونە بۆ هاوڕێیانی.

هاوڕێ باهۆز لە یەکێک لە قەڵاکانی بەرخۆدانی کوردستان لە کۆبانی لە دایک بوو. بە هۆی وڵاتپارێزی بنەماڵەکەیەوە تەڤگەری ئازادی لە نزیکەوە ناسی. بە دەسپێکی شۆرشی ڕۆژئاوا بەشداری شۆرش بوو و لەدژی هێرشی چەتەکانی داعش لە کۆبانی لەسەنگەری بەرخۆداندا جێگەی گرت. هاوڕێ باهۆز لە شەڕی کۆبانیدا ڕەنجێکی گەورەی دا، فیداکاری مەزنی کرد. لەو شەرەدا بریندار بوو و بەو شیوەیە بووە نموونە بۆ مسۆگەری ئازادی. لەکاتی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر شۆرشی ڕۆژئاوا، هاوڕی باهۆز ڕاستی دوژمنی ناسی و بڕیاریدا بەشداری ناوریزەکانی گەریلا ببێت و دوای ماوەیەک ژیان لە چیا بووە فەرماندەیەکی شارەزا.

هاوڕێ باران وەک ڕۆلەیەکی قارەمانی گەلی عەرەب لە شاری حەلەب لەدایک بوو و بە ناسینی ڕێبازی ئینتەرناسیۆناڵیستی پەکەکە و نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری ناو ریزی گەریلا بوو،. لە حەلەب شوێنی لەدایک بوونی فەلسەفەی ئاپۆیی ناسی و بە شۆرشی ڕۆژئاوا بینی کە ئەو فەلسەفەیە کاریگەری خۆی داناوە. بۆ ئەوەی کە تێکۆشانی ئازادی گەلان بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لەنزیکەوە بناسێت و بەشداری ئەم راستیە ببێت، بەرەو سەرچاوەکەی هات و خۆی گەیاندە چیاکانی کوردستان. لەماوەی بەشداربوونی دا بە جۆشێکی بێوێنە بەشداری تێکۆشان دەبوو. بەهەڵویستی شۆرشگێڕانەی خۆی بووە شۆڕشگێڕێکی نموونەی ئاپۆیی بۆ گەنجانی عەرەب.

مەشخەڵی  بەرخۆدان و ئازای کە ئارین و گەلهات لە کۆبانی ڕۆشنیان کرد، ئەمڕۆ گەشاوەترە و هەموو پانتایی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوینی ڕووناک کردووەتەوە و کوڕان و کچانی قارەمانی کۆبانی پێشەنگایەتی ئەم تەڤگەرە دەکەن. یەکێک لەم قارەمانانە هاوڕێ دڵسۆز بوو. ئەو شەڕە مێژووییە کە لەدژی داعش ئەنجامدرا، بووە هاندەرێک بۆی کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بێت.

هاورێ فرات لە ئێلح لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو. هاوڕێ فرات لە ساڵەکانی ١٩٩٠ لە سەردەمی کردەوە دژەمرۆڤانەکانی  دەوڵەتی تورکی داگرکەر وچەتەکانی ژێتەم و حیزبووڵا لەدژی گەلی کوردستان گەورە بوو. بە تووڕەیەکی مەزن لەو داگیرکارانە گەورە بوو. ئەو تووڕەیی خۆیە کردە بیانووی تێکۆشان لەدژی داگیرکەری دەولەتی تورک  و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو، بەن شێوەیە وڵامی دایەوە. لەو رۆژەی کە بەشداری ناو گەریلا بوو بەفیداکاری و ڕەنجدانی خۆی بووە شۆرشگێڕێکی نموونەی ئاپۆیی.

هاوڕێیانی ئێمە ئەڤینار، باهۆز، باران، دڵسۆز و فرات بە قارەمانیەتییەکی گەورە داستانیان نووسیەوە و بەشداری کاروانی شەهیدان بوون. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان  و تەواوی گەلی کوردستانی ولاتپارێزدەکەین و بەلێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە درێبە بە تێکۆشانی ئازادی هەڤالانی شەید بدەین و ئاڵای ئازادی بگەنینە لووتکەی سەرکەوتن.

 ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بەم شێوەیە:

ناسناو: دلسۆز جەسوور

ناو و پاشناو: شیار عەلائەدین ئیسماعیل

شوێنی لەدایک بوون: کۆبانی

ناوی دایک/ ناوی باوک:مەحبووبە /عەلائەدین

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٣ی ئادار٢٠٢٠/ مەتینا.

ناسناو: فرات خەرزان

ناو و پاشناو:فریاد ئۆکای

شوێنی لەدایک بوون:ئێلح

ناوی دایک/باوک:گولیستان/ رەسووڵ

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٣ی ئاداری ٢٠٢٠/مەتینا.

ناسناو:باران کۆبانی

ناو و پاشناو: مەحمەد جومە

شوێنی لەدایک بوون:حەلەب

ناوی دایک/ باوک:نەجاح / محەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٣ی ئاداری ٢٠٢٠/ مەتینا

ناسناو: باهۆز ئەردال کۆبانی

ناو و پاشناو: ئیبراهیم بەکرد

شوێنی لەدایک بوون: کۆبانی

ناوی دایک/ باوک:ڕێحان/ سۆفی

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٣ی ئاداری ٢٠٢٠/ مەتینا.

ناوسناو: ئەڤینار دلگەش

ناو و پاشناو: جەمشیدە زیبا

شوێنی لەدیک بوون: سەڵماس

ناوی دایک/باوک: مەسیمە. شاپور

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٣ی ئاداری ٢٠٢٠/ مەتینا.

ک-ش