هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی حەفتانینی کردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی کردەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە حەفتانین شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەى هەپەگە:

"لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ هاوڕێیانمان ئەکین، ستێرک، مەد، ڕوستەم و چیاگەر لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار بۆ سەر ناوچەی شەهید کەنداڵ لە حەفتانین شەهید بوون. ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەو هاوڕێ قارەمانانەمان دەکەینەوە، کە بۆ ئازادیی گەلەکەمان دڵیان لێی دەدا و بۆ ئەو مەبەستەش بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بوون و لە سەختترین هەلومەرجدا لە دژی فاشیزم تێدەکۆشان و شەڕیان کرد.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:

نازناو: ئەکین کوردستان

ناو و پاشناو: ڕەوان عەلی

شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ناوی دایک و باوک: پەرژین - عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ / حەفتانین

*****

نازناو: ستێرک کاوە رۆژە

ناو و پاشناو: سوڵتان داڤچک

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: فاتمە - جەمیل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ / حەفتانین

*****

نازناو: مەد مازداهـ

ناو و پاشناو: مەد بارش کەسیجی

شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: قەدەر - باهرەم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ / حەفتانین

*****

نازناو: رۆستەم گارزان

ناو و پاشناو: مەلیک ئارسلان

شوێنی لەدایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: فاتمە - مەندوح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ / حەفتانین

*****

نازناو: چیاگەر دەلیل

ناو و پاشناو: دەلیل تەکین

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و باوک: کەزیبان - مەدەنی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ / حەفتانین

پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز و هێژای هەڤاڵانی شەهیدمان ئەکین، ستێرک، مەد، ڕوستەم و چیاگەر و هەروەها لە هەموو وڵاتپارێزانی کوردستان دەکەین. ئێمە  جارێکی تر سوێند دەخەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە، کە تێکۆشانی قارەمانە  نەمرەکانمان، بە سەرکەوتن و سەرفیرازی تاجدار دەکەین".

ژ.ت